Accessibility links

"ئەگەر د. بەرهەم نەكرێتە كاندیدی هەموو كوردستان بۆ سەرۆك كۆماری عێراق بڕواناكەم وەك كاندیدی 4 لایەنەكە خۆی كاندید بكات"


محه‌مه‌د ڕه‌وف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری

محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌ڵێت"پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر دڵنیابین ته‌زویری جاری پێشوو به‌شێوازی تر دوباره‌ نابێته‌وه‌ ئیتر مانایه‌ك نامێنێته‌وه‌ بچیته‌ هه‌ڵبژاردنێك كه‌ پێش وه‌خت بزانی ساخته‌كاری تێداده‌كرێێت، ئه‌وه‌ موجازه‌فه‌ ده‌بێت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر ساخته‌كاریه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت كاندیده‌كان بخه‌ینه‌ به‌رده‌می ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ری دۆخێكه‌وه‌ كه‌ نه‌خوازراو و ناڕه‌حه‌ت بێت وه‌ ده‌نگده‌ره‌كانیشمان ئیحراج و ناڕه‌حه‌ت بكه‌ین و ده‌نگه‌كانیان بچێت بۆ شوێنی تر،ده‌شڵێت"له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا به‌ڵام نازانم له‌دوو مانگی داهاتوو چیتر ڕووده‌دات لە ئێستادا ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م نه‌كرێته‌ هه‌موو كاندیدی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بڕواناكه‌م وه‌ك كاندیدی چوار لایه‌نه‌كه‌ خۆی كاندید بكات."

له‌میانه‌ی وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ڕه‌ئوف ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری سه‌ركرده‌ی باڵا له‌و حیزبه‌ له‌باره‌ی بۆچونی حیزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق وتی" ئەسڵ ئەوەیە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت بەڵام ئەوە بینیمان هەڵبژاردنی پێشوو بەو دەردە چوو کەبینیمان چۆن ئەو ساختەکارییەیان بۆسەرچوو، بۆیە نە دانمان نا بەو ساختەکاریە نە پیرۆزبایشمان لەکەس کرد , ئێمه‌ وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه‌ كاتی خۆی یاداشتێكمان دا به‌ كۆمسیۆن باسی ئه‌وه‌مان تێداكردبوو تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه‌ وه‌ ڕێگاكانی ساخته‌كاری دابخرێت كه‌ به‌هه‌زاره‌ها ڕێگا هه‌یه‌ (١٠-٢٠) كورسی ده‌رفه‌تی ساخته‌كاری هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وان تائێستا هیچ وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ شتێك ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه‌ كه‌واته‌ ئه‌گه‌ره‌كانی ساخته‌كاری زۆر زۆره‌ پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ هه‌ڵبژاردن دڵنیابین ته‌زویری جاری پێشوو به‌شێوازی تر دوباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ئیتر مانایه‌ك نامێنێته‌وه‌ بچیته‌ هه‌ڵبژاردنێك كه‌ پێش وه‌خت بزانی ساخته‌كاری تێداده‌كرێێت."

جه‌ختیشیكرده‌وه‌" ئێمه‌ ده‌مانویست هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت به‌ڵام دڵنیامان بكه‌ن كه‌ هه‌ڵبژاردنێكی پاك ده‌كرێت به‌ڵام تا ئه‌م سه‌عاته‌ی قسه‌ بۆ ئێوه‌ ده‌كه‌م ئێمه‌ ئه‌و وه‌ڵامه‌مان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌ له‌كۆمسیۆن."

دوێنێ له‌میانه‌ی وتوێژێكی ژیارمحه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.ڕه‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هاوهه‌ڵوێستن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێم به‌هۆی بونی گومانیان له‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستێتی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ڕێژه‌ی (٥٠+١)ی كورسیه‌كان بهێنێت تا خۆی حكومه‌تی داهاتوو پێكبهێنێت وه‌ ده‌ستور په‌سه‌ند بكات."

به‌ڵام ئه‌و سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری(محەمەد ڕەئوف) بۆچونی جیاوازی هه‌یه‌، له‌و ڕوه‌وه‌ وتی" ئه‌وه‌ پارتی و یه‌كێتی یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وی تریان ساخته‌كاری به‌رامبه‌ر كراو به‌ڵام ئه‌م قسانه‌ كه‌س بڕوایان پێناكات ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك گرنگه‌ لایه‌نه‌كانی تره‌، ئه‌گه‌رنا كه‌س ناتوانێت ساخته‌كاری به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات بكات , ڕه‌نگه‌ یه‌كێتی له‌به‌ر هه‌ستیاری دۆخه‌كه‌ نه‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت نه‌ك له‌ترسی ساخته‌كاری من نازانم ئه‌و قسه‌یه‌ كێ كردویه‌تی به‌ڵام یه‌كێتی له‌به‌ر ساخته‌كاری نیه‌ كه‌ده‌یه‌وت هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابكه‌وێت، چونكه‌ یه‌كه‌تی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌ كه‌س ناتوانێت ساخته‌كاری له‌ده‌سه‌ڵات بكات ئه‌وان خۆیان ساخته‌كاری ده‌كه‌ن."

