Accessibility links

د.غالب محه‌مه‌د: دوای جێ به‌جێ كردنی یاسای بودجه‌ پاشەکەوتى موچە بەردەوام بێت داوادەکەین عێراق ڕاستەوخۆ موچە بداتە فەرمانبەران


.غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گؤران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
.غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گؤران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ د.غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی گؤران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت" ئەگەر ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت لەگەڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت کۆبکرێتەوە دەتوانرێت نەک موچە بێ پاشەکەوت بدەن بەڵکو هەموو موچە فەوتاوەکانیش بدەنەوە بەڵام بەرپرسانی هەرێم نەک هەر فەرمانبەری بێ پلان و ستراتیژن بەڵکو گەندەڵیشن، دەشڵێت" ئەگەر حکومەت عیراق پابەندبوو بە جێ بەجێ کردنی یاسای بودجە بەڵام حکومەتی هەرێم هەر بەردەوام بوو لەپێدانی موچە بەپاشەکەوتەوە ئەوا جگە لەوەی داوادەکەین حکومەتی عیراق خۆی ڕاستەوخۆ موچە بداتە فەرمانبەران داواش دەکەین حکومەتی عیراق فه‌رمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی هەرێم دەربکات لەسەر خواردنی پارەی فەرمانبەران و پارەی داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت کە سەرەڕای ئەوەش هێشتا موچە بەپاشەکەوتکراوی بداتە فەرمانبەران چونكه‌ ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی ئەو 250هەزار بەرمیل نەوتە ئەوە لەیەک ساڵدا بەغداد 10 تریلیۆن دینار ده‌نێرێت بۆ هەرێم، وه‌ سه‌رۆك كۆماریش وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستور ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌سه‌ر پێشێلكردنی كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر موچه‌ی به‌پاشه‌كه‌وت دا، بەهیچ جۆرێک ڕێگر نابین و حەزدەکەین حکومەتی عیراقی هەموو ڕێ و شوێنێک دژی بەرپرسانی هەرێم بە تۆمەتی "دزینی نەوت"بگرێتەبەر، من بۆ خۆم حەزدەکەم کام بەرپرسەی هەرێم دەسەڵاتدارە و خۆی بەگەورە دەزانێت لەسەر "دزینی نەوت"حکومەتی عیراقی دەستگیری بکات.، هه‌روه‌ها وتی: چه‌سپاندنی ڕێژه‌ی 12%ی به‌شه‌ بودجه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان زیانی زۆرمان لێده‌دات, هاوكات ده‌شڵێت، وه‌زیری دارایی و پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێژه‌كه‌یان نه‌كرده‌ له‌17% تا نه‌وتی هه‌رێم ڕاده‌ستی حكومه‌تی عیراق نه‌كه‌ن."

د. غالب لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئاماژەی بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی عیراقی کرد لەبەرژەوەندی کوردەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق، وتی" ئەوەی ئەمساڵ کراوە جیاوازە لەساڵەکانی تر، چونکە توانراوە موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بخرێتە دەرەوەی هاوکێشەی کێشمە کێشمەکانی نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێم مەبەستم ئەوەیە لەبەغداد ژمارەی فەرمانبەران (682)هەزارە نەک ئەوەی لەهەرێم بە بن دیوارەوە بۆتە ملیۆنێک و 200هەزار،بە من بێت حکومەتی هەرێم نەوتی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بکات چونکە ئەگەر لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم بێت هیچ چاودێرییەک نیە ، وە پتڕۆ دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی نەوتی لێدەردەهێنرێت، بۆ نمونە گەرمیان و کەلار یەک دینار پتڕۆ دۆلاریان نیە بەڵام لە عیراق جیاوازە لە 5%ی بۆ ئەو شارانەیە نەوتیان لێ بەرهەم دەهێنرێت.بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم دەست نەکاتەوە بەهەندێک کاری ئیستفزای بەرامبەر حکومەتی عیراق وە حکومەتی عیراق یاسای بودجە وەک خۆی پەسەند بکات ئەوە لەسەر حکومەتی هەرێم پێویستە موچەی فەرمانبەران بێ پاشەکەوت بدات وە بەشیکیش لەو بودجەیەی بەغداد دەینێرێت بۆ خزمەتگوزاری بەکاربهێنێت."

باشە ئەگەر بەغداد موچەی 682 فەرمانبەر بنێرێت، لەهەرێمیش یەک ملیۆن و دووسەد هەزار موچە خۆر هەیە، ئایا ئەمە پاساو دروست ناکات بڕێک لەو موچەیە پاشەکەوت بکرێت و بدرێتە ئەو ژمارەیەی تر؟

د.غالب وتی" خۆی کێشەکە ئەوەیە وەزیری دارایی و بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم فەرمانبەرێکی بێ بەرنامە و ستراتیژن، ئەگەرنا ئەو پارەیەی وا بڕیارە لەبەغدادەوە بێت نزیکی 600ملیارە وە داهاتی ناوخۆی خۆی هەیە هەرێم جگە لە پارەی فرۆشتنی نەوت کە بەقسەی بەرپرسانی هەرێم خۆیان ڕۆژانە(420)هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشن، خۆ ئەگەر هەموو ئەوانە کۆبکرێتەوە دەتوانرێت نەک موچە بێ پاشەکەوت بدەن بەڵکو هەموو موچە فەوتاوەکانیش بدەنەوە بەڵام بەرپرسانی هەرێم نەک هەر فەرمانبەرن بەڵکو گەندەڵیشن."

