Accessibility links

ئەسعەد شاوری:سەردانەکەی حەیدەر عەبادی بۆ تورکیا و ئيران ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە


ئەسعەد شاوری چاودێری سیاسی دەڵێت"ئەم سەردانەی حەیدەر عەبادی بۆ هەریەکە لە توریکا و ئێران ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە لەلایەک بۆ سوپاس کردنی ئەو وڵاتانەیە لەسەر هەڵوێستیان لەدوای ڕیفراندۆم لەلایەکی تر بۆ چەندین داواکاری ترە لەو دوو وڵاتە کە هەردوکی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە.

ئەسعەد شاوری چاوديری سیاسی لە گفتۆگۆیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتی"لەدوای ڕیفراندۆم هەرێمی کوردستان ڕوبەڕووی چەندین فشار بۆتەوە لەلایەن ئێران و تورکیاوە بۆیە ڕەنگە عەبادی داوا لە تورکیا بکات کە خاڵی سنوری ئیبراهیم خەلیل دابخات.

وتیشی"بەهەمان شێوە سەردانەکەی عەبادی بۆ ئێران پەیوەندی بە کوردستانەوە هەیە،بۆیە پێویستە سەرکردایەتی ئێستای کوردستان دەسلەکاربکێشێتەوە و دواتر بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ ڕوبەڕروی ئەو مەترسیانەی سەرهەرێمی کوردستان دابنرێت.

دەقی گفتوگۆکە لەگەڵ(ئەسعەد شاوری)چاودێری سیاسی

XS
SM
MD
LG