ده‌مهات تۆڵهه‌ڵدان وته‌بێژی باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه- (HPG)) ده‌ڵێت" توركیا ده‌یه‌وێت"باشوری كوردستان" هه‌رێمی كوردستانی عیراق داگیر بكات ئه‌گه‌رنا مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل بۆ لێدان له په‌كه‌كه نیه، هاوكات وه‌ڵامی وته‌كانی قایمقامی سۆران ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت" په‌كه‌كه ڕێز له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت هه‌رگیز نایه‌وێت شه‌ڕی براكوژی بكات چونك ته‌نها كورد له‌وه‌دا زیان ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌وه په‌كه‌كه پارێزگاری له‌هه‌موو خاكی"چوار پارچه‌ی كوردستان" ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن له‌كاتی هێرشی سه‌رشه‌نگال و كه‌ركوك و مه‌خمور گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه پارێزگاری‌یان كرد."
ده‌مهاد توهه‌ڵدان وته‌بێژی باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان(HPG) له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی" ده‌وڵه‌تی توركیا مه‌به‌ستی هێرش نیه بۆ سه‌ر په‌كه‌كه به‌ڵكو ئه‌وان مه‌به‌ستیانه "باشوری كوردستان" داگیربكه‌ن، به‌ڵام گه‌لی ئێمه له‌باشور نایانه‌وێت توركیا بێت داگیریان بكات ئامانجی ئه‌وان له ئۆپراسیۆنی قه‌ندیل كه‌به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن داگیركردنی باشوری كوردستانه نه‌ك په‌كه‌كه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه لێره‌ش نه‌بێت ئه‌وان هه‌ر هێرش ده‌كه‌ن قه‌ندیل سه‌دان كیلۆ مه‌تر له سنوری توركیا دووره به‌ڵام ئه‌وان هاتونه‌ته قوڵایی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌مه به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراقه. "
وتیشی" ساڵی ڕابردوو كاتێك گه‌لی ئێمه له‌باشور ڕیفراندۆمی ئه‌نجامدا بۆ داوای سه‌ربه‌خۆیی و مافی خۆی توركیا هێرشی كرده سه‌ركوردستان و گه‌مارۆشی دا خۆ ئه‌و كات په‌كه‌كه نه‌بوو ، توركیا ده‌یه‌وێت باشوری كوردستان داگیر بكات هه‌موو ڕۆژێك به تۆپ و فڕۆكه بۆمباران ده‌كات تاخه‌ڵكی ئێمه توڕه بكات."
له‌باره‌ی بۆچونی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ده‌مهات توهه‌ڵدان وتی"ئێمه زانیاریمان هه‌بوو توركیا له‌هه‌ندێك شوێن جگه له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن له گه‌لی ئێمه تا ده‌نگ به هه‌ده‌په نه‌ده‌ن وه ساخته‌كاریشیان ئه‌نجامدا پاش ئه‌وه هه‌ر هه‌ده‌په توانی سه‌ربكه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ده‌ریده‌خات گه‌لی ئێمه له "باكور" سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا قبوڵ ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به‌ڕه‌نگ و ناسنامه و ژیانی خۆیان بژین."
وته‌بێژی(HPG) ئه‌وه‌شی وت" هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا هیچ كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر وه‌ستانی شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا، چونكه ئێمه له‌شه‌ڕی خۆمان به‌رده‌وامین ، هیچ په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه."
پێشتر قایمقامی قه‌زای سۆران له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو"ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت خه‌ڵك بۆ خۆی بێزاره، بێزاره له‌وه‌ی كێشه‌ی توركیا و په‌كه‌كه بێته سه‌رخاكی كوردستانی عیراق ئه‌وه شه‌ڕی خه‌ڵكی كوردستانی عیراق نیه هاتۆته ئێره خه‌ڵك چاوی له‌وه‌یه توركیا و په‌كه‌كه شه‌ڕی خۆیان ببه‌نه‌وه بۆ ناو توركیا، خه‌ڵك له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئیسراحه‌تی له‌و ناوچه‌یه نه‌كردووه هه‌ست ناكه‌ن ئه‌وان ئازاد بوون."
به‌ڵام ده‌مهات توهه‌ڵدان وته‌بێژی(HPG) ده‌ڵێت"په‌كه‌كه هی كوردانه، قه‌ندیلیش كوردستانه , په‌كه‌كه هی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه نه‌ك به‌ته‌نها هی "باكور" له‌ناو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی" باشور-ڕۆژئاوا٠ڕۆژه‌هه‌ڵات"هه‌ن، له‌هه‌رشوێنێك په‌كه‌كه هه‌بێت ئه‌وان كورد و كوردستان ده‌پارێزن ، باشه خۆ په‌كه‌كه له‌ناو گوند و قه‌زاكاندا نین به‌ڵكو له‌ناو شاخه‌كاندان كه‌چی فڕۆكه‌ی توركیا دێت گونده‌كان تۆپباران ده‌كات و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كوژن! تورك ته‌نها ده‌یه‌وێت كورد بكوژێت ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌و ناوه‌وه بێن ئه‌گه‌رنا بابه‌تی په‌كه‌كه نیه ده‌یانه‌وێت بێن "باشوری كوردستان" داگیربكه‌ن و بنكه و باره‌گای خۆیان دابمه‌زرێنن."
وته‌بێژه‌كه‌ی (HPG) وتیشی" ئه‌وكاته‌ی ویستیان كه‌ركوك و شه‌نگال و دهۆك و مه‌خمور داگیربكه‌ن گه‌ریلای ئێمه چوون به‌رگرییان كرد و خاكی كوردستانیان له‌ده‌ست داعش پاراست، واته گه‌ریلا پاراستنی هه‌ر"چوار پارچه‌ی كوردستان"ی له‌سه‌ر شانه و هی هه‌ر " چوارپارچه‌ی كوردستان"ه ."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا قایمقامی سۆران چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)ی تۆمه‌تباركردبوو شه‌ڕی كورد و كوردیان ده‌وێت و وتبووی"په‌كه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نیه ڕێز له تایبه‌تمه‌ندی حوكمه‌تی هه‌رێم بگرن ، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌رجوڵه‌یه‌ك بكات ئه‌وان شه‌ڕیان ده‌وێت بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام بێت ڕه‌نگه له داهاتوو شتی ناخۆشی لێ بكه‌وێته‌وه ئێمه هیوای ئه‌و شته ناخوازین شه‌ڕی كورد و كورد."
به‌ڵام وته‌بێژی (HPG)باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت" ئێمه ڕێز له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرین به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم باش بزانێت وه‌ختێك "ئه‌ردۆغان" هێرشی كرد ئه‌وا هێرشی هه‌موو كوردان ده‌كات نه‌ك هی په‌كه‌كه."
وتیشی" ئێمه شه‌ڕی كورد و كورد"براكوژی" ناكه‌ین چونكه له‌وشه‌ڕه‌دا ته‌نها میلله‌تی كورد زیان ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان( حكومه‌تی هه‌رێم) هێرشیان كرد، ئێمه ته‌نها خۆمان ده‌پارێزین و به‌رگری له‌خۆمان ده‌كه‌ین وه‌كو تر ئێمه هه‌رگیز شتی واناكه‌ین بچین په‌لاماری حكومه‌تی هه‌رێم بده‌ین چونكه لێره‌دا ته‌نها میلله‌ته‌كه‌مان زیان ده‌كات."