Accessibility links

هەرێم کەمال ئاغا: کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی به‌وشێوه‌یه‌ كاریگه‌ری ناکات، خه‌ڵک یه‌كێتی خۆشده‌وێت و به‌دیلی یه‌كێتی لای خه‌ڵك هەر یەکێتییە


هەرێم کەمال ئەغا ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

هەرێم کەمال ئاغا کاندیدی یەکێتی لە هاوپەیمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە دەربارەی بەرنامەی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق دەدوێت، هاوکات دەربارەی کاریگەری کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی لەسەر دەنگدانی دەنگدەرانی حیزبەکەی دەڵێت" ئه‌م كێشانه‌ به‌وشێوه‌یه‌ كاریگه‌ری ناكات، هه‌موومان پێمان ناخۆشه‌، خه‌ڵک پێی ناخۆشه‌، بەڵام خه‌ڵک یه‌كێتی به‌ زه‌روریه‌ت ده‌زانێت بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوسه‌نگی بۆ به‌غداد بۆیه‌ خه‌ڵک یه‌كێتی خۆشده‌وێت و به‌دیلی یه‌كێتی لای خه‌ڵكی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتیه‌ هیچ به‌دیلێكی تر نییه‌."

" یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێكی گه‌وره‌ بوون لە بەدەستهاتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌ستوری عێراق هه‌یه‌ و تۆمار كراوه‌‌"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا هەرێم کەمال ئاغا وتی" مه‌سه‌له‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان، كه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و گۆڕان به‌یه‌كه‌وه‌ن بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و گۆڕان كۆمه‌ڵێک ڕابردووی هاوبه‌ش و مێژووی هاوبه‌ش، كاری هاوبه‌ش، دیدی هاوبه‌ش بۆ ئاینده‌ی عێراق بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بێگومان هه‌موو ئه‌وانه‌ وایكردووه‌ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ دروست ببێت، بتوانرێت بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕووی پارێزه‌ریی ده‌ستكه‌وته‌كان، وه‌ به‌شی خۆشیان یه‌كێتی و گۆڕان به‌شێكی گه‌وره‌ بوون لەبەدەستهاتنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ده‌ستوری عێراق هه‌یه‌ و تۆمار كراوه‌ یان ده‌سته‌به‌ركراوه‌ ده‌توانیین بڵێین ئه‌و قوربانی و خه‌بات و ئه‌و ماندوبوونانه‌ی كه‌ له‌ ڕابردوو كراوه‌ بۆته‌ به‌شێکیان وه‌كو مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ری ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ده‌ستور ده‌توانێت وه‌كو مێژوویه‌ک و سه‌روه‌رییه‌ک جێگیر كراوه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ده‌توانیین بڵێن بشكی شێر به‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كه‌وێت، ئێمه‌ش له‌و خوله‌ی ڕابردوو هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆرۆنا و به‌هۆی كێشه‌ی خۆپیشاندان و به‌هۆی كۆمه‌ڵێک كێشه‌ كه‌ عێراق ڕووبه‌ڕووی بوویه‌وه‌ نه‌یتوانی ئه‌م خوله‌ وه‌كو پێویست كاره‌كانی خۆی بكات وه‌كو خولی په‌رله‌مانی هه‌م خوله‌كه‌ ته‌واو نه‌بوو له‌ڕووی كاته‌وه‌ هه‌م به‌هۆی ئه‌م كێشانه‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌كو ئه‌ندامی په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بووین بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووین."

