Accessibility links

د.بەشیر حەداد: گەشبینیشم بەوەی ئەو کێشە بچووکەی کەڕوویدا لەڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەر دەکرێت


د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" ئەو ڕێککەوتنەی کەکورد کردوویەتی لەبەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە و کوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە ئەو شتانەی کەواژۆکرا لەڕێککەوتنەکە کوردیش لەسەقفی داواکارییەکانی خۆی هەندێک دابەزی، وەدڵنیام هەندێک لەلایەنە شیعیەکانیش لەسەقفی داواکارییەکانی خۆیان هەندێک دابەزین هەتا هەرێم و بەغداد گەیشتنە ڕێکەوتنێک، ئیتر لایەنە کوردییەکان دەڵێن ئەمە دوایین سەقفی ئێمەیە کەواژۆمان کردووە لەڕێککەوتنەکەی ڕۆژی هەینی ناتوانیین لەوە زیاتر بێینەخوار، هەر گۆڕانکارییەک، هەر وشەیەک بگۆڕدرێت ئێمە ناچینە ژێرباریەوە."

" هەرپێکهاتیەک دەیەوێت جەماوەری خۆی ڕازی بکات و داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ بکرێت "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە لەو ڕووەوە وتی" ڕێکەوتنەکە هەڵنەوەشاوەتەوە بەڵام هەندێک کێشەی دیکە هەیە، هەندێک تێبینی دیکە لەسەر یاسای بودجە بەشێوەیەکی گشتی هەیە یاسای بودجە یاسایەکی گشتییە پەیوەندی بەهەموو عێراقەوە هەیە، پەیوەندی بەهەرێمی کوردستان و بەشارەکانی ناوەڕاست و باشوریشەوە هەیە، پەیوەندی بەهەموو چین و توێژەکان بەڵکو هەموو لایەنە سیاسیەکان، وە هەموو فراکسیۆنەکانی ناوپەرلەمانیش هەیە هەرلایەنێک و هەر فراکسیۆنێک هەرپێکهاتیەک دەیەوێت جەماوەری خۆی ڕازی بکات و داواکارییەکانی بۆ جێبەجێ بکرێت لەبەرئەوە دەکرێت بەشێوەیەکی باشتر و چاکتر کاری لەسەربکرێت بۆئەوەی ببێتە یاسایەکی دادپەروەر بۆ هەموو شارەکانی عێراق وە بۆ هەموو چین و توێژەکانیش."

"بەشی هەرێمی کوردستان لەبودجەی عێراق ناڵێم کێشەیەک بوو بەڵام بابەتێک بوو پێویستی بەگفتوگۆ هەبوو "

د.بەشیر حەداد زیاتر ڕونیکردەوە" لەبەرئەوە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد یان بەشی هەرێمی کوردستان لەبودجەی عێراق ناڵێم کێشەیەک بوو بەڵام بابەتێک بوو کەپێویستی بەگفتوگۆ هەبوو، گفتوگۆی لەسەرکرا، چەندین جار شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتە بەغداد هەم لەگەڵ حکومەتی عێراقی هەم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، وە هەم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانیش چەندجار کۆبویەوە هەتا لەکۆتایدا گەیشتنە ئەنجامێک و ڕێککەوتنێک واژۆکرا لەنێوان شاندی حکومەت و لەنێوان لایەنەسیاسیەکان لەدەرەوەی پەرلەمان کەئەم ڕێککەوتنە واژۆکرا ئەمە بووە بنەمایەک بۆئەوەی لەناو پەرلەمانیش کاری لەسەربکرێت ئەو ڕێککەوتنە هاتە ناوپەرلەمان، یەکەمجار پێش ئەوەی لەدانیشتنی پەرلەمان دەنگی لەسەربدرێت دەچێتە لیژنەی تایبەتمەند واتە لیژنەی دارایی، لەلیژنەی داراییش دراسەیەکی باش کرا لیژنەی دارایی نوێنەری هەموو لایەنەسیاسیەکانی تێدایە بۆیە لەوێ گفتوگۆیەکی تەواو کراو ڕەزامەندی لەسەردرا و دەنگی لەسەردرا لەناو لیژنەی دارایی کە بەڵێ ڕازیین بەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان شاندی حکومەتی هەرێم و لایەنە سیاسیەکان کراوە سەبارەت بەو بەشەی کە پێی دەوترێت ماددەی (11) لەناو بودجەی عێراقیدا لەناو لیژنەی دارایی دەنگی لەسەردرا و واژۆش کراو و بڕیار وابوو کەدەنگی لەسەربدرێت ئەوە بوو دەنگدانەکە خرایە شەممەی داهاتوو."

"زانیمان کە دوو سێ وشەی گۆڕاوە، شاندی هەرێم ڕازی نەبوون بەوە وتیان ناکرێت ئەوە...وتیان ئەم کێشەیە ئاسانە و چارەسەردەکرێت "

