Accessibility links

لە ئاکامی دوو تەقینەوە لە بەغدا 31 کەس گیانیان لەدەست دەدەن

  • VOA News

کاربەدەستانی عێراق دەڵێن لە ئاکامی تەقینەوەی 2 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە بەغدای پایتەخت بەلایەنی کەم 31 کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

تەقینەوەی یەکەم شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە لە ناوچەیەکی قەرەباڵغی کەڕادە ڕوویدا لە نزیک ساردەمەنی فەقمە. پـۆلیس و کارمەندانی تەندروستی دەڵێن بەهۆی ئەم تەقینەوەیە 17 کەس کوژراون و 32 کەسی دیکە برینداربوون.

ڤیدیۆکانی کامێرا چاودێری و مۆبایلی خەڵکی نیشانی دەدەن تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز بووە و زیانێـکی زۆری بە شوێنێکی حەوانەوەی خەڵکی سیڤیل گەیاندووە لەم کاتەی مانگی ڕەمەزانە و خەڵکی لە کاتی شەودا ڕوو لەو شوێنانە دەکەن.

تەقینەوەی دووەم لە نزیک پـردی شوهەدا بوو لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی کە دەکەوێتە ناوجەرگەی بەغدا. کاربەدەستێکی پـۆلیس بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێسی ڕاگەیاند لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەش 14 کەس کوژراون و بە لایەنی کەم 37 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەسۆشیەتد پـرێس دەڵێت لەسەر ئنتەرنێت ڕاگەیاندن بڵاوکراونەتە کە تیایاندا بەرپرسیارێتی داعش لە هەردوو تەقینەوەکە ڕادەگەیەنرێت، بەڵام ناتوانرێت پشتڕاستبکرێنەوە.

XS
SM
MD
LG