Accessibility links

وه‌ستا ڕه‌سوڵ: به‌شێك له‌و هێزه‌ ئه‌مریكیه‌ی هاتونه‌ته‌ كه‌ركوك بۆ هه‌میشه‌یی ده‌مێننه‌وه‌


وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی میحوەری(4)ی کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە -

لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وەستا ڕەسوڵ فەرماندەی میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک ئاماژە بە هاتنی ژمارەیەک لە هێزه‌كانی ئەمریکا بۆ ناو شاری کەرکوک كرد و ، هاوکات دەشڵێت" بەشێک لەو هێزە ئەمریکیە بۆ هەمیشەیی لەکەرکوک دەمێننەوە، چەند ئەرکێکی گرنگیان هەیە بونیان لە شاره‌كه‌ گرنگە، هەروەها دەشڵێت: دەمێکە داوامان لە ئەمریکیەکان کردووە ناوەندێکی هەماهەنگی نێوان هێزە عیراقیەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکوک دروست بکەن و خۆیان سەرپەرشتی بکەن، لەدوای دروست بونی ئەو ناوەندە هاوبەشە نابێت حەشدی شەعبی لەناوچەکەدا بمێنێت ئەوە مەرجی ئێمەیە، چونكه‌ وەک هێزی پێشمەرگە مامەڵە لەگەڵ سوپای عیراق و هێزەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ دەکەین، مامەڵەمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نابێت بۆیە ڕەنگە ئەوان بکشێنەوە بۆ ناوچە شیعە نشینەکانی خوارووی کەرکوک، بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ ئه‌مریكیه‌ ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕۆڵیان بێت وه‌ك چه‌ترێكی كۆكه‌ره‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌، به‌ڵام نابنه‌ شوێن گره‌وه‌ی هێزه‌ عیراقیه‌كه‌، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پارتی و یه‌كێتی هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك هیچ ناكۆكیه‌ك له‌و ڕوه‌وه‌ نیه‌، هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر هیچ ڕێكه‌وتنێك نه‌بووه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌كه‌ركوك وتی: ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتن هه‌بوایه‌ من بۆ شه‌ڕم ده‌كرد له‌ هێزه‌كه‌م 29 " شه‌هیدم " ده‌دا؟!"

لەسەرەتای وتويژەکەدا وەستا ڕەسوڵ وتی" ئەو هێزە ئەمریکیەی هاتۆتە ناو کەرکوک وادەڵين زیادەی ئەو هێزە ئەمریکیەن کە لەسوریا کشاونەتەوە لەهەولێرەوە هاتونەتە کەرکوک چونکە ئێستا ئێمه‌ دورین لەوێ نین بەڵام قسەکە وایە بەشێک لەو هێزە دەچێتە بەغداد یا بەرە و بنکەی (عین الاسد) دەڕۆن لە خوارووی ئەنبار به‌ڵام ئەو هێزە ئەمریکیانە بەشێکی لەکەرکوک دەمێننەوە."

وتیشی " لەپێشتر له‌گه‌ڵ ئێمه‌ ئەو بنکە ئەمریکیە لەسەر خەت بوون، ئەوەبووە کە ئەوان هەوڵ دەدەن ناوەندێکی هەماهەنگی ئەمریکی لەنێوان هێزە عیراقیەکان و هێزەکوردییەکاندا هەبێت ئەمەش بەمەبەستی ئیدارەدانی لایەنی ئەمنی چونکە هێزی پێشمەرگە لەدەرەوەی کەرکوکە وە هێزی عیراقی لەناو کەرکوکە ، ئەوان دەیانەوێت وەک چەترێک و کۆکەرەوەی نوێنەری هێزەکان بێت، بمێننەوە ئەمەش هەم داوای ئێمەیە وەهەم ئەمریکیەکانیش قسەیان لەگەڵ لایەنی عیراقی کردووە بەڵام هێشتا دەر ئەنجامەکەی دەرنەچووە لەلایەن عیراقەوە."

وەستا ڕەسوڵ ڕونیکردەوە بونی ئەم هێزانە واتای جێگرەوەی هێزە عیراقیەکان نا بەڵکو وەک ناوەندێکی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هێزە عیراقیەکان و پێشمەرگە هەبێت و ئەمریکیەکان سەرپەرشتی بکەن."