"بۆ مه‌سه‌له‌ی دوباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی ته‌عریب كه‌ بیرۆكه‌یه‌ک هه‌بوو له‌لایه‌ن هه‌ندێک خه‌ڵكی شۆڤێنی له‌ بابه‌تی پارێزگاری کەرکوک به‌وه‌كاله‌ت هه‌ندێک بیروبۆچوونی ناته‌ندروست هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌ڕابردوو به‌زوڵم هاتونه‌ته‌ سه‌ر گونده‌ كورده‌كانی ته‌عریب كراو به‌ڵكو ئه‌وانه‌ توانیمان ڕێی لێبگرین، له‌ مه‌سه‌له‌ی ئه‌منی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر هێڵ بووین بۆئه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، ئاسایشی كوردستان به‌شێک بووه‌ له‌كار و به‌رنامه‌ و پلان."هەرێم کەمال ئاغا کاندیدەکەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هاوپەیمانی کوردستان وایوت"

"ده‌توانرێت چاودێرێكی باش بین بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی بێ به‌ش نه‌بێت "

هەرێم کەمال ئاغا دەشڵێت" كورد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ عێراق و به‌پێی ده‌ستور به‌شێكین له‌ عێراق ئه‌وه‌شی هه‌یه‌تی چاودێرێیه‌ یان كاری ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌ په‌رله‌مانی عێراق یاسادانانه‌ بۆ هه‌موو عێراقیه‌كان به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، وه‌ چاودێریكردنه‌ له‌سه‌ر هه‌موو داموده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌توانرێت له‌م بواره‌وه‌ چاودێرێكی باش بین بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی بێ به‌ش نه‌بێت، له‌ شایسته‌ داراییه‌كان و ساڵانه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی عێراق بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نه‌بێت له‌مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌نگی نیشتیمانیدا له‌ سوپا بۆنموونه‌ من كارم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرد بێبه‌ش نه‌بین به‌پێی مادده‌ی 121 له‌ ده‌ستوری عێراق سوپای عێراق كه‌ سوپای هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه‌ بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌بێت هاوسه‌نگی نیشتیمانی هه‌بێت، هەروەها له‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تیشدا له‌حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌بێت ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ هه‌بێت، وه‌ ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌رانی كورد ئه‌وه‌ ئه‌ركمان بووه‌."

هەروەها وتیشی" كاتێک بۆنموونه‌ یاداشتنامه‌یه‌ک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ڕابردوو واژۆ كراوه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی گۆڕانكاری له‌ ده‌ستور بۆنموونه‌ هه‌مووار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور ئێمه‌ كارمانه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بێت ڕه‌زامه‌ند بین نه‌ زیان به‌ به‌سره‌ و نه‌ زیان به‌ هه‌رێمی كوردستان بگات یان له‌سه‌رخواستی هه‌ندێک لایه‌ن كه‌ بیه‌وێت زیان به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتیه‌ت بدات یان زیان به‌ ئازادییه‌كان و پێكهاته‌كان بدات ئێمه‌ وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی له‌ ڕابردووش باوه‌ڕمان وابووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، مه‌سه‌له‌ی پێكهاته‌كان، ئاینه‌كان ئه‌وانه‌ لای ئێمه‌ له‌به‌شی پێشه‌وه‌ بووین بۆ به‌رگری كردن وه‌کپارێزه‌رێک بۆیه‌ ئێستاش له‌م خوله‌ی دێت به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی مه‌سه‌له‌ی مادده‌ی 140 كه‌ مادده‌یه‌كی ده‌ستورییه‌ ناتوانیین بڵێین له‌ڕابردوو هیچ نه‌كراوه‌ به‌ڵكو كاری زۆر كرا له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌ی هاتبوون پاره‌یان پێدرا و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شوێنه‌كانی خۆیان ئینجا ئێمه‌ ئایا له‌ داهاتوو چی ده‌كه‌ین بێگومان به‌شێک ده‌بین له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی وه‌كو كورد به‌ گشتی و ئێمه‌ش وه‌كو هاوپه‌یمانی كوردستان له‌هه‌ر كوێیه‌ک ببێته‌ مایه‌ی پێشێلكردنی ده‌ستور ببێته‌ مایه‌ی بێبه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌ بێگومان كورد هه‌مووی هه‌ڵوێستی ده‌بێت بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌كو هاوپه‌یمانی كوردستان ڕووبارێک قوربانیمان له‌و پێناوه‌ داوه‌ كه‌ ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ و ئه‌م مافانه‌مان له‌ ده‌ستور و له‌هه‌مانكاتیشدا وه‌كو پارێزه‌رێک بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێگومان ئه‌وا له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ ده‌بین."

