ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى قه‌زاى خانه‌قینى پارێزگاى دیاله، چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌چه‌ند دوكانێك كردووه و به‌و هۆیه‌وه حه‌وت كه‌س كوژراون و دوو كه‌سى تریش برینداربوون."
عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان، به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند"ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ى كوژراون،پێنج كه‌سیان كورد و دوو كه‌سیان عه‌ره‌بن." وتیشى"تائێستا نازانرێت چه‌كداره‌كان كێن."
تائێستا هۆكارى رووداوه‌كه نه‌زانراوه، گه‌رچى قایمقامى قه‌زاى خانه‌قین رووداوه‌كه‌ى به رووداوى تیرۆرستى ناوبردووه.هه‌روه‌ها لای خۆشیه‌وه،شێركۆ میروه‌یس به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینى یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان، به‌ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند"تا ئێستا رووداوه‌كه رۆشن نیه، به‌ڵام له‌مه زیاتر"بێحورمه‌تى" قه‌بوڵ ناكه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه‌هه‌ن گوایه رووداوه‌كه ده‌رئه‌نجامى كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیه؟ شێركۆ میروه‌یس وتى"هه‌تا ئه‌گه‌ر كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیش بێت، حكومه‌ت گه‌ر حكومه‌ت بێت، رێگه نادات ئیستیغلالی بۆشایی ئه‌منى بكرێت."
قه‌زاى خانه‌قین ى پارێزگاى دیاله كه‌زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى كورده، له‌دواى رووداوه‌كانى (16 )ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردووه‌وه كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه عێراقیه‌كان،به‌ڵام زۆربه‌ى به‌رپرسه ئیداریه‌كانى كوردن."