Accessibility links

ڤیان دەخیل: بە پێشبینی من ئێزیدییەکان چوار كورسی ده‌هێنین


ڤیان دەخیل

ڤیان دەخیل کاندیدی ئێزیدییەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەم وتووێژەدا باس لەبەرنامەی خۆیان دەکات بۆ پێکهاتەی ئێزیدییەکان."

"ئه‌و شتانه‌ هه‌مووی له‌ پلانی ئێمه‌دایه‌ كه‌ بتوانیین فشارێكی گه‌وره‌ بكه‌ین له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین و بیده‌ینه‌وه‌"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئەو کاندیدەی ئێزیدییەکان وتی" هه‌موومان ده‌زانیین پاش 2014 ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شه‌نگال هات و به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان هات كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌ بوو جینۆسایدێک بوو بۆ ئێزیدیه‌كان، ئه‌م كاره‌ساته‌ هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ 2014 كرابێت و ته‌واو بووبێت نه‌خێر هه‌ر به‌رده‌وامه‌ هه‌تا ئێستا چونكه‌ 80% ی خه‌ڵكی خۆمان، خه‌ڵكی شه‌نگال ئاواره‌ن له‌ كه‌مپه‌كانن ئه‌وه‌ حه‌وت ساڵه‌ له‌ كه‌مپه‌كان ده‌ژین هه‌تا ئێستا به‌ هه‌زاران كچ و مناڵ و ژنی ئێزیدیه‌كان له‌ ده‌ستی داعشن و ڕزگاریان نه‌بووه‌، به‌ هه‌زاره‌ها كچی ئێزیدیمان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ڕزگاربوون بارودۆخیان زۆر خراپه‌ و هیچ مافیان نیه‌، شه‌نگال وێران بوو، پاش 2014 هه‌تا ئێستا هیچ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ نه‌كراوه‌ بۆ شه‌نگال، ئه‌و شتانه‌ هه‌مووی له‌ پلانی ئێمه‌دایه‌ كه‌ بتوانیین فشارێكی گه‌وره‌ بكه‌ین له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین و بده‌ینه‌وه‌."

ڤیان دەخیل ئاماژەی بەوەکرد" هه‌موومان ده‌زانیین له‌ شه‌نگال ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ک هه‌بوو له‌نێوان حكومه‌تی به‌غداد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه‌ هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیووه‌ هه‌تا ئێستا هه‌ندێک هێزی بیانی له‌وێ هه‌یه‌ و هێزی ناشه‌رعی له‌ شه‌نگال هه‌یه‌، سه‌قامگیری و ئارامی له‌ شه‌نگال نییه‌ له‌به‌ر ئه‌و هێزانه‌ خه‌ڵک ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شه‌نگال له‌به‌ر كۆمه‌ڵێک كێشه‌ و گرفتی ئه‌وێ، ئه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌ ناشه‌رعیانه‌ی كه‌ له‌وێن ده‌ترسن له‌هه‌ر خوله‌كێک له‌وانه‌یه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ دروست ببێت، بوونی په‌كه‌كه‌ له‌وێ خه‌ڵكی ئێمه‌ ڕووبه‌ڕووی تۆپبارانی توركیا ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و هێز و میلیشیایانه‌ی له‌وێ هه‌ن به‌ ناشه‌رعی له‌وێن و نه‌كشاونه‌ته‌وه‌ ته‌نانه‌ت پاش ڕێككه‌وتنامه‌كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، خزمه‌تگوزاری نییه‌ و خه‌ڵک خانووه‌كانیان ڕووخاوه‌ ئه‌وانه‌ هه‌مووی كێشه‌ن و هه‌مووی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت له‌لای به‌غداد، ئه‌وانه‌ له‌ پلانی ئێمه‌یه‌ كه‌ بتوانیین ئه‌گه‌ر بچینه‌ په‌رله‌مانی به‌غداد ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، خاڵێكی زۆر گرنگی تریش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ بۆخۆی شه‌رعه‌یه‌تی ڕاسته‌قینه‌ دابنێت له‌ خه‌ڵكی شه‌نگال بۆخۆی."

