دادگای باڵای فێدراڵی عێڕاق وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگا ده‌داته‌وه که به بێ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی دادگا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم بریاری داوه. دادگاکه ،جه‌خت ده‌كاته‌وه"دوو جار له دوو كاتی جیاوازدا دادگای باڵا هه‌رێمی كوردستانی له ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی دادگا ئاگاداركرده‌وه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دادگای نه‌دایه‌وه."
ڕۆژی20ی 11ی نوامبر دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی به‌ناده‌ستوری ناوبرد و هه‌روه‌ها بڕیاریدا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ڕیفراندۆم له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه پڕۆسه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجامدرابوو.
هه‌مان ڕۆژ پاش بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌خنه‌ی له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقی گرت و گوتی "هه‌ر چه‌ند بڕیاری دادگای ئیتیحادی ناتوانرێت پێداهاتنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بکرێت و حوكمی تەواوەتی وەردەگرێت، به‌ڵام دادگاکه یەكلایەنە بڕیارەكەیان داوە بەبێ ئەوەی نوێنەری حكومەتی هەرێم لەو دادگایە ئامادەبێت".
لای خۆیانه‌وه دادگای باڵای فیدراڵی له‌وه‌ڵامی پرسیاری ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به هۆكاری بڕیاردانی دادگا به بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌زاری ئه‌یاس ساموك وته‌بێژی فه‌رمی دادگاكه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه دادگای باڵا بانگهێشتی لایه‌نی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو وه ئاگاداری كردبوه‌وه به ئاماده‌بونی له‌ڕۆژی دیاریكراوی دانیشتنی دادگادا".
گوته‌بێژی دادگای فێدراڵی زیاتر ڕوونی كرده‌وه "سكاڵا له‌سه‌ر كراوان(سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمی كوردستان) له ڕۆژی دانیشتنی دادگاکه که له‌٢٠-١١-٢٠١٧ له سه‌ر پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ڕێوه‌چوو، ئاگادار کرابوونه‌وه.
پێشتریش له مانگی ئه‌یلولدا به‌هه‌مان شێوه ئاگاداركرابونه‌وه،هه‌روه‌ها سه‌رپشك كرابوون له‌وه‌ی خۆیان وه‌ك كه‌سایه‌تی ئاماده‌ده‌بن،یاخود نوێنه‌ری یاسایی خۆیان له‌ڕێگای پێدانی بریكارنامه‌ی تایبه‌ت\یاخود گشتی بنێرن بۆ به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام دادگا هیچ وه‌ڵامێكی له‌لایه‌ن سكاڵا له‌سه‌ركراوانه‌وه پێ نه‌گه‌یشت،ئه‌مه‌ش له‌ڕووی یاساییه‌وه وا داده‌نرێت كه‌جۆرێكه له‌جۆره‌كانی دانپێدانان،هه‌روه‌ك له سكاڵاكه‌دا به‌وجۆره هاتووه له‌حاڵه‌تی ئاماده‌نه‌بوونی خۆیان یاخود نوێنه‌ره‌كانیان له‌ڕووی یاساییه‌وه به‌دان پێدانان داده‌نرێت."
به‌پێی بڕگه\٤ له مادده(٩٣)ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عیراقی یه‌كێك له‌ئه‌ركه‌كانی دادگای فیدراڵی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌یه كه له نێوان هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌ندی،هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان،وه هه‌روه‌ها شاره‌وانیه‌كان و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره خۆجیه‌كاندا دروست ده‌بێت.
له‌وه‌ڵامی كاری دادگا له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا هه‌یه،ئه‌یاس ساموك وته‌بێژی فه‌رمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق وتی."ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای باڵا له‌٢٠-١١ سه‌باره‌ت به ناده‌ستوری بوونی ڕیفراندۆمی هه‌رێم دای،هه‌روه‌ها ئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ڕیفراندۆمی له‌هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش هه‌ڵوه‌شانده‌وه چه‌ندین ده‌رگای واڵا كرد به‌ڕووی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان."
ڕۆژی(٢٥)ی ئه‌یلول هه‌رێمی كوردستانی\عیراق ڕیفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا به‌و هۆیه‌وه له‌پێش ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه و دوای بڕیاری ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌ش ،چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌به‌وه له‌ڕێگای داواكاری گشتیه‌وه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م دادگای باڵای فیدراڵی تۆماركرا.