Accessibility links

محەمەدی حاجی مەحمود: ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی توند لە کورد دەکەن


محەمەدی حاجی مەحمود
محەمەدی حاجی مەحمود

لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان و یەکێک لە سەرکردە شۆڕشگێڕ و دیاری سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان-عیراق، دەڵێت" ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی توند لەکوردەکان دەکەن ئەگەر بێت و بچنە پاڵ کوتلەی دژی ئەوان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەوا چیتر پشتیوانی کورد ناکەن و دژی دەوەستنەوە، بۆیە کورد ئێستا خۆی کەنارگیرگرتووە، دەشڵێت" ئەگەر کورد لەژێر فشاری ئەمریکا یا بەلاوازیەوە بەشداری لەحکومەتی داهاتووی عیراق کرد ئەوا باشترە کورد لەبەغداد بکشێتەوە، سه‌باره‌ت به‌پۆستی سه‌رۆك كۆماریش ده‌ڵێت: سێ خوله‌ لی یه‌كێتیه‌ بۆیه‌ باشتره‌ له‌گه‌ڵ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاڵوگۆڕی پێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد لەبەر خاتری کورد خۆی نا بەڵکو لەبەرخاتری ئەوەی ترسیان لەکورد نیە."

محەمەد حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای وتووێژەکەدا لەبارەی بەشداری کوردەکان لەحکومەتی داهاتووی عیراق وتی" پێده‌چێت کورد چاوەڕێی ئەوەبکات کە دادگای فیدراڵی بڕیار بدات کام لیستەیان لیستی گەورەن ڕەنگە ئەوکات کورد خۆی یەکلایی بکاتەوە ڕەنگە ئەوکاتیش کورد خۆی یەکلایی بکاتەوە هێزێکی ئەوتۆی نەبێت چونکە ئەوکات خۆیان یەکلاییان کردۆتەوە ، ئێستا کەکورد بەشداری کۆبونەوەکان ناکات ئەمە زیانی هەیە چونکە دواتر دەڵێن وەرن کورد فڵانە وەزارەت بۆ تۆ فڵانە پۆست بۆ تۆ ئەمە پێی ناوترێت "شەراکەت" پێی دەوتريت بەشداری کردن."

محەمەدی حاجی مەحمود جەختی کردەوە"وەک نەتەوە ناتوانرێت خەت بەسەرکورددا بهينرێت ، بەڵام ئێستا ململانێکان لایەنە سیاسیەکان ڕابەرایەتی دەکەن ئەوانیش لەنێوان هەردوو"بەردە ئاشی" ئەمریکا و ئێراندان."

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت" ئێستا ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی توند لەکورد دەکەن، ئێران دەڵێت"ئەگەر نەچنە کوتلەکەی عامری و پشتگیری ئەولایەنە بکەن(ئەمریکا)کەکوردی لەکاتی ڕیفراندۆم جێهێشت وە تاقیکراوەتەوە ئەوا ئەو(145) پەرلەمانتارەی لەو کوتلەیەدان(کوتلەکەی عامری) ئەوا ناهێڵین لەماوەی ئەو چوار ساڵە هیچ بڕیارێک لەبەرژەوەندی کورد لەلایەن پەرلەمانتارانی کوتلەکانی خۆیانەوە پەسەندبکرێت، لەهەمانکاتدا ئەمریکاش هەڕەشە دەکات و دەڵێت" ئەگەر دەنگ بەلایەنێک بدەن کە سەر بە ئێڕان بێت ئەوا ئەمریکا ناتوانێت پشتیوانی لەکورد بکات، یارمەتی پێشمەرگە و ڕاهێنانیان ڕادەگرین" هەر ئەم هۆکارەیە تا ئێستا کورد خۆی لەبەرەیەک یەکلایی نەکردۆتەوە و خۆی کەنار دەگرێت بۆیە دەبێت کورد لەم نێوەندەدا خۆی یەکلایی بکاتەوە، دەبێت کورد بەرژەوەندی خۆی لەبەرچاو بگرێت نەک ئەملاولا"

کاکە حەمەی حاجی مەحمود بەپێویستی دەزانێت کورد هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات و وتی" دەبێت کورد بزانێت، کێشەی شیعە و شیعە بە ئێـمە چارەسەر نابێت، ئەگەر هەر چاری نەما دەبێت نەبێتە لایەن لەنێوان کێشەی شیعەکان خۆیاندا باشتر وایە بۆیان بەجێ بهێڵرێت."

