Accessibility links

هەرێم کەمال ئەغا: شەقامی عێراقی ئەو متمانەیەی بە سیاسیـیەکانی وڵاتەکەی نەماوە


خۆپـیشاندانەکانی عێراق سەرلەنوێ لە بەغدا و چەندین شاری باشوری وڵاتەکە توندبوونەوە، وە هێزەکانی ئاسایش هەوڵدەدەن بە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەکردن بڵاوەیان پـێبکەن و جادەکان بکەنەوە.

هەرێم کەمال ئەغا ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ڕێبەرە سیاسیـیەکانی عێراق نەیانتوانیوە لە پـێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان تێبگەن، وە نەیانتوانیوە کێشەکانی وڵاتەکەیان چارەسەربکەن، بۆیە نەبوونی مەتمانە بە سەرکردە سیاسیـیەکان لەلایەن شەقامەوە بەردەوامە.

دەشڵێت هیوا هەیە لە دوو ڕۆژی داهاتوو، دوای گەڕاندنەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار لە کۆنگرەی داڤۆس، کەسێک دەستنیشان بکرێت بۆ پـێکهێنانی حکومەت کە ڕەزامەندی لایەنە سیاسیـیەکان و شەقامیشی لەسەر هەبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:36 0:00


XS
SM
MD
LG