Accessibility links

قاسم شەشۆ: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی


قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزیدخان له‌شه‌نگال

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی شەنگال دەڵێت" چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شەنگال دەڵێن بۆشەڕی تورکیایە وەک دەزانرێت قوەتی حەشدی شەعبی قوەتی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی."

"ئێمە شەڕ ناکەین تەنها بەرگری لەخۆمان دەکەین.. ئێمە نەشەڕی تورکیا دەکەین نەشەڕی عێراق "

لەسەرەتای وتوێژەکەدا بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگەی شەنگال وتی" لەحاڵەتی هێرشی تورکیا بۆسەر شەنگال ئێمە شەڕ ناکەین ئێمە تەنها بەرگری لەخۆمان دەکەین ئەگەرنا ئێمە نەشەڕی تورکیا دەکەین نەشەڕی عێراق، ئێمە تەنها بەرگری لەخۆمان و ناوچەی خۆمان دەکەین."

قاسم شەشۆ وتیشی" بەهۆکاری پارتێکی سیاسی و حەشدی شەعبی ئەگەری دروستبوونی شەڕ هەیە لەشەنگالدا"

"دۆخی شەنگالیەکان "

شەشۆ ئاماژەی بەدۆخی شەنگالیەکان دا و وتی" خەڵکی شەنگال لەئێستادا مورتاح نین دەترسن جارێکی تر بکوژرێنەوە و ئاوارە بکرێنەوە، هەرچەندە خۆیان ئەوانەی گەڕاونەتەوە دووبارە واخەریکە شەنگال جارێکی تر چۆڵ دەکەنەوە و ڕادەکەن چونکە خەڵک مەترسی زۆرە."

"پەکەکە لەشەنگال نەکشاوەتەوە بەپێچەوانەوە ژمارەیان زیادی کردووە"

قاسم شەشۆ ڕەتیکردەوە چەکدارانی پەکەکە شەنگالیان چۆڵ کردبێت لەو ڕوەوە دەڵێت" پەکەکە هەر لەشەنگالدا ماون تەنانەت ژمارەیان زۆرتر بووە."

دەربارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر شەنگال قاسم شەشۆ وتی" ئەو ڕێکەوتنە ئەبەد جێبەجێ نەبووە پەکەکە و حەشدی شەعبی دەڵێن ئێمە لەشەنگال دەرناچین هەم شەڕی پێشمەرگە دەکەین وە هەم شەڕی حکومەتی تورکیاش دەکەین ئەگەرهاتن."

بەرپرسی هێزەکانی شەنگال دەشڵێت" ئێمە هیواداربوین ئەو ڕێککەوتنەی شەنگال لەنێوان حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم جێبەجێبکرێت بەڵام حەشدی شەعبی و حیزبە شیعیەکان ناهێڵن ئەو ڕێککەوتننامەیە جێبەجێبکرێت."

"تورکیا لەبەر پەکەکە هێرش دەکاتە سەر شەنگال"

بەبڕوای قاسم شەشۆ ئەگەر ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد لەسەر شەنگال جێ بەجێ بکرایە ئەوا ئەو مەترسیانەی لەسەر شەنگال هەن دروست نەدەبوون و تورکیا نیازی هێرشی بۆسەر شەنگال نەدەبوو، لەو ڕوەوە دەڵێت" ئەگەر ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ بکرایە پێشمەرگە و حکومەتی عێراقی داهاتنەوە شەنگال ئەمانەش دەچونەوە وە ئەمەی ئێستاش نەدەبوو، ئەگەر پەکەکە شەنگالی چۆڵ بکردایە تورکیا هێرشی نەدەکرد تورکیا لەبەر پەکەکە هێرش دەکات نەک لەبەر سڤیل و حکومەتی عێراقی، پەکەکە و حەشدی شەعبی بونەتە لایەنێکی ناباش بۆ شەنگال."

"ئەگەر ڕێککەوتنەکەی بەغداد و هەرێم لەسەر شەنگال جێبەجێ بکرایە تورکیا نیازی هێرشی بۆسەر شەنگال نەدەبوو "

وتیشی"هیوادارم ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر شەنگال جێ بەجێبکرێت تاخەڵک مورتاح بێت چونکە ئەو ڕێککەوتنە جێ بەجێبکرێت خەڵکی شەنگال 100% مورتاح دەبێت بەکشانەوەی پەکەکە و حەشدی شەعبی لەشەنگال ڕێککەوتنەکە جێ بەجێدەکرێت و ئەمن و ئاسایش جێگیر دەبێت لەسەر شەنگال."

قاسم شەشۆ جەختیکردەوە" ڕوودانی هەر شەڕێک خراپە بۆ شەنگال ئەگەر شەڕ ڕوبدات مەبەستی ئەوان بۆ ئەوەیە شەنگال وێران بێت و چۆڵ بکرێت و خەڵکەی ئاوارە بێت ئەوە ئامانجی ئەوانە ئامانجی ئەوان لەبەرژەوەندی شەنگال نیە."

"پەکەکە و حەشدی شەعبی هێزی زۆریان لەشەنگالدا کۆکردۆتەوە"

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هیچ هێزێک هەیە بەرگری لەشەنگال بکات لەحاڵەتی هێرشکردنی تورکیا بۆ سەر شەنگال؟

قاسم شەشۆ لەوەڵامدا وتی" پەکەکە خەڵکی خۆی زۆر کۆکردۆتەوە لەشەنگالدا هەروەها حەشدی شەعبیش هێزێکی زۆری هێناوە، دەبینین تورکیاش لەولاوە هەڕەشە دەکات ئیتر نازانم."

قاسم شەشۆ ئاماژەی بەوەشکرد" چەند ڕۆژێکە حەشدی شەعبی هێزێکی زۆری هێناوەتە ناو شەنگال دەڵێن بۆشەڕی تورکیایە وەک دەزانرێت قوەتی حەشدی شەعبی قوەتی ئێرانە، بۆیە ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال دەبێتە شەڕی نێوان ئێران و تورکیا ئێمەش دەبینە قوربانی."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:51 0:00



XS
SM
MD
LG