Accessibility links

وردەکاری پرسی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە زاری ئەندامانی کورد لە پەرلەمانی عێراقەوە


پەرلەمانی عێراق (وێنەی ئەرشیف)

دوای چاوەڕوانیەکی زۆری لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک خۆیان باسیان لێوە دەکرد لەمەڕ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی 2021 ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە بەڵام بودجەی پەسەند نەکرد و کۆبوونەوەکەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخست بەپێی زانیاریەکان بەهۆی ناکوکی نێو لایەنە شیعیەکانەوە بووە و پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نەبووە

ڕابون مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەمەڕ ئەو پرسە و دوایین پێشهاتی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە رێککەوتنەکانی نێوانیان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" پێدەچێت هەردوولا رێگەیەکیان دۆزیوەتەوە کە بە ئاشکرا وەک رێککەوتن دێتە بەرچاو بەڵام بە کردەوە پێ دەچێت هیچی لێ سەوز نەبێت و جێبەجێ نەبێت ئەوەیە کە ئێستا کردوویانە، ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نیوەی داهات بۆ حکومەتی ناوەندی بنێرێت و هەروەها لە بری ئەوەی نەوتەکە ڕادەستی سومو بکرێت ئاماژە بەوە کراوە کە داهاتەکە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێت بەڵام بەندێکیان بۆ زیادکراوە لەناو رێککەوتنەکەدا ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی تەواوەتی بە هەموو رێککەوتنەکان و خاڵ بەخاڵ نەکرد ئەوا حکومەتی ناوەندی هیچ پارەیەک نانێرێت بۆ هەرێمی کوردستان، ئێمە پێمان وایە هەر لە بنەڕەتدا زیادکردنی ئەو خاڵە بۆ ئەوەیە کە پارە نەنێرن بۆ هەرێمی کوردستان و هیچ شتێکی تازە لە سەر هەرێمی کوردستان نەکراوە."

هەر سەبارەت بە پرسی هەوڵەکان بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و دوایین زانیاری لەمەڕ ئەو پرسەوە و وردەکاریەکانی نێو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دکتۆر ڤیان سەبری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی" دوێنی لیژنەی دارایی کۆبوونەوەی خۆی کردبوو چەند بابەتێک هاتنە پێش یەکێک لەوانە بابەتی مادەی 11یە کە سەبارەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بەشەکەیەتی، مادەی 11 لەناو لیژنەی دارایی بە هەموو بڕگەکانیەوە پەسەندکرا و کۆبوونەوەکەش بۆ کاتێکی نادیار دواخرا."

جێی باسە چەندین جارە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردووە و لەگەڵ کاربەدەستان و شاندە جیاجیاکانی عێراقی کۆبوونەتەوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراقی و کۆتاییهێنان بەو پرسە ئاڵۆزانەی کە چەندین ساڵە لەنێوان ئەو دوو حکومەتە لەسەر مەلەفی نەوت و بودجە و مووچە و خاڵە سنوریەکان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:47 0:00


XS
SM
MD
LG