"خه‌ڵک ئه‌زموونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كردووه‌، خه‌ڵک لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ ده‌ستێكی ئامان ده‌بینێت "

هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت" یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هاوپه‌یمانی كردووه‌ بێگومان ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ قۆناغێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاتێک ئێمه‌ ده‌ڵێین به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزین وه‌كو دروشمی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌، كورد داخوازه‌ له‌ به‌غداد هه‌مووی یه‌كڕیز بێت، ئه‌مه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری یه‌كێتی سه‌رباری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌ن چ له‌ده‌ره‌وه‌ وه‌كو گله‌یی خه‌ڵک به‌گشتی له‌ شه‌قام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ربابه‌تێک چ حكومه‌ت بێت یان ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت بێت چ ناوخۆمان بێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵک ئه‌زموونی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانی كردووه‌، خه‌ڵک لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ ده‌ستێكی ئامان ده‌بینێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان بۆیه‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ كورسیه‌كانمان زیاد ده‌كه‌ن وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی به‌تایبه‌تی ئه‌م قۆناغه‌ی داهاتوو كه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراقه‌."

هەروەها وتیشی" خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌م ڕاسته‌یه‌ ده‌زانێت كه‌ له‌ ڕابردووش وه‌كو یه‌كێتی له‌ژێر ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كه‌ جه‌نابی مام جه‌لال بۆ پێكه‌وه‌ ژیان وه‌كو پارێزه‌ێكی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌ستور و خه‌ڵكی عێراق و كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌مان ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ كه‌ ئێستاش یه‌كێتی گۆڕان له‌ژێر ئه‌و بیروبۆچوونه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و ڕه‌وانشاد كاک نه‌وشیروان."

هەرێم کەمال ئاغا لە وەڵامی ئەو پرسیارەی هەندێک دەڵێن یەکێتی و گۆڕان کارنەما بەیەکتری نەکەن دوای ئەوەش هاوپەیمانیان بەست، لە وەڵامدا (ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان) وتی" نه‌خێر ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوو به‌هه‌ر هۆكارێک بێت كێشه‌ و ململانی بووه‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ ویستی خه‌ڵكی گۆڕان و یه‌كێتییه‌ ویستی خه‌ڵكی ئه‌و مێژووه‌ هاوبه‌شه‌یه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ قوربانی زۆریان داوه‌ له‌پێناو خاکو خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و ویسته‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ردوولایان له‌ لیستێک كۆده‌بنه‌وه‌ كه‌ دیدو بۆچونی هاوبه‌ش و ئاینده‌ی هاوبه‌شیان پێكه‌وه‌یه‌، وه‌ ئه‌مه‌ داخوازی خه‌ڵكه‌ بۆیه‌ پێمانوایه‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان لیستی خه‌ڵكی كوردستانه‌ و لیستێكه‌ كه‌ ده‌بێته‌ زیاتر زه‌مانه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كان و پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كان و ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ بژێوی خه‌ڵک بۆ مووچه‌ و بۆ شایسته‌ داراییه‌كان بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان."