ڕونیشیکردەوە" پێویستە کورد بەغداد لەو کاتەدا جێ بهێڵێت، ئەگەر هاتوو بەلاوازی بەشداری پێکرا لەکابینەی نوێی حکومەت یاخود لەژێر فشاری ئێراندا بەشداری پێکرا باشترە بەجێی بهێڵێت بۆ خۆیان، كێشه‌ی شیعه‌ و شیعه‌ ئێران و سعودیه‌ وه‌ ئێران و ئه‌مریكا به‌ ئێمه‌ چاره‌سه‌ر نابێت."

کاکە حەمە باس لەپێدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەکات بەکوردەکان و دەڵێت" بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد چونکە کورد مەترسی نیە، بەڵام ئەگەر بیداتە کەسێکی سوننە ڕەنگە بەشەش هەزار چەکداری سەرۆکایەتی کۆمارەوە کودەتای سەربازی ئەنجام بدات ئەوکات دەبێت شیعە لەکۆڵانەکانی بەغداد شەڕی چەکدار بکات، بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد لەبەر خاتری کورد خۆی نا بەڵکو لەبەرخاتری ئەوەی ترسیان لەکورد نیە."

دەربارەی ناکۆکیەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراقیش ،کاکە حەمەی حاجی مەحمود وتی" ئەوە دەکەوێتە سەر ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حیزب(پارتی و یەکێتی) بەڵام سێ خولە ئەو پۆستە لای یەکێتیە، وە سەرۆکایەتی هەرێم لای پارتیە ڕەنگە ئەگەر ئاڵوگۆڕبکرێت لەنێوان ئەو پۆستانە بۆ ئەمجارە کارێکی باش بێت و خراپ نەبێت."

سەبارەت بەوەی ئایا هیچ ڕۆڵێکی نێوەندگیری بینیووە لەنێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار؟ کاکە حەمە وتی" بەم نزیکانە نەمبینیون، بەڵام بەو پێیەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان نەکرا ئەمجارە ئەوە بۆ خۆی جێی پرسیاربوو ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی پارتی بیری لە وەرگرتنی ئەو پۆستە کردبێتەوە."

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی پێشبینی چیە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان؟ کاکە حەمەی حاجی مەحمود وتی" بەبڕوای من ئەمجارە گۆڕانکاری لەنەخشەی ناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا ڕودەدات، هەندێک لەکوتلەکان زیادە دەکەن هەندێک کەم دەکەن، واتە گۆڕانکاری بەسەر هەموو کوتلەکاندا دێت."

وتیشی" ئەم گۆڕانکارییانە هەمووی پەیوەندی بەو ساختەکاریەوە نیە کەباسی دەکەن وەک مەترسی ڕوبدات هیوادارم ئەمجارە ئەوە ڕونەدات کەسندوق پڕبکەن لەدەنگ، بەڵکو بەشێکی پەیوەندی هەیە بە ئەدای پێنج ساڵی ڕابردووی کارکردنیان لەناو پەرلەمان کەمیللەتیان خستە سەر"ساجی عەلی" و توشی "ئەزمەی دارایی و جۆرەها"ئەزمە" ڕەنگە لەسەرو هەمووشیانەوە توشی "ئەزمەی عەقڵی بوبيتن".

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی لەوەکرد" کاتی خۆی پێنج حیزب حکومەتی بنکە فراوانیان پێکهێنا بەڕاستی ئەوە بنکە فراوان نەبوو سەرەوەی فراوان بوو چونکە هەمووی لەسەرەوە بەدوای دەسەڵاتدا دەگەڕان، وە هەندێک لەو حیزبانە دوو مانگ-سێ مانگی مابوو حکومەتیان بەجێ هێشت لەپێناو ئەوەی دەنگەکانیان کەم نەکات جا باشي میللەتە گرنگە یا دەنگەکانی ئەوان کەم نەکات؟ ئنجا پەرلەمانیشیان کردە پێنج ساڵ، پەرلەمان لەبری ئەوەی شوێنی یاسا و مافی خەڵک بێت کەچی کێشەکانیان لەناو پەرلەمانەوە هێنایە سەرشەقام ئەمەش خەڵکی توشی ناڕەحەتی کرد، بۆیە پێم وایە ئەمجارە میللەتەکە تۆڵە لەو حیزبانە دەکاتەوە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:26 0:00

XS
SM
MD
LG