Accessibility links

حاجی حه‌سه‌ن:خه‌ڵكی شه‌نگال و ئێزیدیه‌ ڕه‌سه‌نه‌كان نایانه‌وێت پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شه‌نگال


وێنه‌ی چه‌ند گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه‌

حاجی حەسەن ئەندامی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی لەشنگال لەمیانەی بەشداری كردنی لە بەدواداچونێكه‌ی دەنگی ئەمریكادا بەتوندی وەڵامی هەریەكە لەحەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆی دایەوەو وتی: "ئەوانەی گرێدراوی بارزانی و ئەردۆغان و عەرەبی سونەن دەڵێن پەكەكە زیانی بۆ شنگال هەبووەو پێیان خۆشبوو پەكەكە شنگال چۆڵ بكات، ئەگەرنا پەكەكە شەنگالی پاراست و لەگەڵ خەڵكدا بوو،وتیشی". مەترسی ڕاستەقینەی ئێستا لەسەر شنگال گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ شنگال، كە "ئەمە خەڵكە ڕاستەقینەكەی شنگال نایانەوێت‌و دەیانەوێت سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی لەشنگال بێت چونكه‌ ئه‌وانیش(حه‌شدی شه‌عبی)عیراقین،ئێزیدی و شنگال وه‌ك خاك وه‌ك میلله‌ت سه‌ر به‌عیراقین،هیچ كێشه‌یان نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌س كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بونی پێشه‌مه‌رگه‌ هه‌یه‌ و بڕوایان پێیان نیه‌"، هەروەها وتی: "بەچاوەكانی خۆم بینیم‌و ئێستا من لەشنگالم، كە پەكەكە شنگالی بەجێهێشت."

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به‌ته‌نها نایانه‌وێت پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌نگال بێت و تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن به‌كاره‌ساتی شنگال به‌ڵام كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بونی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق نیه‌ له‌كاتێكدا له‌كاتی كاره‌ساتی شنگالدا، سوپای عیراق و پێشمه‌رگه‌ به‌هاوبه‌شی به‌پێی ده‌ستوری عیراق،ناوچه‌ جێناكۆكانیان به‌ڕێوه‌ده‌برد به‌شنگالیشه‌وه‌؟

حاجی حه‌سه‌ن وتی"ئه‌وناوچانه‌ زیاتر پێشمه‌رگه‌ی لێبوون هه‌تا پێشمه‌رگه‌ نه‌كشانه‌وه‌ سوپای عیراق نه‌كشایه‌وه‌."

پێشتر هەریەكە لەقاسم شەشۆ و حەیدەر شەشۆ دوو سەركردەی دیاری ئێزیدی لەمیانەی بەدواداچوونەكانی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایانگەیاندبوو: "بەهۆی مامەڵەی خراپی پەكەكەوە خەڵكی شەنگال و ئێزیدیەكان بێزاربوون لەپەكەكە چونكە ئەوان منداڵی كوڕ و كچی ئێزیدییان دەفڕاند."

بەڵام حاجی حەسەن ئەندامی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی لەشنگال دەڵێت: "پەكەكە و یەپەژە و پەیەدە ئەو هێزانەن، كە خەڵكی شنگال ناتوانن لەبیرییان بكەن، چونكە ئەوان لەكاتی كارەساتەكەی شەنگالدا تاكە هێزبوون كە هاتن بەدەم خەڵكەوە." حاجی حەسەن هەریەكە لە قاسم شەشۆ و حەیدەر شەشۆی تۆمەتباركرد بەوەی ئەوان فشارین لەخەڵك كردووەو وتیشی: "حەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆ نوێنه‌ری بارزانین و ئه‌وان فشارییان لەخەڵك دەكرد تا بڵێن پەكەكە كوڕ و كچیان بردوین،ئه‌گه‌رنا په‌كه‌كه‌ یه‌ك كه‌سی نه‌فڕاندووه‌،ئه‌وانه‌ی بونه‌ چه‌كدار بۆ به‌رگریكردن بوو له‌خه‌ڵك و شه‌نگال به‌ویستی خۆیان ،هەر ئەوان فشاریان لەخەڵك دەكرد كە نەپەڕنەوە بۆ ئەو دیو سنور و ژیانیان پارێزراو بێت،ئەگەرنا خەڵكی ڕاستەقینەی شەنگالی و ئێزیدی چاكەی ئەو هێزەیان بیرناچێت كە یارمەتی دان لەكاتی كارەساتەكەدا،بەڵام خەڵكی گرێدراو بە بارزانی و ئەردۆغان و عەرەبی سوننە لەبونی پەكەكە بێزاربون و داوای دەرچونی پەكەكەیان دەكرد لەشەنگال"

