Accessibility links

مەسعود حەیدەر: هەركەس پشتیوانی بارزانی نەبێت وەك تاکە مەرجەعی كورد تەنها پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق پڕدەكاتەوە وە هیچ ڕۆڵێكی سیاسی نابێت


مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری کوردی سەربەخۆ لەخولی پێشووی پەرلەمانی عیراق

لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ مەسعود حەیدەر پەرلەمانتاری کوردی سەربەخۆ لەخولی پێشووی پەرلەمانی عیراق و کەسایەتی سەربەخۆ لە وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانوستان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان دەڵێت" پێشوازی کردن لە د.فوئاد لەلایەن لایەنە عیراقیەکانەوە زۆر باشە، بەجۆرێک لەبەر ئەوەی لەلایەن مەرجەعی سیاسی کورد کە "جەنابی کاک مەسعود بارزانی"یە پشتیوانی لێکراوە، لایەنە عیراقیەکان و مەرجەعەکان وتویانە هەرکەس پشتیوانی مەرجەعی سیاسی کوردی لەسەر بێت کەخۆی لە"جەنابی کاک مەسعود بارزان"دا دەبینێتەوە ئەوا دەبێتە نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی عیراق، دەشڵێت"" بەپێی زانیارییەکانی ئێـمە بەشێکی زۆری مەکتەبی سیاسی یەکێتی پشتیوانی لە د.بەرهەم ناکات، وە ڕۆڵی"جوزئی" هەیە لەناو حیزبەکەی خۆیدا وە لە ئاستی هەرێمی کوردستانیشدا ئەگەر ڕۆڵی هەرنەبێت ئەوا هەر زۆر زۆر ڕۆڵی کەمە بۆیە ناتوانێت ببێتە سەرۆک کۆمارێکی سەرکەوتوو لەداهاتودا وە ئەزمونی پێشتر هەیە لەم بوارەدا، بۆیە بەرچاومان ڕونە بەپشتیوانی هەموو ئەوانەی کە خەمخۆری کورد و کوردستان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردن دەنگ دەدەن بە د.فوئاد، بەدڵنیاییەوە د.فوئاد تاکە کاندیدی فەرمی کورد دەبێت و سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراق."

مەسعود حەیدەر لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتی" سەرۆک کۆمار وەک "ئیستحقاق"، هی کوردە، بەڵام ئەگەر چی کۆبونەوە و ڕێکەوتنی پێش وەختەهەبوو کە دیاریکردنی کاندید بەڕێکەوتن بێت بەڵام برادەرانی یەکێتی بۆ ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی حیزبی خۆیان کاندیدییان بێ پرس و ڕاوێژ دیاریکرد، وەلایەنە عیراقیەکانیش جەخت لەوەدەکەنەوە کەپێویستە پێکهاتەی کوردی خۆی یەکلایی بکاتەوە یەک کاندیدی هەبێت، بۆ ئەوەش چەند "ئالیەتێک" هەیە دەتوانرێت بەو "ئالیەتانە" خۆی یەکلایی بکاتەوە لەسەر یەک کاندید."

لەبارەی ئەو "ئالیەتانە"وە؟مەسعود حەیدەر ڕونیکردەوە" ئەم پۆستە "ئیستحقاق"ی کوردیە ناکرێت بەتەنها یەک حیزب یەکلایی بکاتەوە، بۆیە باشتر وایە لایەنە کوردییەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتی کە لە(75%)ی کورسیەکانی کوردییان لایە ئەم پۆستە یەکلایی بکەنەوە، ئەگەر نەگەیشتنە ڕێکەوتن ئەوا ئەوکات دەتوانن وەک جاری پێشوو لەناو فراکسیۆنە کوردییەکان یەکێکیان یەکلایی بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت ئەوەی زۆرینەی دەنگی هێنا دەبێتە کاندیدی فەرمی کورد، ئێمە لەپێشتر ئەو ئەزمونەمان هەیە،جاری پێشوو لەنێوان فراکسیۆنە کوردییەکان هەردوو کاندید بەڕیزان (د.فوئاد و د.بەرهەم، دەنگیان بۆ درا و د.فوئاد مەعسوم بەدەنگی زۆرینە بووە پاڵوێراوی کورد بۆ ئەو پۆستە ئەمجارەش دەتوانرێت ئەو ڕێگایە بگیرێتە بەر."

دەربارەی بۆچونی پارتی و یەکێتی لەسەر یەکلایی کردنەوەی کاندیدەکان بەشێوازی دەنگدانی فراکسیۆنە کوردییەکان؟ مەسعود حەیدەر وتی" وەک وەفدی کوردی-پارتی ئەو شێوازەمان پێ گونجاوە" یەکلایی کردنەوەی کاندیدێک لەناو فراکسیۆنە کوردییەکان" چونکە گوزارشت لە زۆربەی لایەنە سەرەکیە کوردییەکان دەکات ئەو لایەنانە فراکسیۆنیان هەیە لە پەرلەمانی عیراق، وەهەرکەس دەنگی زۆرینەی هێنا لەناو فراکسیۆنە کوردستانیەکان ئێمە ڕێزی لێدەگرین."

پێشتر لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵفەرید ئەسەسەرد ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەڕۆژی دەستنیشانکردنی کاندیدەکەیان ڕاگەیاندبوو" وای دەبینن پارتی لەدواین خولەکەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کاندیدەکەی خۆی بکشێنێتەوە."