دەربارەی ئەرکی ئەو هێزە ئەمریکیانەی كه‌ لەناو شاری کەرکوک-ن وەستا ڕەسوڵ وتی" ئەرکیان دوو سێ لایەنە، یه‌كه‌م ئەرکیان ئەوەیە سەرپەرشتی و ڕێکخەری نێوان هێزەکانی عیراق و پێشمەرگە بن کە ئەرکی پاراستنی "ئەمنیەتی" شارەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ.واتە چەترەکە هێزە ئەمریکیەکان بن بۆ کۆکردنەوەی ئەو هێزانە، ئەرکی دووەمیان ئەوەیە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەپێکدێت لە بەریتانیەکان، ئەڵمانیەکان، فەرەنسیەکان، ئەوانیش جارێکی تر وەک بنکەیەکی هاوپەیمانی دژ بەشەڕی داعش بێنەوە بۆ سه‌ربازگه‌ی K1) بنکەکە فراوان بکەن و ئەمریکا ڕابەرایەتیان( قیادەیان) بکات، وە ئەرکێکی تریشیان ئەوەیە دژایەتی ئەو گروپە چەکدارانەی داعش بکەن کە ئێستا بە ئاشکرا لەناوچەکەدا هەن و سەریان هەڵداوەتەوە."

وەستا ڕەسوڵ ئەوەشی وت" بونی ئەو هێزە ئەمریکیە لەم کاتەدا بۆ کەرکوک زۆر گرنگە چونکە ئەگەر بتوانن ببنە ئەو ناوەندە هەماهەنگیەی نێوان پێشمەرگە و هێزە عیراقیەکان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە جۆرێک لەڕق و کینە و دوژمنیاتی دروست بووە لەنێوان ئێمە و ئەواندا بۆ ساڵێک یا دوو ساڵ بونی ئەو هێزەی ئەمریکا گرنگە لەوێ قیادەی ئەوە بکات تا بتوانێت ئاشته‌واییەک بچەسپێنێت لەسنوری کەرکوکدا، بونی ئەو هێزانە زۆر ڕۆڵی ئیجابی دەبینێت و پێم باشیشە هەبێت."

وەستا ڕەسوڵ لەقسەکانیدا جەختی کردەوە هێزە کوردییەکان و هیزە عیراقیەکان هیچ ڕێکەوتنێکیان نەبووە لە پێش 16 ی ئۆکتۆبەر بۆ کشانەوەی پێشمەرگە ، وتیشی" ئەگەر هەبووایە من بۆ شەڕم دەکرد (29) شەهیدم دا، نازانم ئەو ڕێکەوتنەی كه‌ده‌ڵێن کێ لەپشتی منەوە ئەو ڕێکەوتنەی کردووە، کاک ئاراس هیچ پلەیەکی سەربازی نەبووە تا ئەو فرمان بۆ من بنێرێت، ئێمە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانمان هەبوە وە فەرماندەی هێزەکانی 70 لەگەڵ ئێمەدا لەمەیدانەکە شەڕی کردووە و هیچ فرمانێکی کشانەوەی بەمن نەداوە وە هیچ بڕیاری کشانەوەی نەبووە جگە لەوەی کە من شکاوم لەشەڕەکە."

فەرماندەی میحوەری چواری هێزەکانی پێشمەرگە ئەوەشی وت" پێم وانیه‌ ئەو بەشەی هێزەکانی ئەمریکا کە لەکەرکوک دەمێننەوە بڕۆنەوە هەر لەکەرکوکدا دەمێننەوە. بۆ بابەتی ڕاوێژکاری سەربازی و مەشقی سەربازی هەتا لەشەڕی داعش ئەوان پلانەکانی شەڕیان بۆ دادەنانین، وە (GPS ) ی باشیان پێبوو ئێستا تیمێکیشیان هەر بۆ ڕاوێژکاری و مەشق لە معەسکەر سەلامن."

هەروەها ڕاشیگەیاند" بە دڵنیاییەوە ئەمریکیەکان ڕۆڵی نێوانگیری وە ڕۆڵی قیادەکردنی عەسکەری دەبینن لەناوچەکەدا، بۆیه‌ مانه‌وه‌یان له‌كه‌ركوك به‌گرنگ و پێویست ده‌زانم."

وتیشی" بەشێک لەهێزە ئەمریکیەکان لە سەربازگەی کەرکوک (K1) بوون لە 16 ی ئۆکتۆبەر ئەوان مانەوە لەوێ سەربازگەیەکی گەورە هه‌یه‌یە جگە لەوەی لە 16 ی ئۆکتۆبەر لەگەڵ سوپای عیراق بون بۆیە جێگەی هێزە نوێیە ئەمریکیەکەش دەبێتەوە."

سەبارەت بەچارەنوسی چەکدارانی داعش لەدوای هاتنی ئەو هێزە ئەمریکیە بۆ کەرکوک ؟ وەستا ڕەسوڵ وتی" لەدوای دروست بونی ئەو ناوەندە هاوبەشە نابێت حەشدی شەعبی لەناوچەکەدا بمێنێت ئەوە مەرجی ئێمەیە وەک هێزی پێشمەرگە مامەڵە لەگەڵ سوپای عیراق و هێزەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عیراق دەکەین، مامەڵەمان لەگەڵ حەشدی شەعبی نابێت بۆیە ڕەنگە ئەوان بکشێنەوە بۆ ناوچە شیعە نشینەکانی خوارووی کەرکوک."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:28 0:00

XS
SM
MD
LG