فه‌رمانده‌ى پۆلیسى كه‌ركوك له‌باره‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى له‌پۆسته‌كه‌ى و ده‌ستگیركردنى وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراقه‌وه بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ده‌دوێت، ده‌ڵێت"دژه تیرۆر هه‌ندێك پرسیاریان له‌عه‌قید ئه‌فراسیاو هه‌بووه."
دوێنێ ئێواره دژه‌تیرۆرى عێراق رێگرى كرد له‌دانانى په‌یكه‌رى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى پێشوى عێراق له سه‌ر قه‌ڵاى كه‌ركوك، دواتر هه‌واڵى ده‌ستگیركردنى(عه‌قید ئه‌فرسیاو كامیل)ی وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك له‌سه‌ر ده‌ربرینى ناره‌زایه‌تى له‌به‌رانبه‌ر لابردنى په‌یكه‌ره‌كه بڵاو بویه‌وه.
عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"راسته كێشه‌یه‌ك هه‌بووه، دژه تیرۆر پرسیار و وه‌ڵامیان له‌گه‌ڵ عه‌قید ئه‌فراسیاو كردبوو، به‌ڵام ئه‌و له‌مه‌سه‌له‌ى په‌یكه‌ره‌كه‌دا نه‌بووه."
وتیشى"ئه‌فراسیاو عه‌قیده و من فه‌رمانده‌ى ئه‌وم، بۆیه كه‌س ناتوانێت وه‌كو ده‌ستگیركردن ده‌ستگیرى بكات."
لاى خۆشیه‌وه عه‌قید ئه‌فرسیاو كامیل ى وته‌بێژى پۆلیسى كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"پێیوتراوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له لێدوان نه‌دات."
به‌پێى هه‌ندێك زانیارى نافه‌رمى، شه‌وى رابردوو عه‌مید خه‌تاب عومه‌رى به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى كه‌ركوك په‌یوه‌ندى به وه‌زیرى ناوخۆى عێراقه‌وه كردووه و له‌به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنى وته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى، داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى كردووه له‌پۆسته‌كه‌ى.
به‌ڵام عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ى ره‌تكرده‌وه و وتى"ئه‌و زانیاریانه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه و راست نین، من سێ مانگم ماوه بۆ واده‌ى یاسایى خانه‌نیشین بوون، ئیتر بۆچى ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه."