Accessibility links

پـێکدادان لە نێوان ژمارەیەک چەکداری حزبوڵڵای عێراق و پـۆلیس لە بەغدا ڕوودەدات

ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی حزبوڵڵای عێراق لە خاڵێـکی پشکنینی پـۆلیس لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا نەوەستاون و پـۆلیسەکان تەقەیان لێکردوون و شەڕە تەقە لە نێوانیان ڕوویداوە و لە ئاکامدا 3 کەس برینداربوون کە دووانیان پـۆلیسن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس ڕاگەیاند و گوتی لە پاش ڕووداوەکە هێزەکانی پـۆلیس گەمارۆی بارەگای حزبوڵڵایان داوە کە دەکەوێتە جادەی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.

بەپـێی میدیاکانی عێراق چەکدارێکی حزبوڵڵا تەقەی لە هێزەکانی پـۆلیس کردبوو و ئێستا ڕادەستی دەسەڵاتداران کراوە بە سەرپەرشتی قاسم ئەلئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق.

جێی ئاماژەیە حزبوڵڵای عێراق لە پاڵ حەشدی شەعبی شەڕی کردووە و لە سوریاش شەڕی بۆ ڕژێمی ئەسەد کردووە. یەکشەممەی ڕابردوو بە هێرشێکی ئاسمانی کە پـێدەچێت ئیسرائیل ئەنجامی دابێت، ژمارەیەک چەکداری لە نزیک بوکەمالی سوریا کوژران.

This item is part of
XS
SM
MD
LG