پارێزگارى كه‌ركوك كه عه‌ره‌بى سونه‌یه له‌لایه‌ن كورده‌وه به‌ته‌عریب كردنه‌وه‌ى كه‌ركوك تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ڵام به‌رپرسانى عه‌ره‌ب ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هه‌وڵێكى له‌و جۆره بده‌ن."
محه‌مه‌د عوسمان یه‌كێك له نوێنه‌رانى كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"پارێزگارى كه‌ركوك وه‌كو سه‌رده‌مى پێش ساڵى 2003 هه‌وڵى هێنانى عه‌ره‌ب بۆ كه‌ركوك و ته‌عریب كردنى ئه‌و شاره ده‌دات."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌دیوى رۆژئاوا‌و و باشورى كه‌ركوكه‌وه پرۆسه‌ى ته‌عریب كردنه‌وه‌ى ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌ستیپێكردووه، وتى"عه‌ره‌ب به‌رێژه‌یه‌كى زۆر هێنراوه‌ته‌وه ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك، كوردیش كه دواى ساڵى
(2003 )رۆیشتوه‌ته‌وه سه‌ر زه‌وى و زارى خۆى ئه‌مه قه‌بوڵ ناكات، بۆیه كێشه دروستبووه."
مانگى رابردوو ژماره‌یه‌ك خێزانى عه‌ره‌ب كه‌پێشتر و له‌چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140) ى عێراقدا قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، جارێكى تر گه‌رانه‌وه بۆ سنورى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕان، كورده‌كانیش ره‌تیانكرده‌وه ناوچه‌كه‌یان بۆ جێبهێڵن.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، ره‌تیده‌كاته‌وه عه‌ره‌بى سونه پلانى ته‌عریب كردنه‌وه‌ى كه‌ركوكى هه‌بێت، ده‌ڵێت"ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه‌ى گه‌راونه‌ته‌وه بۆ گوندى په‌لكانه ژماره‌یان نزیكه‌ى 10 خێزان بووه، واته مه‌سه‌له‌كه به‌و شێوه‌یه گه‌وره نیه."
وتیشى"ئه‌و خێزانه عه‌ره‌بانه وتویانه خانومان دروستكردووه و دێینه‌وه ناو خانوه‌كانمان، ئه‌گینا زه‌وى و زار هه‌ر به‌ده‌ست كورده‌كانه‌وه‌یه."
پێشتر حكومه‌تى به‌عس ده‌یان هه‌زار خێزانى كوردى له‌كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى ده‌ركردووه و عه‌ره‌بى له‌جێگه‌كانیان نیشته‌جێ كردووه، دواى رووخانى به‌عس له‌ساڵى 2003 به‌شێك له‌و خێزانه كوردانه بۆ ناوچه‌كانیان گه‌راونه‌ته‌وه، له‌دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى
ساڵى رابردووه كورد ترسى له‌جارێكى تر ته‌عریب كردنه‌وه‌ى كه‌ركوك هه‌یه.