Accessibility links

د.جوتیار عادل: ئەگەر یارمەتی نەگاتە پەنابەرانی سوریا لە هەرێم ئەوا کارەساتی مرۆیی ڕوودەدات


د.جوتیار عادل

له‌وتووێژێكی تایبه‌تی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.جوتیار عادل وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌ ئه‌گه‌ری یارمه‌تی نه‌دانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌وا كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕووده‌دات، ده‌شڵێت" حكومه‌تی هه‌رێم سنوره‌كانی به‌ڕووی هاتنی ئاواره‌ سورییه‌كان دواناخات، ئه‌گه‌رچی فشاری ئابوری له‌سه‌ر هه‌رێمه‌ به‌ڵام ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه‌ ئاواره‌كان و برا كورده‌كانی خۆمان."

" سنور له‌به‌رده‌م هاتنی ئاواره‌كانی سوریا داناخه‌ین، داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی" ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی مرۆیی یه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیاوه‌ ئاواره‌ بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی مادییه‌وه‌ ئه‌و توانایه‌ی نیه‌ كه‌بتوانێت ئه‌م خه‌ڵكانه‌ بحه‌وێنێته‌وه‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ ئێستا هه‌یه‌ ، حكومه‌تی عیراق هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كردووه‌ ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ ناو عیراقدا ئاواره‌بوون و ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وه‌ دوو ساڵه‌ هاوكارییان ناكات بۆیه‌ له‌م ڕێگایه‌وه‌( ڕێگای ئێوه‌) داواده‌كه‌ین كه‌هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ بكه‌ن تا ئێستا و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌كات كه‌ بونه‌ته‌ نزیكه‌ی ده‌ هه‌زار په‌نابه‌ر كه‌ له‌دوای ئۆپراسیۆنی توركیاوه‌ هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم سنورییان لێداناخه‌ین به‌ڵام به‌ڕاستی توانامان نیه‌ بۆ هاوكاریكردنیان."

د.جوتیار عادل ئه‌وه‌شی وت" له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان كۆبۆته‌وه‌ و داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی لێكردوون بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ سوریاوه‌ ڕووده‌كه‌نه‌ هه‌رێم، له‌دوای 2014 كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئاواره‌ و په‌نابه‌ر ڕووییان كرده‌ هه‌رێم كۆمه‌كی ده‌كران به‌ڵام ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌و كۆمه‌كیانه‌ی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ئه‌و په‌نابه‌ر و ئاوارانه‌ ڕواوه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ كێشه‌مان هه‌یه‌ ئێستا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆرتر ڕوویان كردۆته‌ هه‌رێم و ئێمه‌ توانای ئه‌وه‌مان نیه‌ كه‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ین، وه‌ عیراقیش له‌ساڵی 2017 هاوكاری نه‌كردووه‌، وه‌ بۆ ئه‌مجاره‌ش داوای هاوكاریمان له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی كردووه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ به‌ڵام تا ئێستا نازانین تاچه‌نده‌ هاوكار ده‌بن."

" چه‌ند زوتر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جوڵه‌ بكات بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك به‌ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی سوریا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ڕودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی كه‌متر ده‌كات "

وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دا له‌حاڵه‌تی یارمه‌تی نه‌دانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هاوكاری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، كاره‌ساتی مرۆیی ڕوده‌دات، " ئێمه‌ ناتوانین و به‌ڕاستی ئه‌و ئیمكانیه‌ته‌مان نیه‌ بۆیه‌ داوا له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌جدی بێته‌ سه‌رخه‌ت له‌وباره‌یه‌وه‌، چونكه‌ چه‌ند زوتر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جوڵه‌ بكات بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك به‌ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی سوریا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ڕودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی كه‌متر ده‌كات."د.جوتیار عادل وای وت"

وته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه‌" ئه‌و توانایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی "زۆر زۆر "كه‌متره‌ له‌و دۆخه‌ی كه‌ڕووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان بۆته‌وه‌، بۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌نگه‌ تا ماوه‌یه‌ك و به‌كاتی بتوانێت هاوكارییان بكات به‌دڵنیایی ژماره‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیش زیاتر ده‌كات."

د.جوتیار عادل ڕونیكرده‌وه‌" له‌ 2014 وه‌ تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ری سوریای له‌لایه‌، كۆمه‌كی ئه‌وانه‌ش بڕاوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌و هاوكاریانه‌ی هه‌یانبوو وه‌ك جاران نه‌ماون."

" ئێمه‌ خه‌ڵكی خۆمان ببینین له‌وبه‌ر سنوره‌وه‌ له‌برساندا و له‌سه‌رمادا به‌وجۆره‌ نابێت ئێمه‌ لێیان بڕوانین , ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه‌ ئاواره‌كان و برا كورده‌كانی خۆمان "

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ چه‌نده‌ بارگرانی بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات به‌تایبه‌ت كه‌ تا ئێستاش كێشه‌ی بوده‌جه‌ی هه‌رێم و كێشمه‌كێشمه‌كان له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌؟

د.جوتیار عادل له‌وه‌ڵامدا وتی" ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌قوتی خۆمان ببڕین و بیده‌ینه‌ ئاواره‌كان و برا كورده‌كانی خۆمان، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین فشاری ئابوری له‌سه‌ره‌ له‌كۆی ڕێژه‌ی له‌ 17%ی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم، حكومه‌تی عیراقی ته‌نها له‌ 5% ده‌نێرێت بۆیه‌ به‌ڕاستی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو فشاره‌ ئابوریه‌ ناگرێت، به‌ڵام وه‌ك وتم له‌ڕووی مرۆییه‌وه‌ تا بتوانین هاوكاری ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ ده‌كه‌ین له‌كاتێكدا ئێمه‌ خه‌ڵكی خۆمان ببینین له‌وبه‌ر سنوره‌وه‌ له‌برساندا و له‌سه‌رمادا به‌وجۆره‌ نابێت ئێمه‌ لێیان بڕوانین ئێمه‌ به‌پێی ڕێكاره‌ یاسایی و ئه‌منیه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ كاریگه‌ری زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت زیاتر له‌وه‌ ئه‌و جۆره‌ ئاوارانه‌ بحه‌وێنێته‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:38 0:00



XS
SM
MD
LG