Accessibility links

دادگای باڵای فیدراڵی داوایەکی نەجمەدین کەریمی سەبارەت بە بڕیاری لادانی ڕەتکردەوە


دادگای باڵای فیدراڵی عیراقی داوایەکی یاسایی نەجمەدین کەریمی لەبەردەم دادگاکە لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی عیراق/سەرەڕای کارەکەی)ڕەتکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ سێ شەممە دادگای باڵای فیدراڵی بڵاوی کردەوە،"دادگای باڵای دەستوری وەڵامی ئەو تانەیەی دایەوە کە پارێزگاری پێشووی کەرکوک لەبەردەم دادگای فیدراڵی دابووی لە بڕیارێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە لابردنی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک."

لەو بارەیەوە (ئیاس ساموک) وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگەیاند"دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دانیشتنێکی ئەنجامدا بۆ سەیرکردنی ئەو داوایەی کە بەڕێز (نەجمەدین کەریم) لەدادگاکەیان بەرزی کردبوەوە دژی سەرۆکی پەرلەمانی عیراقی/سەرەڕای کارەکەی.سەبارەت بەتانەدان لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی بۆ لادانی لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک."

وتەبێژی دادگای فیدراڵی ئاماژەی بە هۆکاری ڕەتکردنەوەی تانەکەی نەجمەدین کەریم کرد لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیەوە وتی"دادگا تانەی سکاڵاکەی نەجمەدین کەریمی سەبارەت بەبڕیاری لادانی لە پۆستی پارێزگار ڕەتکردەوە و دوپاتیکردەوە بڕیاری لادان،بڕیارێکی ئیدارییە نەک بڕیاری یاسادانان(مەبەستی لەپەرلەمانی عیراقە). هەتا دادگای باڵای فیدراڵی بتوانێتسەیری داواکە بکات."

مانگی پێشوو پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا نەجمەدین کەریم لە پۆستەکەی دوربخاتەوە و دوا بەدوای ئەوەش نەجمەدین کەریم لەبەردەم دادگای باڵای فیدراڵی عیراق تانەی لە بڕیاری لادانەکەی دا و سکاڵای تۆمارکرد.

XS
SM
MD
LG