Accessibility links

ساڵح حەمدانی: خۆپیشاندانەکانی عێراق توند تر دەبنەوە


ماوەیەکە خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی عێڕاقی گرتووەتەوە، هەرچەندە چەندین قوربانی گیانی لە رێزی خۆپیشاندەران کەوتووەنەتەوەو تادێت مامەڵە و رەفتاری هێزە ئەمنییەکان توندتر دەبێت، بەڵام هێشتا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن، سەرەڕای بوونی دانوستان لە نێوان کاربەدەستانی حکومەت و نوێنەری خۆپیشاندەران.

لەو بارەیەوە رۆژنامەوان ساڵیح حەمدانی کە لە شاری کەربەلا دەژی لای وایە ئەو دانوستانانە هیچ ئاکامێکی نابێت، دەشڵیت"ئەوان لەگەڵ کەسانێک دانوستان دەکەن کە بەشداری خۆپیشاندانیشیان نەکردووە، لەگەڵ شێخی تایەفەکان، یان ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، خۆپیشاندانەکان زیاتر تاو دەسێنێت."

لە هەندێ لە رۆژنامە عێڕاقییەکان رای هەندێ لە کاربەدەستانی هەواڵگیری عێڕاقییان بڵاو کردووەتەوەو لە زاری ئەوانەوە باس لەو خۆپیشاندەرانە دەکەن کە دەسگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کردوون، ئەوان وتویانە کە هیچ ئەجێندەیەکی سیاسی پاڵنەریان نییەو تەنانەت زۆرییان دووای ئازادکردنیان پارەی ئەوەیان پێ نەبووە کە پێی بگەڕێنەوە بۆ شارەکانیان.

لەو بارەیەوە حەمدانی وتی "نەک ئەوانە خۆپیشاندەرەکان، خەڵکی دیش پارەی ئەوەیان پێ نییە لەشارێکەوە بچن بۆ شارێکی دی. ئاستی هەژاری و بێ کاری لە عێڕاق لە ئەو پەرێ خراپیدایە، ئەوانەی خۆپیشاندانەکان بەڕێوە دەبەن خەڵکی هوشیارو بە ئاگان، هەموو کەس دەزانێت، چی بەسەر سامانی ئەو وڵاتەدا هاتووە، لەبەر ئەوە خۆپیشاندانەکان لە داوای خزمەت گوزارییەوە گۆڕانی بەسەردا هاتووە، بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:16 0:00

XS
SM
MD
LG