Accessibility links

وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى عێراق: لە سەرەتاى شەڕى داعشەوە 3 ملیۆن و 700 هەزار كەس ئاوارەبوون


لە سەرەتاى دەركەوتنى داعش لە عێراق لە ساڵى 2014 ەوە تا ئێستا ، 3 ملیۆن و 770 هەزار كەس لە عێراق ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە ، بەڵام زیاتر لە نیوەى ئەو ژمارەیە گەراونەتەوە بۆ ناوچەكانیان و بەهۆى شەڕى موسڵیشەوە ئاوارەبوون بەردەوامە.

دكتۆر دەرباز محەمەد وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى حكومەتى عێراق ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"رۆژانە لەموسڵ نزیكەى 2 هەزار كەس ئاوارە دەبن ، لە كاتێكدا هێشتا شەڕ نەگەیشتوەتە ناو جەرگەى شارەكە بۆیە چاوەروانى ئاوارە بوونى زیاتر دەكرێت."

وتیشى"تەنها لەماوەى مانگى رابردوودا 63 هەزار كەس لە موسڵ و دەوروبەرى ئاوارە بوون."

ئاوارەبوونى دەیان هەزار دانیشتوى شارى موسڵ و دەوروبەرى بەهۆى شەڕى داعشەوە ، لەكاتێكدایە هێشتا بەهەزاران ئاوارەى پارێزگاكانى سەڵاحەدین و دیالە دوور لە ماڵ و حاڵیان ژیان دەگوزەرێنن ، هەرچەندە ناوچەكانیان لەلایەن هێزە عێراقیەكانەوە ئازادكراون.

دەربارەى هۆكارى رێگەنەدان بە ئاوارەكان بۆ گەرانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان ، وەزیرى كۆچ و كۆچبەرانى عێراق وتى"سونەكان هۆكارى نەگەرانەوەى ئاوارەكان بۆ كێشەى تایەفى و شیعەكانیش بۆ مەسەلەى ئەمنى دەگێرنەوە و هەردوولاشیان پاساوى خۆیان هەیە، بەتایبەت كە ناوچەكانیان هەرچەندە ئازادكراوە بەڵام گرفتى ئەمنى یان تێدایە."

ئەو خێزانانەى كە بەهۆى شەڕى داعشەوە لە عێراق ئاوارە بوون لەكاتى گەرانەوەشیاندا ڕووبەڕووى كێشەو گرفت دەبنەوە ، بەو پێیەى بەهۆى شەڕى نێوان داعش و هێزە عێراقیەكان و بۆردومانى فرۆكەوە ماڵەكانیان بەتەواوەتى رووخاون و وێرانە بوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:13 0:00

XS
SM
MD
LG