Accessibility links

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له‌باره‌ی سكاڵای لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ڕونكردنه‌وه‌ بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌دات


ئیاس ساموك وته‌بێژی فه‌رمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له‌زاری وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ به‌فه‌رمی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌،له‌باره‌ی سكاڵای لایه‌نه‌كان و كاتی په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

به‌پێی ماده‌(٩٣)له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراق ساڵی ٢٠٠٥ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی هه‌ڵبژاردن.

له‌باره‌ی كاتی په‌سه‌ندكردنی ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی هه‌ڵبژاردن دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له‌زاری ئیاس ساموك وته‌بێژی فه‌رمی دادگاكه‌وه‌ به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"هه‌ركات كۆمسیۆن لیستی كۆتایی ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی نارد بۆ دادگای فیدراڵی ئه‌وكات دادگاش به‌پێی ده‌ستور كاری خۆی ئه‌نجامده‌دات."

ده‌قی وه‌ڵامی فه‌رمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا
ده‌قی وه‌ڵامی فه‌رمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا

سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی دادگای فیدراڵی عیراق له‌ سكاڵای لایه‌نه‌ عیراقی و كوردییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گومانه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ١٢ی مانگ،وته‌بێژی فه‌رمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقی وتی" به‌پێی یاسا سه‌ره‌تا ده‌بێت لایه‌نه‌كان سكاڵاكانیان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بكه‌ن،دواتر بۆ ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی پێداچونه‌وه‌(ده‌سته‌ی ته‌میزی)،پاشان بۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق."

ڕۆژی 12ی5 هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ڕێوه‌چوو،ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوش كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ناوی كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ڕاگه‌یاند.

XS
SM
MD
LG