ئەو پەرلەمانتارەی فڕاکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عیراق وتیشی" ئەوەی لەم خولەی پەرلەمانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانەوە کرا ئەگەر حکومەتی عیراق وەک خۆی جێ بەجێی بکات ئەوا هیچ کاتێک لەپێشوتر ئەوە بۆ کورد نەکراوە."

د. غالب محەمەد ئاماژەی بە ئەرکی خۆیان دا، وه‌ك په‌رله‌مانتار دوای دەرچونی یاسای بودجە و وتی" ئەرکی ئێمە ئەوەدەبێت چاودێری حکومەتی عیراقی بکەین بزانین پابەندە بەناردنی بەشە بودجە و موچەی هەرێم وەک لەپڕۆژە یاسای بودجەدا هاتووە، سەبارەت بەلایەنی دووەمیش کە حکومەتی هەرێمە ئەگەر ئەرکی خۆی جێ بەجێ نەکرد پاش هاتنی بودجە و موچە لەبەغدادەوە موچەی بەپاشەکەوتەوە دا ئەوا ئەرکی ئێمەی پەرلەمانتارە فشار لەحکومەتی عیراقی بکەین کە خۆی ڕاستەوخۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات، داوا لەحکومەتی هەرێم بکات لیستی ناوی فەرمانبەرانی بۆ بنێرێت، ناوی فەرمانبەرانی ڕاستەقینە جیادەکەینەوە داوا دەکەین حکومەتی عیراق موچەی ئەوانە خۆی ڕاستەوخۆ بدات وە فەرمانبەرانی بندیواریش بۆ حکومەتی هەرێم خۆی بنێڕیتەوە با خۆی موچەیان پێبدات."

هەروەها د.غالب ئاماژەی بەهەڵوێستێکی تریان کرد ئەگەر لەپاش ناردنی بودجە و موچە فەرمانبەرانی هەرێم هەر موچەکەیان بە پاشەکەوت وەرگرت و وتی" جگە لەوەی داوادەکەین حکومەتی عیراق خۆی ڕاستەوخۆ موچە بداتە فەرمانبەران داواش دەکەین حکومەتی عیراق فه‌رمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسانی هەرێم دەربکات لەسەر خواردنی پارەی فەرمانبەران و پارەی داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت کە سەرەڕای ئەوەش هێشتا موچە بەپاشەکەوتکراوی بداتە فەرمانبەران."

ڕونیشیکردەوە" بۆیە دەڵێم حکومەتی عیراقی فه‌رمانی دەستگیرکردن دەربکات چونکە لەهەرێمی کوردستان یاسا سەروەر نیە، من بۆخۆم باسی ئەوەم کرد قوباد تاڵەبانی بەنزینی ژەهراوی دەهێنێتە سلێمانی کەچی لەبری ئەوەی قوباد تاڵەبانی دەستگیر بکەن من دەستگیرکرام."

ڕاشیگەیاند" ڕێگر نابین و حەزدەکەین حکومەتی عیراقی هەموو ڕێ و شوێنێک دژی بەرپرسانی هەرێم بە تۆمەتی "دزینی نەوت"بگرێتەبەر، من بۆ خۆم حەزدەکەم کام بەرپرسەی هەرێم دەسەڵاتدارە و خۆی بەگەورە دەزانێت لەسەر "دزینی نەوت"حکومەتی عیراقی دەستگیری بکات."

سەبارەت بەوەی بۆچی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ لە 12% کەمکرایەوە لەکاتێکدا لەپێشوتر لە 17% بوو؟

د.غالب محەمەد وتی" خۆی عەبادی کردی بە لە 12%، بەڵام دواتر فوئاد حسێن، چونکە ئه‌و هەم وەزیری دارایی هەم وەزیری پلاندانانە دەیتوانی ڕێژەکە زیادبکات بۆ لە 14% یا لە17%، بەڵام پارتی بۆ ئەوەی نەوتی هەرێم ڕادەستی حکومەتی عیراق نەکات ڕێژەکەی وا هێشتەوە و فوئاد حسێن ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارنه‌هێنا، چونکە ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەرزبکرایەوە بۆ لە 17% دەبوو هەرێم نەوتەکەی ڕادەستی بەغداد بکات، چه‌سپاندنی ڕێژه‌ی 12%ی به‌شه‌ بودجه‌ زیان له‌ زۆر شتی ترمان ده‌دات بۆ نمونه‌ باسی ده‌رمان بكه‌ین له‌12% مان بۆ ده‌نێرن."

دەربارەی ئه‌وەی ئایا حکومەتی هەرێم بەڵێنی داوە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ڕادەستی بەغداد بکات؟

د.غالب محەمەد وتی" ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی ئەو 250هەزار بەرمیل نەوتە ئەوە لەیەک ساڵدا بەغداد 10 تریلیۆن دینار ده‌نێرێت بۆ هەرێم، بەڵام ئەگەر نەینێرێت ئەوە بەغداد پێنج ملیار دۆلاری لێدەبڕێت."

هاوکات ڕەخنەی لەحکومەتی هەرێم گرت کە هیچ دانیشتنێکی لەگەڵ پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغداد لەسەر بابەتی بودجە نەکردووە و وتی" حەزدەکەم شتێک ڕوون بکەمەوە حکومەتی هەرێم یەک دانیشتنی لەگەڵ نەکردوین بزانێت بودجە دەنێردرێت یاخود نا، هەر بەلایەوە گرنگ نیە بودجە بنێردرێت یاخود نا بۆ ئەو تاکە شتێک گرنگ بێت ئەوەیە نەوت ڕادەستی حکومەتی عیراق نەکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:27 0:00

XS
SM
MD
LG