Accessibility links

کازم یاوەر: جگە لە تورکمانەکان، ئەمجارە لە ناو کورددا دەنگدەرمان زۆرە


کازم یاوەر کاندیدی بەرەی تورکمانی عێراقی لە شاری هەولێر

کازم یاوەر کاندیدی بەرەی تورکمانی عێراقی لە شاری هەولێر دەڵێت"" ئێمه‌ 17 ساڵه‌ له‌شاری هه‌ولێر توركمانه‌كان به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر به‌داخه‌وه‌ كوسیمان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ به‌غداد، ئه‌مجاره‌ ئینشائه‌ڵا له‌سایه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌ كورد و توركمانه‌وه‌ كورسیه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنین ، دەشڵێت " لە ناو کورددا دەنگدەرمان زۆرە، ئه‌وانه‌ی ده‌نگده‌ری كوردن ئه‌مجاره‌ ئینشائه‌ڵا ده‌نگیان ده‌ده‌ن به‌ ئێمه‌ چونكه‌ ئێمه‌ خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ی ڕاسته‌قینه‌ین."

" پرۆژه‌كه‌م نزیكه‌ی 5-6 دۆسیه‌ی تێدایه‌"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا کازم یاوەر دەربارەی بەرنامەیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق وتی" من پرۆژه‌كه‌م بڵاوكردۆته‌وه‌ و چاپم كردووه‌ له‌نێوان هاونیشتیمانیان ڕۆژانه‌ كه‌ ده‌رده‌چم دابه‌شی ده‌كه‌م، پرۆژه‌كه‌م نزیكه‌ی 5-6 دۆسیه‌ی تێدایه‌، مه‌له‌فه‌كانی تێدایه‌ له‌وانه‌ دۆسیه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌، ئه‌منیه‌، سیادیه‌ ئه‌م دۆسیانه‌ هه‌مووی له‌ناو پرۆژه‌كه‌مدایه‌ هه‌یه‌ به‌ هه‌رسێ زمانی كوردی، توركمانی، عه‌ره‌بی چاپم كردووه‌ ته‌نانه‌ت به‌ ئه‌لكترۆنی بڵاوم كردۆته‌وه‌ و به‌دابه‌شی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاونیشتیمانیان."

وتیشی" ئێستا ته‌نها به‌ره‌ی توركمانی لیستی هه‌یه‌ له‌ناو توركمانان، هه‌ندێک حیزب و لایه‌نی تری توركمانی هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وان لیستیان نییه‌ و كاندیدیان نییه‌ بۆ هه‌ڵبژادنی عێراق به‌ڵام توركمانه‌كانی تر پاڵپشتی ئه‌و لیسته‌ ده‌كه‌ن."

"ئه‌وانه‌ی ده‌نگده‌ری كوردن ئه‌مجاره‌ ئینشائه‌ڵا ده‌نگیان ده‌ده‌ن به‌ ئێمه‌ چونكه‌ ئێمه‌ خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌ی ڕاسته‌قینه‌ین "

بە بڕوای ئەو کاندیدە تورکمانە، ئەمجارە جگە لە تورکمانەکان، کوردیش دەنگ بە بەرەی تورکمانی دەدات، لەو ڕوەوە کازم یاوەر وتی" پرۆژه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ به‌چاوێكی نیشتیمانی سه‌یری ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌م، من هاونیشتیمانیانی كورد و توركمان ته‌نانه‌ت كریستیان قسه‌م بۆ هه‌موویان هه‌یه‌ ده‌چم سه‌ردانیان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌نگده‌ری كوردن ئه‌مجاره‌ ئینشائه‌ڵا ده‌نگیان ده‌ده‌ن به‌ ئێمه‌ چونكه‌ ئێمه‌ خاوه‌ن پرۆژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ین كه‌ نوێنه‌رایه‌تی موعانات- ئازاره‌كانی خه‌ڵكی ده‌كات، ئامانجی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه‌ دروستكردنی عێراقێكی دیموكراسی و مه‌ده‌نی بۆ هه‌موو لایه‌ک جێگه‌ی هه‌بێت له‌و عێراقه‌ بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌بێ جیاوازی، چه‌مكی گشتی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌یری كاروباری سیاسه‌ت ده‌كه‌ین به‌ بنه‌مای دیموكراسی و مه‌ده‌نی ده‌وڵه‌تێک بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان بێت و دوور بێت له‌ ده‌مارگیری و دوور بێت له‌ تایفه‌گه‌ری كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ناو عێراق ئه‌وه‌ 17 ساڵه‌ پۆست و پله‌كانی ده‌وڵه‌ت دابه‌شده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌مارگیری و تایفه‌گه‌ری پێچه‌وانه‌ی کە ئەمەش ده‌ستوری عێراقیه‌."

"لە ناو کورددا دەنگدەرمان زۆرە "

کازم یاوەر جەختی لەوەکردەوە، لەناو کورددا دەنگدەرییان "زۆرە" لەو ڕوەوە کاندیدەکەی بەرەی تورکمانی وتی" به‌ڵێ ڕۆژانه‌ كه‌ سه‌ردانی خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین، به‌ ئه‌لكترۆنیش ماڵپه‌رمان هه‌یه‌ ده‌نگده‌رمان هه‌یه‌ له‌ناو كورد زۆرن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئیش ده‌كه‌ین و ئیشه‌كه‌مان بۆ هه‌موو هاوڵاتیانه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌ده‌ستمان دێت به‌بێ جیاوازی پێشكه‌شی ده‌كه‌ین."

