Accessibility links

"حكومه‌تی عیراقی كه‌مته‌رخه‌می پێوه‌دیاره‌ و پێیان گرنگ نیه‌ گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانی سلێمانی لابده‌ن"


ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی-فۆتۆ\ژیار محه‌مه‌د

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت " حكومه‌تی عیراقی هیچ به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نیه‌ بابه‌تی لابردنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلمانی، چاوه‌ڕێ بوین به‌ڕێز عه‌بادی وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یمان بداته‌وه‌ كه‌له‌وباره‌یه‌وه‌ پێشكه‌شمان كردبوون به‌ڵام تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌بووه‌، ده‌شڵێت"من گه‌شبینم له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تی توركیا به‌بڕیاری گه‌مارۆخستنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا بچێته‌وه‌ چونكه‌ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك بانگه‌شه‌، توركیا كۆمه‌ڵێك سزای سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا، هه‌روه‌ها وتیشی" له‌دوای گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه‌، ڕێژه‌ی له‌ (٣٠%-٤٠%) زیان به‌رداهاتی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وتووه‌."

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌میانه‌ی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دواین پێشهاته‌كانی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ وتی" له‌وكاته‌وه‌ی توركیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی داوه‌ به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی تا ئێستا هیچ پێشهاتێكی نوێ نیه‌، ته‌نانه‌ت نه‌ك بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی خۆی، به‌ڵكو ڕێگه‌ش نادات ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك كه‌ له‌شوێنی دیكه‌وه‌ بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بێیت."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گه‌شبینه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان توركیا به‌بڕیاری خۆیدا بچێته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی" من گه‌شبینم له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌تی توركیا به‌ بڕیاری گه‌مارۆخستنه‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا بچێته‌وه‌ چونكه‌ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك بانگه‌شه‌، توركیا كۆمه‌ڵێك سزای سه‌پاند به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی ئێمه‌دا، هیوادارین دوای ته‌واو بونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بڕیاره‌كانی خۆیدا بچێته‌وه‌ چونكه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا نیه‌ گه‌مارۆ بخاته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی."

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا له‌قسه‌كانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌حكومه‌تی عیراقی گرت كه‌ شكانی گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پێ گرنگ نیه‌، له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند"به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ ئێمه‌ كارمان كرد بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ڵام حكومه‌تی عیراقی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی نه‌بوه‌ وه‌ كه‌مته‌رخه‌می زۆری پێوه‌ دیاره‌ وه‌ هیچ به‌لایانه‌وه‌ گرنگ نیه‌ له‌م كاته‌ی ئێستادا، من چاوه‌ڕوانی به‌ڕێز دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی بوین كه‌ نامه‌ی تایبه‌تمان پێشكه‌ش كرد وه‌ڵاممان بداته‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئیجابی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وتیشی" هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی عیراقیه‌، سلێمانی شارێكی عیراقیه‌ به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراقه‌، به‌ڵام حكومه‌تی عیراقی هیچ به‌لایه‌وه‌ گرنگ نیه‌ گه‌مارۆی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن توركیاوه‌ بشكێنێت، هیچ كارێكی جدی بۆ نه‌كردووه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات هه‌رێمی كوردستان و كێشه‌كانی به‌لای حكومه‌تی عیراقیه‌وه‌ گرنگ نیه‌ بۆیه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی نادات ."

سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه‌، ئه‌ندازیار تاهیر عبدوڵا وتی" ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربم له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ بیستومه‌ به‌ڕێزان به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان په‌یوه‌ندییان كردووه‌، به‌به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیاوه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌نجامی نه‌بووه‌ وه‌ من خۆم چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ كونسڵی توركیا دانیشتوم به‌ڵام دیاره‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌تی توركیاوه‌ هه‌یه‌ ئومێد ده‌كه‌م له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و بڕیارانه‌ له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌كۆتایی وتووێژه‌ تایبه‌تیه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌زیانه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له‌دوای گه‌مارۆكه‌ی سه‌ر توركیا كرد و وتی"له‌ (٣٠%-٤٠%)ی زیانی مادی به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌كانه‌وه‌ بۆ توركیا كه‌وتووه‌، چونكه‌ پار ساڵ ئه‌م كاته‌ له‌ (٣٠%-٤٠%) ی گه‌شته‌كان بۆ ئاسمانی توركیا بووه‌ واته‌ له‌ (٣٠%-٤٠%)ی داهاته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كان كه‌میكردووه‌ جگه‌ له‌وه‌ چه‌ندین زیانی بازاڕ و بازرگانی تر هه‌یه‌، هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانی گه‌وره‌ش به‌ر توركیا كه‌وتووه‌ چونكه‌ گه‌شتی فڕۆكه‌ی سێ كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گه‌وره‌ی توركیا به‌و هۆیه‌وه‌ وه‌ستاوه‌."

له‌دوای ڕیفراندۆمی (٢٥)ی ئه‌یلولی ساڵی ڕابردوو له‌هه‌رێمی كوردستان،حكومه‌تی عیراقی بڕیاری داخستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانی به‌ڕووی گه‌شته‌ شارستانیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دا،به‌ڵام له‌دوای نزیكه‌ی شه‌ش مانگ، له‌مانگی(٣)ی ئه‌مساڵ، به‌بڕیاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق گه‌مارۆی سه‌ر ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ شارستانیه‌كان هه‌ڵگیرا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:05 0:00

XS
SM
MD
LG