Accessibility links

سه‌عدی پیره‌: دەبێت کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق ئەندامی یەکێتی بێت


سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق بە پشکی خۆی دەزانێت، وە ئەندامی خۆی کاندید دەکات بۆ ئەو پۆستە نەک کەسێک لەدەرەوەی یەکێتی بێت و هەموو لایەنەکان پشگیری بکەن، بەڵکو یەکێتی پاش کاندید کردنی ئەندامێکی خۆی داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات کەپشتگیری کاندیدەکەی بکەن، دەشڵێت"قسەکردن لەسەر کاندید کردنی د.بەرهەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار تەنها بۆ بازاڕ خۆشکردنە، ئەگەرنا چ قەوماوە یەکێتی کاندیدی لەدەرەوەی خۆی هەبێت؟ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان په‌یوه‌ندی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی د.به‌رهه‌م نیه‌ بۆ یه‌كێتی به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن د.به‌رهه‌م ناتوانێت مه‌سره‌ف بكات، هەروەها لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت" یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن بەڵام ئەگەر لایەنەکان داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکەن ئەوا یەکێتی پشتگیرییان دەکات."

دوێنێ پێنج شەممە محەمەد ڕەئوف ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری كه‌ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، لە گفتوگۆیەکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەبارەی ویستی د.بەرهەم ساڵح بۆ کاندیدبونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق ڕایگەیاندبوو" له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا به‌ڵام نازانم له‌دوو مانگی داهاتوو چیتر ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م نه‌كرێته‌ كاندیدی هه‌موو كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بڕواناكه‌م وه‌ك كاندیدی چوار لایه‌نه‌كه‌ خۆی كاندید بكات"."

لای خۆیەوە ئەمڕۆ هەینی بەهەمان شێوە لەمیانەی وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە حیزبەکەی ئەو پۆستە بەپشکی خۆی دەزانێت، سەعدی پیرە ڕایگەیاند"ئەوەی باس دەکرێت لەسەر کاندید بوونی د.بەرهەم خۆی کاندید بکات تەنها قسەیە و باس دەکرێت، دووەم ئەگەر ئەو پۆستە بەشی یەکێتی بێت ئەوا یەکێتی ئەندامێکی خۆی کاندید دەکات ئێمە کەسێک کاندید ناکەین کە کاندیدی هەموو لایەنەکان بێت تەنها داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەین کە پشتیوانی ئەو کاندیدە بێت کە ئەندامی ئێـمەیە و خۆمان کاندیدی دەکەین، ، لەلایەکی ترەوە تا ئێستاش لەناو یەکێتی باسی خۆ کاندیدکردنی كاك د.بەرهەم نەکراوە بۆیە من پێم وایە ئێستا قسەکردن لەسەر ئەو بابەتە تەنها بۆ بازاڕخۆشکردنە ئەگەرنا هیچ واتایەکی واقیعی نیە"

وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەختی کردەوە" یەکێتی ئەو پۆستە (پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق) بەبەشی خۆی دەزانێت چونکە لەڕابردووشدا بەپێێ ڕێکەوتننامەیەک پۆستی سەرۆکی هەرێم درابوو بەپارتی دیموکراتی کوردستان وە پۆستی سەرۆک کۆماریش درابوو بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕاستە جەنابی کاک مەسعود ئێستا دەستی لەکارکێشاوەتەوە بەڵام خۆ مەبەستمان لەکەسەکە نەبوو بەڵکو لەبابەتی دابەشکردنی دەسەڵاتەکاندا لەنێوان پارتی و یەکێتی هیچ لەبابەتەکان نەگۆڕاوە چونکە ئێستا دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم دراوە بەسەرۆکی حکومەتی هەرێم کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە"

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەوەشی وت" نەمبیستووە د.بەرهەم داوای کردبێت بگەڕێتەوە ناو یەکێتی ئەو بابەتە کاتێک گفتوگۆی لەسەر دەکەین کە دکتۆر بەرهەم خۆی داوا بکات بگەڕێتەوە ناو یەکێتی وە من پێم وانیە هاتنەوە بۆ ناو یەکێتی یا چونە دەرەوە لەیەکێتی پەیوەندی بەمەرجەوە هەبێت مەرج پێویست ناکات"

بەبڕوای بەشێک لەچاودێرانی لۆکاڵی لەهەرێمی کوردستان-عیراق، بڕیاری داخستنی کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی حیزبەکەی بەرهەم ساڵح( تەلەفزیۆنی خەندان) لەدوو ڕۆژی ڕابردوتر پەیوەندی هەیە بە خۆ ئامادەکردن بۆ کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و گەڕانەوە بۆ ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڵام سەعدی پیرە ڕای پێچەوانەی هەیە و ده‌ڵێت" نەمبیستووە داخستنی خەندان، بەڵام ئەگەر خەندان دابخات پەیوەندی بەهۆکاری ئابوریەوە هەیە نەک هۆکاری تر چونکە ڕەنگە ئەو مەسرەفانە نەکات لەدوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، وەک وتم خەندان لەبەر ئەوە دادەخرێت نەک مەسەلەی هاتنەوەی ناو یەکێتی."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌و پێیه‌ی هه‌فتانه‌ كۆبونه‌وه‌تان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕای ئه‌وان چیه‌ له‌سه‌ر كاندید كردنی كه‌سێكی كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق؟

سەعدی ئە‌حمەد پیرە وتی" ئەو باسە بەوشێوەیە ناکرێت ئەو کاتەی پێویست بکات کاندیدێک پێشکەش بکەین کاندیدی خۆمان پێشکەش دەکەین" بۆ لەدەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت واتە چی قەوماوە؟ ئێمە کاندیدمان لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت وەکاندیدمان دەبێت ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بێت لایەنەکانی تر پشتیوانی لێدەکەن"

لەبارەی کاندیدی یەکلاکەرەوەی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق؟ وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" ئێستا ناتوانم هیچ بڵێم چونکە کەی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبەوەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو کەسانەی خۆیان کاندید کردووە بڕیار لەسەر یەکێکیان دەدات.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە له‌میانه‌ی وتوێژێكی ژیارمحه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوهه‌ڵوێستن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌هۆی بونی گومانیان له‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستێتی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ڕێژه‌ی (50+1)ی كورسیه‌كان بهێنێت تا خۆی حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت وه‌ ده‌ستور په‌سه‌ند بكات"."

بەڵام سەعدی پیرە وتەبێژی فەرمی یەکێتی ڕەتیدەکاتەوە یەکێتی هەمان هەڵوێستی هەبێت وتی" نازانم ئەو قسەیەی کەکردووە چۆنە؟ بەڵام ئەوە ڕای یەکێتی نیشتمانی کوردستان نیە، ڕای یەكێتی ئەوەیە کە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەکردووە لیستمان هەیە وە پارەی پێویستێش بۆ هەڵبژاردن ته‌رخان كردووه‌، سەرۆکی لیستمان بەڕێوەیە کاری بۆ دەکات، بەڵام ئەگەر لایەنەکانی تر داوای دواخستنی هەڵبژاردنەکان بکەن ئێمە پشتگیرییان دەکەین "

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:56 0:00

XS
SM
MD
LG