Accessibility links

د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م:عه‌بادی ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ بودجه‌ی عیراق په‌سه‌ند نه‌كرێت تا به‌ئاره‌زووی خۆی پاره‌ خه‌رج بكات


د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق

فڕاكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ترسیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عیراقی به‌بێ كورده‌كان،د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت "هه‌وڵێك له‌ ئارادایه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عیراقی به‌بێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌م.شێوازه‌ی.ئێستای چونكه‌ ئێمه‌ بریارمان داوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نگی پێنه‌ده‌ین تا داواكارییه‌كانمان جێ به‌جێ ده‌كرێن"

د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ڕاسته‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندن و په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراق له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق به‌بێ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان،به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك فڕاكسیۆنه‌ كوردییه‌كان پێشتر هه‌ڵوێستی خۆمان ڕاگه‌یاندووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگ ناده‌ین به‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌یی ئێستا چونكه‌ داواكارییه‌كانی ئێمه‌ی تێدا جێ به‌جێ نه‌كراوه‌."

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی"حكومه‌تی عیراق ده‌یه‌وێت پێش كۆنفرانسی كوه‌یت ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ جێ به‌جێ بكرێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌بێته‌ هۆی شه‌رمه‌زاری بۆ حكومه‌تی عیراقی،."

هه‌روه‌ها وتیشی"به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ داواكارییه‌كانی لایه‌نی سوننه‌ش له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عیراقدا جێ به‌جێ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی نایه‌وێت پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت تا به‌ ئاره‌زووی خۆی له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن پاره‌ سه‌رف بكات."

ماوه‌ی چوار ساڵه‌ هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ یاسای نیه‌،به‌ڵام د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كودستان كه‌ حیزبه‌كه‌ی له‌كوردستان پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ ده‌ڵێت"هه‌رێمی كوردستان له‌به‌غداد جیاوازه‌،له‌هه‌رێمی كوردستان شه‌فافیه‌ت هه‌یه‌،هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدارییان له‌حكومه‌تدا كردووه‌،به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ به‌غداد ناشه‌فافی و بندیوار و گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر ڕۆژانه‌ له‌پێش چاوماندا هه‌یه‌،هه‌ر له‌نا په‌رله‌مانی عیراقدا چه‌ندین گرێبه‌ستی گه‌نده‌ڵی كراوه‌."

هه‌روه‌ها وتیشی"ئه‌وه‌ی له‌كوردستان هه‌یه‌ چه‌ند ناوێكی دوباره‌یه‌،من خۆم به‌ عه‌بادیم وتووه‌ ناكرێت له‌به‌ر چه‌ند ناوێكی دووباره‌ فه‌رمانبه‌ران هه‌مووی بسوتێنیت و موچه‌ی ئه‌وانیش نه‌ده‌ی."

ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراقیدا ڕێژه‌ی له‌(١٧%)بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌چه‌سپێت،به‌ڵام حكومه‌تی عیراقی بودجه‌ی هه‌رێم نانێرێت،له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كورد له‌به‌غداد شه‌ڕی ژماره‌ ده‌كات له‌به‌غداد له‌كاتێكدا له‌ساڵانی پێشوتریش ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كورد داوای كردووه‌ ناینێرێت؟

د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م وتی"هه‌رچه‌نده‌ بۆ عه‌بادی هیچ گره‌نتیه‌ك نیه‌،به‌ڵام ئه‌مساڵ گره‌نتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی عیراق بودجه‌ بنێرێت بۆ كوردستان چونكه‌ جگه‌ له‌فشاره‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌هاتونه‌ته‌ لای خۆشمان،هه‌روه‌ها سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی مه‌رجی له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی داناوه‌."

د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق،هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی به‌ یه‌ك هه‌ڵوێست له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی عیراق ناوبرد و وتیشی"جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراقیش هه‌ڵوێستێكی كوردانه‌ و نیشتمانیانه‌ی هه‌یه‌ و هاوهه‌ڵوێسته‌ له‌گه‌ڵمان."

ده‌رباره‌ی دواین هه‌ڵوێستی كورد ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ به‌م شێوازه‌ په‌سه‌ند كرا،سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی"كشانه‌وه‌ له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عیراق ئه‌وه‌ به‌ڕاستی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌وان پاش كۆبونه‌وه‌ بڕیار بده‌ن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:39 0:00

XS
SM
MD
LG