محه‌مه‌د ڕه‌وف باسی له‌ڕای حیزبه‌كه‌ی كرد سەباره‌ت به‌ده‌نگۆی ئاگاداركردنه‌وه‌ی كاندیدكانیان له‌ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رلەمانی هه‌رێم و وتی" ئه‌گه‌ر هه‌ر ساخته‌كاریه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نابێت كاندیده‌كان بخه‌ینه‌ به‌رده‌می ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ری دۆخێكه‌وه‌ كه‌ نه‌خوازراو و ناڕه‌حه‌ت بێت وه‌ ده‌نگده‌ره‌كانیشمان ئیحراج و ناڕه‌حه‌ت بكه‌ین و ده‌نگه‌كانیان بچێت بۆ شوێنی تر، وه‌ك وتم وه‌ك چوار لایه‌نه‌كه‌ یاداشتمان داوه‌ته‌ كۆمسیۆن یاداشت بۆچی ده‌درێت وه‌ك پێش مه‌رجه‌ ده‌درێت كه‌ پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن پاك و بێگه‌رد بێت تۆماری ده‌نگده‌رانی خاوێن هه‌بێت سه‌رچاوه‌كانی ساخته‌كاری ببڕدرێت كه‌ وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ خۆی بۆ خۆی واته‌ جوابیان كردوین و هیچیان پێناكرێت كه‌ ئه‌مه‌ش وابێت واته‌ ده‌بێت موجازه‌فه‌ بكه‌ین به‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌ر چوارلایه‌نه‌كه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌مه‌مان دایه‌ كۆمسیۆن و له‌گه‌ڵی كۆبوینه‌وه‌ من ئه‌مه‌ به‌مه‌رج حساب ده‌كه‌م ئیتر لایه‌كی تر جوابی ناده‌نه‌وه‌ و به‌ساخته‌كاریه‌وه‌ به‌هه‌ڵبژاردن ڕازی ده‌بێت ئه‌وه‌ كێشه‌ی خۆیه‌تی."

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجی چوار لایه‌نه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك وه‌فد بچنه‌ به‌غداد له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی؟ محه‌مه‌د ڕه‌وف وتی" ئه‌و چوار لایه‌نه‌ خۆمان بڕیارمان داوه‌ پێكه‌وه‌ بچینه‌ به‌غداد به‌ڵام بۆ بابه‌ته‌ نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌غداد دژ به‌یه‌ك نه‌بین ده‌توانین لێره‌ له‌كوردستان له‌سه‌ر پره‌نسیبه‌كان ڕێكبكه‌وین و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ئیتر هه‌ر پێویست ناكات به‌یه‌ك وه‌فد بچینه‌ به‌غداد."

وتیشی" ئێمه‌ تا ئه‌م ساته‌ لیستمان ئاماده‌ كردووه‌ و كاندیدیشمان هه‌یه‌ به‌ڵام تا ئێستا كۆمسیۆنمان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌ وه‌ تا ئێستا نه‌ك ئێمه‌ هیچ لایه‌نێكی تریشمان ندیو خۆی ئاماده‌كردبێت بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو نزیك بوو خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌مجاره‌ سه‌خت نیه‌."

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری كاندیدبوونی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، محه‌مه‌د ڕه‌وف وتی" له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا به‌ڵام نازانم له‌دوو مانگی داهاتوو چیتر ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر د.به‌رهه‌م نه‌كرێته‌ كاندیدی هه‌موو كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق بڕواناكه‌م وه‌ك كاندیدی چوار لایه‌نه‌كه‌ خۆی كاندید بكات."

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا وه‌ك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان كردووه‌ له‌سه‌ر كاندیدكردنی د.به‌رهه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟ ئه‌و سه‌ركرده‌ باڵایه‌ی هاوپه‌یمانی(محه‌مه‌د ڕه‌وف) وتی" هه‌تا ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان باسمان نه‌كردووه‌ هه‌تا له‌كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆشماندا باسی ئه‌وه‌مان نه‌كردووه‌ بیكه‌ینه‌ بڕیار كه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بیكه‌ینه‌ خاڵی گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی ."

هه‌روه‌ها له‌باره‌ی داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان-ه‌وه‌ وتی" داخستنی كه‌ناڵی خه‌ندان هیچ په‌یوه‌ندی ببایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نیه‌ به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاست ویستی هاودیدان و مه‌به‌ستی ئێمه‌ نه‌بوو بۆیه‌ به‌مه‌بستی پێداچونه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتیه‌."

له‌باره‌ی ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟ محه‌مه‌د ڕه‌وف سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕه‌تیكرده‌وه‌ و وتی" هیچ باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌كراوه‌ هاوپه‌یمانی پڕۆژه‌یه‌كه‌ تازه‌ ده‌ستمان پێی كردووه‌ ناوی خوامان لێ هێناوه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش نه‌كه‌ین ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان وه‌ك ڕه‌وتێكی ئۆپۆزسیۆن ده‌مێنینه‌وه‌ ."

هه‌روه‌ها محه‌مه‌د ڕه‌وف ئه‌وه‌شی وت" ئه‌وه‌ی بڵێن وه‌ك شه‌خسی دكتۆر به‌رهه‌م بچێته‌وه‌ ناو یه‌كێتی شتی وانه‌بووه‌ ئه‌گه‌ر شتی واهه‌بوایه‌ هه‌ر پێویستی نه‌ده‌كرد هاوپه‌یمانی دروست بكات ."

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:56 0:00

XS
SM
MD
LG