" لیستی هاوپه‌یمانی پێیوایه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان له‌ به‌غداده‌ نه‌ک له‌ هیچ وڵاتێكی تر و ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌ڕابردووش پێمان وابووه‌ ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌ نه‌خشه‌ ڕێگا بووه‌ بۆ كاره‌كانمان بۆیه‌ ئه‌م لیسته‌ متمانه‌ی خه‌ڵكی پێده‌درێت، لیستێک ده‌بێت له‌ ئاست خه‌بات و قوربانی به‌رپرسیارێتی، وه‌ ئێمه‌ش له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتی ده‌بین." هەرێم کەمال ئاغا وادەڵێت"

" ڕێژه‌ی كورد له‌م سێ پارێزگایه‌ له‌م 12 بازنه‌یه‌ جێگیره‌ كه‌ 45 كورسییە "

سەبارەت بە پێشبینی بۆ ڕێژەی کورسییەکانی کورد لە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق؟ هەرێم کەمال ئاغا دەڵێت" ڕێژه‌ی كورد له‌م سێ پارێزگایه‌ له‌م 12 بازنه‌یه‌ جێگیره‌، كه‌ 45 كورسی ڕێژه‌یه‌كی جێگیره‌ له‌م سێ پارێزگایه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كه‌ركوک له‌ خانه‌قین له‌ دیاله‌ له‌ موسڵ تا شه‌نگال و ئه‌م ناوچانه‌ كورد بۆنموونه‌ كورد له‌ موسڵ 1/3 ی كورسیه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌ كه‌ركوک هه‌میشه‌ كورد نیوه‌ زیاتر توانیویه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت، له‌ پارێزگای دیاله‌ كورد هه‌میشه‌ كورسیه‌کیان دوو كورسی هێناوه‌ واته‌ وه‌كو باسمكرد له‌ هه‌ندێک قه‌زا زۆرینه‌ كورده‌ له‌ هه‌ندێک نیوه‌ به‌ نیوه‌یه‌ ئه‌مانه‌ش له‌هه‌ندێكجار سه‌رده‌كه‌وێت له‌ هه‌ندێكجار به‌هۆی هه‌ندێک ڕێككه‌وتن یان لێتێگه‌یشتن ڕێژه‌كان بگۆڕێت به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ئینجا كاندیدی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌ لایه‌نه‌كانی تری سیاسی هه‌یه‌ به‌ڵام خه‌ڵک زیاتر متمانه‌ به‌و هێزانه‌ ده‌كات كه‌ به‌پێی مێژوو و ڕابردوو و له‌ داهاتووش سه‌نگی قوڵی سیاسی پێویسته‌ بتوانرێت پارێزه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ بێت هه‌روه‌كو چاودێرێكی دروستی سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانیشمان و مافه‌كانیشمان بێت."

"به‌دیلی یه‌كێتی لای خه‌ڵكی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتیه‌ "

دەربارەی کاریگەری کێشە ناوخۆییەکانی ئەم دواییەی حیزبەکەی لەسەر ڕێژەی دەنگەکان و کاریگەری لەسەر دەنگدەری یەکێتی؟ هەرێم کەمال ئاغا وتی" یه‌كێتی ڕێكخراوێكی سیاسی جه‌ماوه‌رییه‌ هه‌میشه‌ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌قوربانی و به‌ خوێن و فرمێسک ماوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام بووه‌ بۆیه‌ خه‌ڵک یه‌كێتی به‌ هی خۆی ده‌زانێت به‌رپرسیارێتی یه‌كێتی له‌سه‌ر خه‌ڵكی خواره‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆی بووه‌ بۆیه‌ ئه‌م كێشانه‌ به‌وشێوه‌یه‌ كاریگه‌ری ناكات، هه‌موومان پێمان ناخۆشه‌، خه‌ڵک پێی ناخۆشه‌، بەڵام خه‌ڵک یه‌كێتی به‌ زه‌روریه‌ت ده‌زانێت بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوسه‌نگی بۆ به‌غداد بۆیه‌ خه‌ڵک یه‌كێتی خۆشده‌وێت و به‌دیلی یه‌كێتی لای خه‌ڵكی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتیه‌ هیچ به‌دیلێكی تر نییه‌."

بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا بەزنجیرە وتووێژ لێدوان و بەرنامەی کاندیدی لایەنە کوردییەکانی دیکە بڵاودەکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:37 0:00



XS
SM
MD
LG