سەبارەت بەهۆکاری دواخستنی کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو؟ د.بەشیر حەداد ڕایگەیاند" ڕۆژی هەینی هەتا درەنگانی شەو ئەو ڕێککەوتنە لەناو لیژنەی دارایی تەواو بوو دەنگی لەسەردرا و واژۆکرا بڕیاربوو هەینی دانیشتنی پەرلەمان بکرێت ئەوە بوو نەکرا خرایە شەممە کەچوینەوە گوێمان لەهەندێک دەنگۆ بوو لەهەندێک ئەندام پەرلەمان کەگوایە ئەو ڕێککەوتنە کراوە دەکرێت گۆڕانکاریەکی بەسەردا بێت زانیمان کەدوو سێ وشەی ڕێککەوتنەکە گۆڕاوە، شاندی هەرێم ڕازی نەبوون بەوە وتیان ناکرێت ئەوە، وە کوتلەکوردییەکانیش دیسان ڕازی نەبوون بەوە وتیان ڕێککەوتنەکە کراوە واژۆی لەسەرکراوە، وە لیژنەی دارایی دەنگی لەسەرداوە تەواو هیچ بیانویەک نەماوە بۆ گۆڕانکاری لەهەر وشەیەکدا بەهەرحاڵ دیسان لەگەڵ لایەنەکان و کوتلەکان دانیشتن وتیان ئەم کێشەیە ئاسانە و چارەسەردەکرێت."

"ئەو ڕێککەوتنەی کەکورد کردوویەتی لەبەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە و کوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە "

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوپاتیکردەوە هۆکاری دواخستنی کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق کێشەی ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد نەبوو، لەو ڕوەوە د.بەشیر وتی" ئەوەی دانیشتنەکەی دواخست بۆ هەفتەیەکی تر ئەو کێشەیە نەبوو بابڵێین نێوان کورد و نێوان لایەنەکانی دیکە بەڵکو کێشەی لایەنەکانی دیکە بۆخۆیان بوو بابڵێین پێکهاتەی سونە هەندێک داواکاری خۆیان هەبوو کەدەیانویست بیخەنە ناو پڕۆژەکەوە، وە کوتلەکانی شیعە دیسان هەندێک داواکارییان هەبوو، داواکاری خۆیان و شارەکانی خۆیان و ناوچەکانی خۆیان بخەنە ناو پرۆژەکەوە هەروەها مەسەلەی قەرزەکان کەعێراق قەرزی کردووە و داوای قەرزیش دەکات ئەمان دیسان داوایان دەکرد کە ئەو قەرزانە نەکرێت لاببرێت هەروەها هەندێک لایەنەکان داوایان دەکرد نرخی دۆلار کەم بکرێتەوە بەرامبەر بەدینار ئەو بڕیارەی کەدراوە بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە ئیتر هەموو ئەمانە وایانکرد کەنەگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو بۆیە وتیان باشتر وایە کەمەجالێک بدەین هەتا گفتوگۆیەکی تەواو بکرێت هەفتەیەکی دیکە ئینجا دەنگی سەر بدرێت کەواتە کورد کێشە نییە لەمەسەلەکان وە ئەو ڕێککەوتنەی کەکورد کردوویەتی لەبەغداد هەڵنەوەشاوەتەوە و کوردیش لێی پەشیمان نەبۆتەوە دەکرێت بڵێین هەندێک لەلایەنەکان دەیانەوێت گۆڕانکاریەک بکرێت لەو ڕێککەوتنەی لەنێوانیاندا بووە دوێنێ، ئەمڕۆ گۆڕانکاری بەسەردا بێت."

"کوردیش لەسەقفی داواکارییەکانی خۆی هەندێک دابەزی، وە دڵنیام هەندێک لەلایەنە شیعیەکانیش لەسەقفی داواکارییەکانی خۆیان هەندێک دابەزین "

د.بەشیر حەداد ئەوەشی وت" بێگومان ئەو شتانەی کەواژۆکرا لەڕێککەوتنەکە کوردیش لەسەقفی داواکارییەکانی خۆی هەندێک دابەزی، وەدڵنیام هەندێک لەلایەنە شیعیەکانیش لەسەقفی داواکارییەکانی خۆیان هەندێک دابەزین هەتا هەرێم و بەغداد گەیشتنە ڕێکەوتنێک ئیتر لایەنە کوردییەکان دەڵێن ئەمە دوایین سەقفی ئێمەیە کەواژۆمان کردووە لەڕێککەوتنەکەی ڕۆژی هەینی ناتوانیین لەوە زیاتر بێینەخوار، هەر گۆڕانکارییەک، هەر وشەیەک بگۆڕدرێت ئێمە ناچینە ژێرباریەوە."

د.بەشیر حەداد دەربارەی ئەو گرفتەی هاتۆتە بەردەم ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد؟ وتی" لایەنەکانی دیکە دەڵێن ئاسانە ئەوە چارەسەردەکەین لەگەڵ کورد کێشەمان نابێت بەڵام کێشەی گەورەی بودجە کێشەی غەیری کوردە نەک کورد."

"گەشبینیشم دەگەینە ڕێککەوتن "

د.بەشیر حەداد دەشڵێت" من ئومێد دەکەم، گەشبینیشم بەوەی ئەم کێشە بچووکەی کەڕوویدا لەڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغداد ئەمە چارەسەر دەکرێت، کەدانیشتنی پەرلەمان دواخرا بۆ ڕۆژی شەممە هەفتەیەک بۆ بمێننەوە دەگەڕێننەوە، وە ئێستاش لەبەرئەوەی بۆنەکانی پشووی نەورۆزە لە هەرێمی کوردستان گەڕاینەوە بۆئەوەی لەگەڵ ماڵ و خێزانەکانی خۆمان ئەو پشووە بەڕێ بکەین و "ئینشائەڵا" بۆ شەممە دەگەڕینەوە بەغداد، من ئومێدم هەیە و گەشبینیشم دەگەینە ڕێککەوتن ئینشائەڵا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:47 0:00


XS
SM
MD
LG