کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە هێرشێـکی چەکداری و تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە باشوری وڵاتەکە بەلایەنی کەم 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 87 کەسی دیکە برینداربوون.
جاسم ئەلخالیدی بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای زیقار ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند و گوتی ژمارەیەک ئێرانی لە نێو قوربانیـیەکاندان.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی گوتی هێرشبەرەکان کە جلوبەرگی لەشکریـیان پـۆشی بوو، بە دوو ئۆتۆمبیل هێرشەکەیان ئەنجام دا.
سەرەتا هێرشیان کردووەتە سەر ڕێستورانتێـک لەسەر شاڕێی سەرەکی لە ڕۆژئاوای پارێزگای زیقار و کوێرانە تەقەیان لە خەڵکەکە کردبوو و پاشان یەک لە ئۆتۆمبیلەکانیان بە خاڵی پشکنینی نێوان هەردوو پارێزگای زیقار و موسەنـنا تەقاندەوە و بە دوایدا کەوتوونەتە تەقەکردن لە خاڵی پشـکنینەکە.
داعش لای خۆیەوە بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند.