ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باڵای عیراق، ده‌ستده‌كات به‌جێ به‌جێكردنی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی عیراق، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نه‌كه بڵاوی كرده‌وه و ڕایگه‌یاند" به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێكردنی یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌درێت به‌مه‌به‌ستی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و دادوه‌رانه‌ی كه‌جارێكی تر سه‌رپه‌رشتی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن به‌ده‌ست.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باڵای عیراق، لیژنەیەک لە سەرۆکى داواکارى گشتى و سەرۆکى دەستەى سەرپەرشتیارى دادوەرى و سەرپەرشتیارێکى دادوەرى پێکدەهێنرێت، به‌مه‌بستی ئه‌وه‌ی به‌په‌له بچنه ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پارێزگاكان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌ن به جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیان به‌پێی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق كه‌دوێنێ چوارشه‌مه په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ردایه‌وه."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" كاری ئه‌و دادوه‌رانه بریتیه له پێداچونه‌وه به‌و تانانه‌ی له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان دراون، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست، له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ كردنی ئه‌ركی گرتنەبەرى سەرجەم رێوشوێنەکان بۆ پارێزگاریکردن لە سندوقەکان و ئامێر‌و و زانیارییەکانى تایبەت بەپڕۆسەى دەنگدان."
له كۆتا خاڵی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو" له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه و دۆخه‌كه و دڵنیاكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك ڕێگه به‌هیچ ده‌نگده‌ر و كه‌سێك نادرێت سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن و دادوره‌كان بكات، وه‌ڕێگه به‌هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیش به‌دادوه‌ره‌كانه‌وه نادرێت."
دوێنێ په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی دا له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، تێیدا بڕیاریدا به جیاكردنه‌وه و ئه‌ژماردنه‌وه‌ی تێكڕای ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق له‌١٢ی مانگی ڕابردوو.