" ئه‌مجاره‌ ئینشائه‌ڵا له‌سایه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌ كورد و توركمانه‌وه‌ كورسیه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ "

کازم یاوەر ئەوەشی وت" ئێمه‌ 17 ساڵه‌ له‌شاری هه‌ولێر توركمانه‌كان به‌شداربوون له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر به‌داخه‌وه‌ كوسیمان وه‌رنه‌گرتووه‌ له‌ به‌غداد، برایانی ئێمه‌ له‌ كریستیان كۆتای مه‌سیحیان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و كوسی كۆتایه‌ بۆ توركمانان نییه‌ ئه‌مجاره‌ ئینشائه‌ڵا له‌سایه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌ كورد و توركمانه‌وه‌ كورسیه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌."

" ئێستا پرۆژه‌ی من پله‌ی یه‌كه‌مه‌ له‌ناو سۆشیال میدیا کە باسده‌كرێت... "

کازم یاوەر ڕاشیگەیاند" وه‌كو وتم پرۆژه‌ی من چه‌ند دۆسیه‌ی تێدایه‌ یه‌كێک له‌وانه‌ خزمه‌تگوزاریه‌، ئێستا پرۆژه‌ی من پله‌ی یه‌كه‌مه‌ له‌ناو سۆشیال میدیایه‌ باسده‌كرێت و ناسراوه‌ له‌وانه‌ی من باسمكردون مه‌سه‌له‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاره‌ من هه‌وڵێكی باش ده‌ده‌م بگه‌ڕێته‌وه‌ نرخی پێشووی خۆی كه‌ به‌رامبه‌ر بوو به‌ 120 هه‌زار دینار جاران، مه‌سه‌له‌ی سوته‌مه‌نی نه‌وت و گاز، دابینكردنی دوو بتڵی غاز له‌ مانگێكدا بۆ هاونیشتیمانی بۆ هه‌ر خێزانێک به‌كۆبۆن و نرخی بتڵێک غازیش به‌ پێنج هه‌زار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقیه‌وه‌."

" ده‌مه‌وێت جیاوازیه‌ک بكه‌ین له‌نێوان به‌ربژێر و په‌رله‌مانتار "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پێت وانیە ئەو بەرنامانەی ئێوە وەک کاندید ڕاتان گەیاندووە هەندێک ڕەخنەی ئەوە دەگرن کە بە حکومەت جێ بەجێ ناکرێت؟ وەڵامەکەی کازم یاوەر بەمجۆرە بوو" پرسیارەکە زۆر جوانە و لەجێی خۆیدایە، بەڵام ده‌مه‌وێت ئه‌مه‌ ڕوون بكه‌مه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی عێراق پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس ده‌وڵه‌تمان دامه‌زراند له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراقی ساڵی 2005 كه‌ سیسته‌می حوكمڕانی په‌رله‌مانییه‌ واته‌ سه‌رۆک وه‌زیران و سه‌رۆک كۆمار هه‌موویان له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رده‌چن و په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های هه‌یه‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێت جیاوازیه‌ک بكه‌ین له‌نێوان به‌ربژێر و په‌رله‌مانتار، به‌ربژێر ده‌بێت پرۆژه‌ی هه‌بێت و بڵاوی بكاته‌وه‌ له‌ناو هاونیشتیمانیان ئه‌گه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستهێنا ئه‌وكاته‌ ئه‌و به‌ربژێره‌ ده‌بێته‌ په‌رله‌مانتار هه‌تا حكومه‌ت پێكنه‌هێنرێت په‌رله‌مانتار ڕۆڵی په‌رله‌مانتاری نییه‌ لێره‌ پانزه‌ ڕۆژمان هه‌یه‌ به‌ربژێری سه‌رۆک وه‌زیران دێت له‌ناو په‌رله‌مان پرۆژه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌ و پرۆژه‌ی خۆیشی هه‌یه‌ كه‌ به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (منهاج وزاری) ئه‌وكاته‌ ئه‌گه‌ر من بینیم ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی من كه‌ متمانه‌م هێناوه‌ له‌لایه‌ن هاونیشتیمانیانه‌وه‌ تێیدا نه‌بوو له‌ منهاجی وزاری من ئه‌وكاته‌ دژی سه‌رۆکوه‌زیران ده‌بم ده‌نگی پێناده‌م و هه‌وڵده‌ده‌م متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر متمانه‌ی وه‌رگرت."

تۆ لە قسەکانت ئاماژەت بەوەکرد کە دەنگدەری کورد-تان زۆرە ئەی هەلوێستی بەرەی تورکمانی چیە لەسەر بۆردومانەکانی تورکیا، وەک کاندیدێکیش هەڵوێستت چۆن دەبێت لەداهاتوو لەناو پەرلەمانی عێراق؟ لە وەڵامدا کازم یاوەر وتی " ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقین حكومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه‌ ده‌بێت مادده‌ ده‌ستورییه‌كان كه‌ ڕێگه‌نادات هه‌ر كۆمه‌ڵێكی غه‌یری عێراقی بوونی له‌ناو عێراق هه‌بێت، ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌ ده‌بێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ به‌كاربهێنێت و هه‌ڵبستێت به‌ ئیشوكاری خۆی به‌شێوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ڕێز له‌ ده‌ستور و هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی بگیرێت له‌و قۆناغه."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:51 0:00


XS
SM
MD
LG