Accessibility links

ئیسماعیل حەمە ئەمین: گەندەڵی هەموو شوناسەکانی تێکشکاندووە


نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی سەبارەت وەڵامدانەوەی زەبروزەنگئاسای حکومەتی عیراقی بۆ خۆپیشاندەران راگەیاند و داوای کرد کە حکومەتی عێراق بە رژدی و بە وردییەوە گوێ لەداواکارییەکانی خۆپیشاندەران بگرێت، هاوکات نیگەرانیشیان دەربڕی بەرامبەر بە بەکارهێنانی توندوتیژی و پەلاماردانی دامەزراوە حکوموییەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانی بەسڕەوە.

خۆپیشاندانەکانى شارەکانى باشورى عێراق زیاد لەهەفتەیەکە بەردەوامە و لە دوا پەرەسەندندا خۆپیشاندەرانى بەسرە ڕێگاى کێڵگە نەوتییەکانیان گەمارۆدا، بۆ کۆنترۆڵکردنى ئەم ناڕەزایەتیانەش کە بۆ ماوەیەک جوڵەى فڕۆکەخانەى نەجەفیان پەکخست و بەرهەمهێنانى نەوتیان لە بەسرە خستە مەترسییەوە. لە ئەنجامى ئەم ڕێوشوێنانەشدا دەیان کوژراو و بریندار لە خۆپیشاندانەکان کەوتوونەتەوە کە ئێستا ڕێکخراوە مرۆیی و مافپەروەرە بیانى و ناوخۆییەکان سەرقاڵى بەدواداچوونى کەیسەکانیانن و چاوەڕواندەکرێت چەند ڕۆژى داهاتوو ڕاپۆرتى ورد لەوبارەیەوە بڵاوبکەنەوە.

بەڵام پرسیاری هەرە رژد و کاریگەر ئەوەیە ئایا خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی باشوری عێراق تەنها لەداواکاریی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک کارەباو ئاوو تەندروستی و دەرفەتی کارەوە سەرچاوەی گرتووە یان کەڵەکەبوونی سەدان پرسیار و رەخنەی رژدی هاوڵاتیانن لەکۆی سیستمی حکومڕانی و گەندەڵی وڵاتەکە؟ بۆئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژی لەگەڵ نوسەر و رۆشنبیر ئیسماعیل حەمە ئەمیندا سازکردووە...

ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "پرسی گەندەڵی جیاناکرێتەوە لەغیاب و ونبوونی جیهانبینی سیاسی."

دەشڵێت "گەندەڵی هەموو شوناسەکانی تێکشکاندووە، چیتر شوناسێکی کوردی نەماوە لەعێراقدا، شوناسی سونی و شیعەو تورکمانی نەماوە...ئیتر شەڕ لەسەر شوناسەکان نیە، شەڕ لەسەر پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکانی مرۆڤە."

هاوکات دەڵێت "مرۆڤ ئێستا بەرگری لەژیانی رووتی خۆی دەکات."

سەبارەت بە توانستی حکومەتی عێراق بۆ وەڵامدانەوەی داواکانی خەڵک ئیسماعیل حەمە ئەمین دەڵێت "ئەگر سەیری بەغداو خوارووی عێراق بکەیەن، ئەمانە هیچ توانای ئەوەیان نیە ئەو بارودۆخە چارەسەر بکەن...."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:52 0:00

XS
SM
MD
LG