"بتوانم ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ هه‌موو جیهان بناسێنم كه‌ بزانن كاره‌ساتێكی وا به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان هاتووه‌ "

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێوە لە پێشتردا ئەندامی پەرلەمان بوون لەو کاتەی ئەو کارەساتە بەسەر شەنگالدا هات، ئایا ئێوە چیتان کرد ئەوکات؟ وە ئێستا بەنیازن لەخولی داهاتووی پەرلەماندا چی بیکەن؟

لە وەڵامدا ڤیان دەخیل وتی" سه‌ره‌تای كاره‌ساته‌كه‌ 2014، سه‌ره‌تای خولی سێهه‌م بوو له‌ په‌رله‌مانی به‌غداد، تازه‌ كاره‌ساته‌كه‌ ده‌ستیپێكردبوو به‌ڕاستی ئێمه‌ له‌و ماوه‌یه‌ شۆک بووین له‌وكاته‌دا ئه‌وه‌ی له‌ توانامدا هه‌بوو بتوانم ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ هه‌موو جیهان بناسێنم كه‌ بزانن كاره‌ساتێكی وا به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان هاتووه‌ له‌ به‌یاننامه‌ی په‌رله‌مان و له‌ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئێمه‌ و له‌ كۆنفڕانس و كۆبوونه‌وه‌ و له‌هه‌موو وڵاته‌كانی جیهان به‌نزیكه‌یی چوم و هاتم و فشارم كرد له‌سه‌ر حكومه‌ت و له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كان هه‌تا بتوانن شتێک بكه‌ن بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌تا ڕاده‌یه‌كی باشیش پێموایه‌ سه‌ركه‌وتوو بووم له‌وه‌ كه‌ توانیم زۆر خه‌ڵک له‌ دنیا بزانن كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌یه‌ ئه‌وه‌ زۆر گرنگ بوو بۆمان، پاشان هه‌وڵدانمان هه‌بوو كه‌ ئه‌و كه‌یسه‌ ببێته‌ جینۆساید له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كان ئیشمان كرد بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێمانكرا له‌و كاته‌دا هه‌وڵماندا وه‌كو وتم كاره‌ساته‌كه‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌ و ئیشی ده‌وێت به‌ڵام ئیشی ئه‌مجاره‌ به‌شێوه‌یه‌كی دیكه‌یه‌، شەنگال له‌ده‌ستی داعش بوو هه‌تا مانگی 11 ی 2015 ڕزگار كرا به‌ڵام هێشتا داعش مابوو له‌ناو عێراق نه‌مانتوانی بگه‌ڕینه‌وه‌ شه‌نگال ئاوه‌دانی بكه‌ین ئێستا داعش نه‌ماوه‌ پێویسته‌ بتوانین فشارێک له‌سه‌ر حكومه‌ت بكه‌ین كه‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال ده‌ست پێبكات هه‌تا ئاواره‌كان له‌و بارودۆخه‌ی تێیدان ته‌واوببن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر جێگه‌و شوێنی خۆیان."

"ئاوارە ئێزیدییەکان چۆن دەنگ دەدەن؟ "

دەربارەی شێوازی دەنگدانی ئاوارە ئێزیدییەکان لەناو کەمپەکان؟ ڤیان دەخیل وتی" ئاواره‌كان له‌ كه‌مپه‌كان ده‌ژین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غداد وای ڕێكخستووه‌ كه‌ ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ كه‌مپه‌كانن هه‌ر له‌وێ ده‌نگی خۆیان بده‌ن به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ شه‌نگالیش ده‌ژین دەتوانن له‌ناو شه‌نگال ده‌نگی خۆیان بده‌ن، هه‌ندێک كێشه‌ش هه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵک له‌ناو كه‌مپه‌كانن ناویان له‌ شه‌نگال ده‌رچووه‌ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڵام هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانیین بڵێین باشه‌ واته‌ خه‌ڵكێكی باش ده‌توانێت ده‌نگی خۆی له‌ناو كه‌مپه‌كان بدات."

