Accessibility links

د.خالس قادر: گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی و مه‌ترسین بۆ توشبون به‌ "تای خوێن به‌ربوون"


وێنه‌ی قۆڵی توشبوویه‌ك به‌ ڤایرۆسی خوێن به‌ربوون -وێنه‌كه‌ له‌ وێب سایتی (فاو) وه‌رگیراوه‌

د.خالس قادر وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" تا ئێستا یه‌ك حاڵه‌تی توش بوون به‌نه‌خۆشی"تای خوێن به‌ربوون-Crimean Congo haemorrhagic fever" له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها حه‌وت حاڵه‌تی دیكه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌پارێزگاكانی تری عیراق تۆماركراوه‌، به‌ڵام له‌كوردستان هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌ به‌ڵكو توشبوه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌ له‌نه‌خۆشخنه‌ و باری ته‌ندروستی جێگیره‌، ده‌شڵێت" ژینگه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ڵام هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی و ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ ڕوبه‌رووبونه‌وی نه‌خۆشیه‌كه‌."

له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا د. خالس قادر وتی" هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه‌ جۆرێكه‌ له‌ ڤایرۆسێكی گوێزه‌ره‌وه‌، كه‌له‌سه‌ر له‌شی ئاژه‌ڵان یا شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ هه‌یه‌ و گه‌شه‌ ده‌كات پێی ده‌ڵێن(گه‌نه‌)، مه‌ترسیه‌كه‌شی له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه‌ له‌م وه‌رزه‌دا كه‌وه‌رزی گه‌رمایه‌، وه‌رزی گه‌شه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه‌."

د.خالس قادر وتیشی" له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ شوێنی نیشته‌جێبونی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه‌(گه‌نه‌)، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ توشیان ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌شی توشی بووه‌ له‌كوردستان كه‌سێكی شوانه‌ و له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ناكرێت پێی بوترێت په‌تا و دیارده‌ چونكه‌ تۆماركردنی یه‌ك حاڵه‌ت له‌چه‌ند ساڵێكدا نابێته‌ دیارده‌، ئه‌گه‌رچی له‌ساڵانی ڕابردووش هه‌بوون چاره‌سه‌ركراون. ئه‌مساڵیش هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌"

دكتۆر خالس قادر-وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دكتۆر خالس قادر-وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی ئه‌وه‌شی باسكرد؛ كه‌ فرۆشتنی گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان هۆكاری یه‌كه‌م و ڕاسته‌وخۆن بۆ توش بوونی هاوڵاتیانی ئاسایی به‌نه‌خۆشی" تای خوێن به‌ربوون"

د.خالس ئه‌وه‌شی وت" به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێژه‌ی مردنی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌(Crimean Congo haemorrhagic fever) له‌(40%) ه‌، وتیشی" به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌موو ڕێ و شوێنێكی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان گرتۆته‌ به‌ر."

زانیاری زیاتر و شێوازی خۆپاراستن له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ ده‌قی ئه‌م وتووێژه‌وه‌ گوبیست به‌؛

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:44 0:00

XS
SM
MD
LG