هەروەها ئەو سەركردە ئێزیدیە هەریەكە لەحەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆی تۆمەتباركرد بەوەی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان و وتی: "جارێ قاسم شەشۆ سەركردەی هێزی پاراستنی ئێزیدی نییە، هەریەكە لەحەیدەر شەشۆ و قاسم شەشۆ سەركردەی هێزی پێشمەرگەی گرێدراوی وەزراتی پێشمەرگە و بارزانین، بەڵام نازانم حەیدەر شەشۆ بووەتە پارتی‌و سەركردەی هێزێكە كە گرێدراوی بارزانییە،من ناتوانم ڕای شه‌خسی خۆم بڵێم زیاتر چونكه‌ من ئه‌ندامی پارتێكی سیاسیم به‌ڵام با خه‌ڵكی ئێزیدی خۆیان بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ن."

لەدرێژەی وتووێژەكەی بەسی كوردی دەنگی ئەمریكا قاسم شەشۆ ڕایگەیاندبوو "لەدوای داعش مەترسی گەورە لەسەر شەنگال پەكەكەیە،پەكەكە ڕاست ناكات نەكشاوەتەوە لەشەنگال ئەوە درۆی نیسان و نمایش بوو كردییان،هەروەها ڕەتیشیكردبووەوە، كە خەڵك بۆ ڕۆیشتنی پەكەكە گریابێت" وتی: "ئەوە كۆمەڵێك شەلاتی و بێ عەقڵی خۆیان وون هێنابویان بۆ نمایش ئەگەرنا لەژێرەوە پێدەكەنین."

بەڵام حاجی حەسەن ئەندامی پارتی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی وتی: "پێش هه‌موو شتێك باجارێ قاسم شه‌شۆ ڕاست ناو و پۆستی خۆی بڵێ ئه‌و فارمانده‌ی هێزی ئێزیدخان نیه‌،ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌بارزانیه‌،منیش ناوی ڕاستی خۆم ده‌ڵێم،دواتر ئێمه‌ شاهێدین بەچاوی خۆمان بینیمان پەكەكە لەشەنگال لە ڕۆژی(١)ی مانگ كشانەوە و تا ئه‌و شوێنه‌ی بۆیان دیاریكرابوو ئێمه‌ له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتین ئه‌وان ده‌رچون ئێمه‌ گه‌ڕاینه‌وه‌ شه‌نگال.،وە خەڵكە ڕەسەنە ئێزیدییە قوربانیەكە زۆر دڵتەنگ بون و دەگرییان و خەڵك خۆی بەمەراسیم بەڕێیانی كرد،بەڵام دوبارەی دەكەمەوە ئەوانەی سەر بە بارزانی و ئەردۆغان و عەرەبی سونە بون پێیان خۆشبوو پەكەكە لەشەنگال بڕوات،چونكه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێزیدی خه‌ڵك چۆت ناو داعش و له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستدرێژییان ده‌كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی شه‌نگال،به‌ڵام ئه‌وانه‌شی له‌خه‌می شه‌نگال و دۆزی ئێزیدی بوون دڵته‌نگ بون به‌ڕۆیشتنی په‌كه‌كه‌،ئێمه‌ سوپاسی په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ین."

حاجی حەسەن ئەوەشی وت: "لە ئێستادا مەترسی گەورە ڕاستەقینە لەسەر شەنگال بەتەنها گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ناو شەنگال،خەڵكی ڕاستەقینەی شەنگال و ئێزیدی نایانەوێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە دەیانەوێت سوپای عیراق وه‌ ئێزیدییه‌كان خۆیان هێزی پاراستنی خۆیان هه‌یه‌ده‌مانه‌وێت ته‌نها ئه‌وان لەناو شەنگال بن چونكە ئێمە ئێزیدی عیراقین و لەژێر دەستی پێشمەرگە ئەو كارەساتە گەورەیە بەسەر شەنگالدا هات و كچ و ژنمان بران ئەوان بوون بەرگرییان نەكردن و ڕایانكرد،ئەوەوە پەكەكە بوو بەتەنیا بەرگرییان لێكردین." هاوكات وتیشی: "ئەگەر ئێستا توركیا هێرش بكاتە سەر شەنگال ئەوا هێرش دەكاتە سەر كۆمەڵگای ئێزیدی چونكە پەكەكە لەشەنگال نەماون."

XS
SM
MD
LG