" ده‌بێت ده‌نگمان زۆر بڵندتر بێت له‌ به‌غداد هه‌تا بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بده‌ن "

ڤیان دەخیل ئەوەشی وت" هه‌موو شتێک ئه‌گه‌ر داواكاری تێدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌به‌هێزی به‌دوایدا نه‌چن ناتوانرێت شتێک وه‌ربگیرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت ده‌نگمان زۆر بڵندتر بێت له‌ به‌غداد هه‌تا بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بده‌ن یه‌كێک له‌و مه‌له‌فانه‌ی زۆر گرنگه‌ كچ و ژن و مناڵانی ئێزیدیه‌كانه‌ كه‌ له‌ده‌ستی داعشن ده‌بێت حكومه‌ت ئه‌و مه‌له‌فه‌ بكاته‌وه‌، وه‌ جارێكی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌ و بچین بزانیین ئه‌و كچانه‌ و ئه‌و مناڵانه‌ له‌كوێن و بیانگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری خۆیان له‌ كه‌مپه‌كان، هەروەها بابه‌تی ئه‌و كچانه‌ی له‌ده‌ستی داعش ڕزگاربوون ئه‌وانه‌ تائێستا له‌ بارودۆخێكی ناخۆشدان، له‌ بارودۆخێكی ده‌رونی و ماددی زۆر ناخۆشدان ڕاسته‌ یاسایه‌ک ده‌رچوو له‌ به‌غداد بۆ ئه‌و كچانه‌ی ڕزگاربوون له‌ده‌ستی داعش به‌ڵام هیچ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و ژن و ئافره‌تانه‌ی كه‌ كچ و خێزان و مێرده‌كانیان له‌ده‌ستی داعشدا بوون ئێستا لێپرسراوی خێزانه‌كانیانن ئه‌وانه‌ش ده‌بێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ و گوزه‌رانێكی باشیان هه‌بێت لانی كه‌م بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی ماونه‌ته‌وه‌، جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان زۆر گرنگه‌ به‌فه‌رمی جێگیر بكرێت هه‌تا ئه‌و خه‌ڵكه‌ قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ و دڵنیاییان هه‌بێت كه‌ جارێكی تر ئه‌وه‌یان به‌سه‌ر نه‌یه‌ت."

" بابه‌تێكی زۆر گرنگ هه‌یه‌ بۆ من بابه‌تی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تییە، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شه‌نگال هه‌ست به‌دڵنیایی و ئاسایش بكات جارێكی تر ئه‌وه‌یان به‌سه‌رنه‌یه‌ت له‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌وروبه‌ریان، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌گه‌ڵ داعش بوون بچنه‌ دادگا و دادگایی بكرێن به‌دادپه‌روه‌ری به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش نه‌بووه‌ ده‌توانن جارێكی دیكه‌ وه‌كو پێش 2014 به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و برایه‌تی پێكه‌وه‌ بژین له‌ناو شه‌نگال ئه‌وه‌ شتێكی زۆر گرنگه‌"ڤیان دەخیل کاندیدی ئێزیدییەکان وایوت"

ڤیان دەخیل ئەوەشی وت" به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كڕیز بین و بیرۆكه‌ی ستراتیژیمان هه‌بێت بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و شته‌ بكرێت ئێمه‌ ناتوانین به‌ ته‌نها ئه‌مه‌ بكه‌ین ده‌بێت ئێمه‌ خه‌ڵكی تریشمان له‌گه‌ڵ بێت باوه‌ڕی هه‌بێت به‌ بیرۆكه‌ی ئاشتی له‌و ناوچه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانین كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ین."

" بە پێشبینی من ئێزیدییەکان چوار كورسی ده‌هێنین "

سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ژمارەی ئەو کورسییانەی پێکهاتەی ئێزیدی بەدەستی دەهێنن؟ ڤیان دەخیل وتی"خۆی دیاریكراوه‌ واته‌ یاسای عێراقی دیاریكردووه‌ له‌ بازنه‌ی شه‌نگال سێ كورسی هه‌یه‌ بۆنموونه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان دوو ئێزیدی و یه‌كێک له‌ برا موسوڵمانه‌كان دانراوه‌ پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رسێكمان ده‌ربچین، له‌ بازنه‌ی 4، چوار كورسییه‌ یه‌کێکی ئێزیدی كاندیده‌ ئه‌ویش پێشبینی ده‌كه‌م ده‌نگ بهێنێت و ده‌ربچێت، یه‌ک كه‌سی كۆتامان هه‌یه‌ كۆتای ئیزیدی، ئه‌وه‌ی ئێستا كاندیدن 4 كه‌سن، به‌ پێشبینی من چوار كورسی ده‌هێنین واته‌ سێ كورسی له‌ پارتی و یه‌ک كورسیش له‌ كۆتا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:38 0:00



XS
SM
MD
LG