بەڵام مەسعود حەیدە پەرلەمانتارێکی پێشووی سەربەخۆی عیراق و کەسایەتیەکی سیاسی دیاری کوردی عیراقە لەناو وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەدوری دەزانێت پارتی کاندیدەکەی خۆی بکشێنێتەوە و دەڵێت" موستەحیل"ە شتی وا ڕووبدات، ئەو پێشنیارانەشی هەن لەپێناو یەکڕیزی کوردە لەبەغداد وە لەهەرێم، وە ڕاستیەکیش هەیە،دیاریکردنی کاندیدێکی سەربەخۆ لەلایەن جەنابی کاک مەسعودەوە "مەغزایەکی" زۆر گرنگی هەیە بۆ پڕۆسەی سیاسی لەعیراقدا.خودی (د.فوئاد ) سەربەخۆ و بێ لایەن و کەسایەتیەکی میانڕەوی ناسراوە وە بەپێی ئەو سیڤیەی پێشکەشی کردووە زیاتر لە(50)ساڵە لە سیاسەتدا کاردەکات، پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ پێکهاتە جیاوازە عیراقیەکان و دەرەوەدا هەیە، هەرخۆی لەکۆبونەوەکاندا ئەوەم بۆ دەرکەوتوە زۆرترین هەوڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە، جگە لەوەی خۆی لەژینگەیەکی وەک خانەقین گەورەبووە کە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی عیراق لەو شارەیە، دیاریکردنی کەسایەتیەکی وا سیاس-یش لەلایەن "جەنابی کاک مەسعودعەوە ئەو"مەغزایە"ی هەیە کە تێبینی کەسایەتی و "مەرجەعیەت"ە سیاسیە عیراقیەکانی لەبەرچاو گرتووە چونکە ئەو مەرجەعانە جەخت لەوەدەکەنەوە کەسایەتیەکی بێ لایەن کەپەیوەندییەکی باش و قوڵی لەگەڵ هەموو پێکهاتەکان هەبێت دەبێت دابنرێت لەو پۆستانەدا."

مەسعود حەیدەر ئاماژەی بەوەکرد" کە لەکۆبونەوەکاندا بەڕێز و بایەخێکی زۆرەوە دەڕوانن لەکەسایەتی و ڕۆڵی د.فوئاد، تا ئەو ڕادەیەی کە جەختیان لەوە کردۆتەوە نوێنەر و کاندیدی کورد لەلایەن مەرجەعی سیاسی کورد-کە جەنابی کاک مەسعود بارزانیە یەکلایی کرابێتەوە و پشتیوانی کرابێت ئەو کاندیدە دەبێتە نوێنەری هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عیراق."

مەسعود حەیدەر ئەوەشی وت" ئێـمە بەرچاومان ڕوونە کەجەنابی "د.فوئاد" سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراق دەبێت."

حەیدەر وتیشی"هەرکەس بیەوێت ببێتە سەرۆک کۆمار بەبێ پشتیوانی مەرجەعی سیاسی کورد کە"جەنابی کاک مەسحود بارزانی"یە بەبڕوای من بەبێ پشتیوانی ئەو ناتوانێت سەرکەوتوو بێت لەکارەکانیدا، بۆیە دوای ئەوەی جەنابی کاک مەسعود متمانەی خۆیدا بە جەنابی د.فوئاد دڵنیاین دەبێتە سەرۆک کۆمارێکی سەرکەوتوو."

مەسعود حەیدەر باسی لەوەشکرد" بەپێی زانیارییەکانی ئێـمە بەشێکی زۆری مەکتەبی سیاسی یەکێتی پشتیوانی لە د.بەرهەم ناکات، وە ڕۆڵی"جوزئی" هەیە لەناو حیزبەکەی خۆیدا وە لە ئاستی هەرێمی کوردستانیشدا ئەگەر ڕۆڵی هەرنەبێت ئەوا هەر زۆر زۆر ڕۆڵی کەمە بۆیە ناتوانێت ببێتە سەرۆک کۆمارێکی سەرکەوتوو لەداهاتودا وە ئەزمونی پێشتر هەیە لەم بوارەدا."

مەسعود حەیدەر تەئکیدی کردەوە هەرکەس پشتیوانی مەرجەعی سیاسی کوردی نەبێت کە خۆی لە هەولێر و "جەنابی کاک مەسعود"دا دەبینێتەوە ئەوا ئەو کاندیدە تەنها پۆستەکە پڕدەکاتەوە وە هیچ ڕۆڵێکی سیاسی نابێت لەپڕۆسە سیاسیەکەدا ناتوانێت پارێزەرێکی مافەکانی کورد بێت لەچوارچێوەی دەستوری عیراقیدا."

حەیدەر پێشبینی کرد فراکسیۆنە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان دەنگ بە "د.فوئاد حوسێن" بدەن و وتی" ئەو لایەنە سیاسیانە ڕۆڵی د.فوئاد-یان لەبەرچاوە کەکەسایەتیەکی میانڕەو و سەربەخۆ و بێ لایەنانە لەهەرێمی کوردستانیش لەڕابردوو هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی داوە، بۆیە بەرچاومان ڕونە بەپشتیوانی هەموو ئەوانەی کە خەمخۆری کورد و کوردستان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردن، دەنگ دەدەن بە د.فوئاد، بەدڵنیاییەوە د.فوئاد تاکە کاندیدی فەرمی کورد دەبێت و سەرۆک کۆماری داهاتووی عیراقە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:36 0:00

XS
SM
MD
LG