Accessibility links

د.دیار ئیبراهیم: هەرگیز دۆخی هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەمە خراپتر نابێت


د.دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین
د.دیار ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین

شەپۆلێکی نوێی توندی کۆرۆنا سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینی گرتۆتەوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕینیش- د.دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین یەکەمجارە ئێمە بگەینە حاڵەتێک کە (بێدی ئۆکسجین) لە نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی نەخۆش نەمێنێت، ڕێژەی تووشبوون لەچاو ماوەکانی ڕابردوو لەوتای سەرهەڵدانی ڤایرەسی کۆرۆناوە دوو هێندە زیاترە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین دەشڵێت لە ئێستادا ئەو توشبووانەی کۆرۆنا کە دێنە نەخۆشخانەکانمان هەموویان پێویستییان بە ئۆکسجین هەیە خۆشمان کێشەی کەمی ئۆکسجینمان هەیە.

د.دیار ئیبراهیم هەروەها وتی پێشتر دەرمانمان بۆ چوار مانگ کڕیبوو بەڵام لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هەموویمان سەرفکردووە و لە ئێستادا چەندین دەرمانی پێویستیمان نەماوە و لێمان بڕاوە.

د.دیار ئیبراهیم دەشڵێت لەماوەی نۆ ڕۆژدا پێنج هەزار بوتڵ ئۆکسجینمان سەرفکردووە، بەتەنها لە دوێنێشدا هەزار بوتڵمان سەرفکردووە.

چەندین جار پەیوەندیمان کردووە بە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام بەداخەوە وەڵاممان نادەنەوە

لەسەر پێداویستی ئۆکسجین و دەرمان بۆ سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین چەندین جار پەیوەندیمان کردووە بە وەزارەتی تەندروستی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەڵام بەداخەوە وەڵاممان نادەنەوە. د.دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین وایوت

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ئەوەشی وت دۆخی هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەرگیز لەمە خراپتر نابێت کە هەیە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 25 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە یەک ڕۆژدا هەشت کەس بە کۆرۆنا مردوون، ئەم ئامارانە بۆ من وەک یەکەم بەرپرسی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین بەداخەوە ئاماری دڵخۆشکەر نین.

د.دیار ئیبراهیم داوای لە هاوڵاتییان کرد پێکوتەی دژ بە کۆرۆنا وەربگرن، دەشڵێت لە کۆی 89 حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا کە دوێنێ سەردانمان کردوون هیچ کام لەوانە ڤاکسینییان پێشتر وەرنەگرتووە، ئەگەر پێشتریش حاڵەتی توشبوون هەبوبێت مەترسیدار نەبووە و لەماڵەکانیان چارەسەرییان وەرگرتووە، بێگومان لەوە باشترە بێن لە نەخۆشخانە ئۆکسجین وەربگرن، ئێمە ئێستا 35 کەسمان لەژێر ئامێری ئۆکسجینی دەسکردان.

لە یەک قوتابخانەدا لە کۆی 18 مامۆستا، 16 یان تووشی کرۆنا بوون

لە کۆتایی لێدوانەکەی بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، د.دیار ئیبراهیم ئاماژەی بە هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کرد و وتی بەشێوەیەکی سەرەکی پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، تێکەڵاوی زۆرییان، هەروەها وەرنەگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ، هەروەها کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان لە ماوەی ڕابردوودا بەجۆرێک لە یەک قوتابخانەدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە کۆی 18 مامۆستا، 16 یان تووشی کرۆنا بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00


XS
SM
MD
LG