مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال له‌میانه‌ی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌لێت"له‌پێشوتردا ئیداره‌ی شه‌نگال و ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه و ه‌نجومه‌نی پارێزگا و خه‌ڵی شه‌نگال داوایان له‌هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه) كرد له‌شێنگال بكشێنه‌وه چونكه به‌ربه‌ست بوون له‌به‌رده‌م گه‌ڕئنه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شه‌نگال به‌ڵام نه‌كشانه‌وه،دواتر دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان په‌كه‌كه كشانه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌ین كه‌نه‌یانهێشت شه‌نگال ببێته كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی."
هه‌فته‌ی پێشوو پرتی كرێكارانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانی له‌شه‌نگال ده‌كشێنه‌وه."
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شه‌نگال له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)له‌شه‌نگال وتی"چۆڵكردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی شه‌نگال بوو،ئه‌وه هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر شه‌نگال نه‌كه‌وێته ناو ململانێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی."
مه‌حما خه‌لیل وتیشی"ئێستا سوپای عیراقی و پۆلیسی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو شه‌نگالن و داوامان كردووه حه‌شدی شه‌عبی له‌وێش نه‌مێنێ ،وه داوامان له حكومه‌تی عیراقی و باڵوێزخانی ئه‌مریكا كردووه به‌پێی ده‌ستوری عیراقی هه‌روه‌ك چۆن پێش ساڵی(٢٠١٤)پۆلیسی عیراقی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كورد شه‌نگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكادا"
سه‌باره‌ت بوبونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئێستادا له‌ناو شه‌نگال قایمقمی شه‌نگال وتی"هه‌ندێك له‌هێزی پێشمه‌رگه له‌مه‌زاری شه‌ره‌فه‌دین هه‌ن ئه‌ویش به‌فه‌رمی نا به‌ڵكو ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن كه‌هێزه‌كه‌ی قاسم شه‌شۆیه و زیاتر له هه‌شت هه‌زا ئه‌ندامی هه‌یه."
ده‌رباره‌ی به‌چاره‌نوسی ئه‌و هێزانه‌ی له ئێزیدییه‌كان خۆیان و شه‌نگالیه‌كان بۆ پاراستنی شه‌نگال پێكهێنرا مه‌حما خه‌لیل وتی"ئه‌و هێزانه‌ی له ئێزیدییه‌كان پێكهێنرا ئێستا هه‌ر له‌ناو شه‌نگالن وه‌ك یه‌په‌ژه‌ی شه‌نگال به‌ڵام یه‌په‌ژه حكومه‌تی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی خۆی یاخود سوپا و پۆلیسی عیراقی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕێكی خستون."
له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر شه‌نگال مه‌حما خه‌لیل وتی"مه‌ترسی له‌سه‌ر شه‌نگال ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌ردۆگانه ئێمه ئه‌وه‌مان گه‌یاندۆته باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وان به‌ڵێنیان پێداوین،ده‌بێت شه‌نگال بپارێزین چونكه عیراق سوریا نیه،شه‌نگال سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه و به‌شێكه له‌خاكی عیراق,وه مه‌ترسیه‌كی تر له‌سه‌ر شه‌نگال بریتیه له‌شانه نوستووه‌كانی داعش به‌تایبه‌ت له‌ناوچه نزیكه‌كانی شه‌نگال له‌سنوری نێوان سوریا و عیراق بۆیه داوامان له‌حكومه‌تی عیراقی كردووه هه‌ستێت به ئه‌ركی خۆی و ئه‌و شانه نوستووانه له‌ناو ببات."
هه‌روه‌ها مه‌حما خه‌لیل ئه‌وه‌شی وت"خه‌ڵكی شه‌نگال و ئیداره‌ی شه‌نگال و ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ،پێشتر به‌فه‌رمی داوایان له‌په‌كه‌كه كرد كه‌شه‌نگال چۆڵ بكات به‌ڵام نه‌یانكرد،به‌ڵام دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی توركیا هه‌روه‌ك خۆیان له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان پێی كردبوو شه‌نگال بۆته ده‌رگایه‌كی هه‌ڕه‌شه له‌لایه‌ن توركیاوه و ئه‌ردۆگان هه‌ڕه‌شه‌ی كرد ئه‌وان نایانه‌وێت ئه‌و ده‌رگایه بكرێته‌وه شه‌نگالیان چۆڵكرد ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین كه‌نه‌یانهێشت شه‌نگال ببێته ئه‌و كێشه نێوده‌وڵه‌تیه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی وه‌ك خۆت ده‌ڵێی خه‌ڵكی شه‌نگال داوای ڕۆیشتنی په‌كه‌كه‌كه‌ین ده‌كرد له‌شه‌نگال؟مه‌حما خه‌لیل كه‌خۆی وتی من په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و قایمقامی ئێستای "شه‌نگال"م وتی"كه كاتی هاته گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شه‌نگال په‌كه‌كه بووه به‌ربه‌ست و ڕێگری نه‌یانده‌هێشت شه‌نگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه ،وه هه‌روه‌ها ده‌ستوری عیراقیش ڕه‌گه نادات خه‌ڵكێك بێت له‌ناوخاكی عیراقدا بنكه دا‌نێت و هه‌ڕه‌شه له‌دراوسێیه‌كی عیراق بكات .ده‌ستوری عیراق له‌مادده(٨)نه‌ڕێگا ده‌دات سوپای وڵاتێك بێته خاكه‌كه‌ی وه نه‌ڕێگه‌ش ده‌دات خاكی عیراق ببێته شوێنێك كه‌هێزێكی تر له‌وڵاتێكه‌وه هاتبێتن و هه‌ڕه‌شه له‌دراوسێیه‌كی عیراق بكات."
كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند دیمه‌نێكی ماڵئاوایی چه‌ند كه‌سێكی شه‌نگالی له چه‌كدارانی په‌كه‌كه بڵاوكرایه‌وه،له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا شه‌نگالیه‌كان له‌لایه‌ك داوای ڕۆیشتنی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و به‌ڵام له‌گرته‌كاندا بۆ ڕۆیشتنیان ده‌گرین ؟مه‌حما خه‌لیل وتی"ئه‌وه پێوه‌ر نیه بۆ چه‌ند كه‌سێك كه په‌یوه‌ندییه‌كی عاتیفی و براده‌رایه‌تی هه‌بوبێت و له‌میدیاكان ده‌ركه‌وتبێتن ئه‌مه پێوه‌ر نیه بۆ خه‌ڵكی شه‌نگال.له‌٨٥%ی خه‌ڵكی شه‌نگال ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بن."