Accessibility links

لە خۆپـیشاندانەکانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا کەسێک دەکوژرێت


کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە ئەنجامی پـێکدادانەکانی ئەمڕۆ سێشەممە لە نێوان خۆپـیشاندەران و هێزەکانی ئاسایش لە بەغدای پایتەخت بە لایەنی کەم 1 کەس کوژراوە و 21 کەسی دیکە برینداربوون.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ئامارەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت کاربەدەستانی تەندروستی و ئاسایش گوتویانە ئەوەی کوژراوە خۆپـیشاندەرێک بووە لە جادەی ڕەشید لە نزیک پـردی ئەحرار و گولـلەی لاستیکی بەرکەوتووە.

لە شاری بەسرەش خۆپـیشاندەرێک گیانی لەدەست دا کە چوار ڕۆژ لەمەوپـێش برینداربوو.

خۆپـیشاندان و پـێکدادانەکان لە شارەکانی باشوری وڵاتەکەش بەردەوام بوون و قوربانیـیان لێکەوتووەتەوە. ژمارەیەکی زۆر ڤیدیۆ لەسەر فەیسبوک و تویتەر بڵاوکراونەتەوە و تیایاندا نیشان دەدرێت پـێکدادانی توند کەوتوونەتەوە.

بەڵام لە شەودا خۆپـیشاندەران هێوربوونەوە و سەیری یاری تۆپی پـێی نێوان تیپی وڵاتەکەیان و قەتەر دەکرد کە لە دۆحە بەڕێوەچوو و عێراق بردیـیەوە بە 2 بەرامبەر 1 گۆڵ.

XS
SM
MD
LG