Accessibility links

مه‌حما خه‌لیل: وەک شەنگالییەکان داواکارین هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شەنگالدا نەمێنێت بیانوو نەدەن بەتورکیا و غەیری تورکیا


مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق-لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و قایمقامی شه‌نگال
مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق-لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان و قایمقامی شه‌نگال

مەحما خەلیل قائیمقانی شەنگال دەڵێت" وەک شەنگالییەکان داواکارین هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شەنگالدا نەمێنێت هەتا دەرگا نەکەنەوە و بیانوو نەدەن بەتورکیا و غەیری تورکیا پیلان و ئەجێندای خۆیان جێبەجێ بکەن، دەشڵێت: داوامانکردووە یەک چەکدار لەسەنتەری شارەکە نەمێنێت وە شەنگال ببێتە ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو."

" کێشەی شەنگال کێشەیەک نیە لەنێوان پەکەکە و تورکیا بەڵکو کێشەیەکە لەنێوان بەغداد و ئەنقەرە "

لەسەرەتای وتوێژەکەدا قائیمقامی شەنگال وتی" لەئێستادا دۆزی شەنگال بۆتە دۆزێکی نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتی، شەنگال بەشێکە لەعیراق و سەر بەپارێزگای موسڵە، شەنگال دەڤەرێکی وێران و جینۆسایدکراوە کێشەی شەنگال کێشەیەک نیە لەنێوان پەکەکە و تورکیا بەڵکو کێشەیەکە لەنێوان بەغداد و ئەنقەرە هیوادارین چارەسەر بکرێت، وەک دەبینین حکومەتی عیراقی بەپێی دەستور دەبێت خۆی بکاتە خاوەنی شەنگال و خەڵکی شەنگال."

دەربارەی ئەوەی لەحاڵەتی هێرشکردنە سەر شەنگال لەلایەن تورکیاوە چی دەکەن؟ لەوەڵامدا مەحما خەلیل وتی" وەک ئاماژەم پێکرد ئێمە بەشێکین لەعێراق، وەک خۆمان هیچ دەسەڵاتێکمان نیە حکومەتی بەغداد و پارێزگاری موسڵ دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، ئێمە وەک شەنگالیەکان دەڵێین نابێت یەک کێشە بێتە ناو شەنگال، شەنگالیەکان دەبێت بگەڕێنەوە نەڕێگە بدرێت برایانی پەکەکە هێرش بکەن وە نەڕێگە بدرێت تورکیا هێرش بکاتە سەر شەنگال، دۆخی شەنگال تەحەمولی هیچ کێشە و شەڕێکی تر ناکات."

"داوامانکردووە یەک چەکدار لەسەنتەری شارەکە نەمێنێت وە شەنگال ببێتە ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو "

مەحما خەلیل ئەوەشی وت" پێشتر ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامدرا لەسەر شەنگال بڕیاربوو لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئێمە وەک شەنگالیەکان داوامانکردووە یەک چەکدار لەسەنتەری شارەکە نەمێنێت وە شەنگال ببێتە ناوچەیەکی لەچەک داماڵراو."

مەحما خەلیل ئەوەشی وت" وەک شەنگالییەکان داواکارین هیچ هێزێکی ناشەرعی لەناو شەنگالدا نەمێنێت هەتا دەرگا نەکەنەوە و بیانوو نەدەن بەتورکیا و غەیری تورکیا پیلان و ئەجێندای خۆیان جێبەجێ بکەن، وە داخوازم لەحکومەتی عێراقیش بەپێی یاسای دەستوری و مرۆڤایەتی خۆیان بکەنە خاوەنی شەنگال چونکە شەنگال تەحەمولی شەڕێکی تر ناکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:49 0:00


XS
SM
MD
LG