Accessibility links

شێخ جەعفەر: ئەگەر لێكۆڵینەوە لەهۆكاری 16ی ئۆكتۆبەر بكرایە ڕەنگە دەستتێكەڵكردنی خەڵكانی كورد بەكاركردن‌و هەماهەنگی لەگەڵ عێراق دەربکەوتایە


Shekh Jaafar Barznji
Shekh Jaafar Barznji

لە وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ شيخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی هێزەکانی(70)ی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت" تا ئێستا( پاش تێپەڕبوونی ساڵێک) بەسەر ڕووداوەکانی (16ی ئۆکتۆبەر) هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ئەو ڕوداوە نەکراوە، کەبەداخەوە دەبوو سەرۆکایەتی هەرێم، حکومەت، پەرلەمان، سەرکردایەتی سیاسی کورد بڕیاری بدایە بەپێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بەڵام، جگە لە"موهاتەرات" و هێرشکردنە سەر سەری یەکتر و یەکتر شکاندن نەهاتن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیە پێکبهێنن، بەڵام بەهۆی ئەو ململانێ ناشەریفانەی لە گۆڕەپانەکەدا هەیە بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هەن هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە، دەشڵێت" بەدڵنیایی ئەگەر لێکۆڵینەوە بکرایە لەو بابەتە(16)ی ئۆکتۆبەر ڕەنگە خەڵکانێک کە کوردن تێوە بگلانایە کە لەگەڵ عیراقیەکاندا دەستیان تێکەڵ کردبێت و هاوکاری و هەماهەنگی عیراقیان کردبێت بۆ هاتنەوە بۆ ناو کەرکوک، بەڵام ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و فەرماندەکانی بەخیانەت تۆماتبار دەکات ئەوە غەدرێکی گەورەیە دەیکات."

لەسەرەتای وتووێژەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەکەرکوک لە(16)ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو، وتی" ئەوەشەڕە شکست و سەرکەوتنیشی تێدایە، کاک مەسعود و هەموو لایەکیش دەزانن(16)ی ئۆکتۆبەر چۆن بووە، پاشەکشەی هێزەکانی(70)و(80) چۆن بووە، چونکە ئەگەر پاشەکشە نەکرایە گەورەترین"زەربە" لەمێژووی پێشمەرگەدا بەر پێشمەرگە دەکەوت لەڕووی بریندار و شەهید و بەدیلگرتن."

فەرماندەی هێزەکانی(70) ی پێشمەرگە کە هێزەکانی و خۆی لەکەرکوک بوو لەو کاتەدا ئەوەشی وت" هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە تا ئێستا، هەتا ئێـمە پێمان خۆش بوو لێکۆڵینەوە بکرێت، چونکە خیانەت لەلایەن هێزی پێشمەرگە و فەرماندەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە شتێکی ناڕاستە، تەنها مەگەر بۆ لەکەرداکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بێت، هیچ جۆرە خیانەتێک لەلایەن پێشمەرگە و فەرماندەکانی پێشمەرگە و فەرماندەی میحوەرەکانەوە نەکراوە، ڕەنگە "واقیع"ێک هەبوبێت لەو ناوچەیە خەڵک شارەزایی نەبوبێت، بەڵام هیچ ئامادەکارییەک نەکرابوو وە پێشبینی ئەوە نەدەکرا کە سوپای عیراق بەوشێوەیە هێرش بکات بۆیە بۆ پاراستنی هێزەکانی پێشمەرگە پاشەکشە کرا."

شێخ جەحفەر شێخ مستەفا وتیشی" من نازانم خەڵکانێک هەبوبێت خیانەتیان کردبێت بەڵام ئەوەی بوترێتفەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگە وایان کردووە و دەرگایان بۆ هێزەکانی عیراق کردۆتەوە پێشڕەوی بکات ئەوە غەڵەتێکی زۆر گەورە و غەدرێکی زۆر گەورە لە فەرماندەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی پێشمەرگە دەکات."

شێخ جەعفەر شێخ مستەفائاشکراشیکرد" خۆی هیچ لێکۆڵینەوەیەک نەکراوە، بێگومان ئەگەر لێکۆڵینەوە بکرایە لەوبابەتە ڕەنگە خەڵکانێک تێوە بگلانایە کە لەگەڵ عیراقیەکاندا دەستیان تێکەڵ کردبێت و هاوکاری و هەماهەنگی عیراقیان کردبێت بۆ هاتنەوە بۆ ناو کەرکوک ."

ڕونیشیکردەوە" ئەو کەسانەی تێوەدەگلان بێگومان ئەگەر لێکۆڵینەوە بکرایە کورد دەردەچوون چونکە بابەتەکە"مەسەلەکە" هەر کوردە ڕاستە عەرەب و تورکمانیش هاوکاربوون کە زۆربەیان لەپشتی سەنگەرەکانی پێشمەرگە حەشدی شەعبی بوون."

دەربارەی ‌ئەوەی بۆچی لێکۆڵینەوە نەکرا لەسەر(16)ی ئۆکتۆبەر؟

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وتی" نازانم بۆچی نەکرا، پەیوەندی بە ئێـمەوە نەبوو، بەڕاستی دەبوو حکومەت، پەرلەمان، سەرکردایەتی سیاسی کورد بڕیاری بدایەپێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی بدایە، جگە لە"موهاتەرات" و هێرشکردنە سەر سەری یەکتر و یەکتر شکاندن نەهاتن لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیە پێکبهێنن، بەڵام بەهۆی ئەو ململانێ ناشەریفانەی لە گۆڕەپانەکەدا هەیە بەتایبەت لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە لێکۆڵینەوە نەکرا."

دەربارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەت بۆ شاری کەرکوک؟ فەرماندەی هێزەکانی(70)ی پێشمەرگە وتی" هەوڵێکی زۆر هەیە لەلایەن هاوپەیمانان بەتایبەت ئەمریکا، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی بەرگری عیراق بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەیە ناوچەکە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عیراق بەڕێوەببرێت، چونکە داعش لەناوچەکە زیاتر لەپێشوتر بەهێزترە چالاکیان لەناو شار و دەرەوەی شار و سەرشەقامەکان بە ئاشکرا هەیە."

سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی عیراق بەفەرمی داوای لە پێشمەرگە کردووە بگەڕێنەوە شاری کەرکوک؟

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وتی" نەخێر هیچ داوایەکیان نەکردووە، تەنانەت ئەگەر پێشیان بکرێت ڕێگە نادەن پێشمەرگە بگەڕێتەوە."

ڕاشیگەیاند" هیچ هەنگاوێک بۆ چۆڵکردنی شاری کەرکوک لەلایەن حەشدی شەعبیەوە نەنراوە، بەپێچەوانەوە چەکدارانی ‌حەشدی شەعبی لەناو کوچە و کۆڵانەکانی کەرکوک بڵاوبونەتەوە مامەڵەیان زۆر ناشرینە خەڵکیان بێزارکردووە، تەنانەت خەڵک زیاتر لەوان دەترسێت وەک لەداعش."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:54 0:00

XS
SM
MD
LG