Accessibility links

عادل نوری: بڕیاری لێسەندنەوەی متمانە لە هوشیار زێباری هەنگاوێـکی یاسایی‌یە


پەرلەمانتارێـکی سەربەخۆ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت ئەو پـرۆسە دەنگدانەی ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمان عێراق سازکرا بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە هوشیار زێباری وەکو وەزیری دارایی، بە شێوەیەکی یاسایی‌یانە بەڕێوەچووە.

عادل نوری کە پـێشـتر لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردسـتان بوو و ئێسـتا وەکو پەرلەمانتارێـکی سەربەخۆ درێژە بە کارەکەی دەدات، لە وتووێژێـکدا لەگەڵ خالید فەتاح لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتیشی ئەو وەکو کورد ئەگەر ئەم هەنگاوە لایەنێـکی سیاسی لە پشـتەوەیە لە دژی کورد، ئەوا لای ئەو جێی قبوڵ نەدەبوو.

پاشان جەختی لەوە کرد مەسەلەکە بۆ بە ئامانجکردنی کورد و سووننە نیـیە و لە قۆناغی داهاتوو لێپـرسینەوە لەگەڵ هەردوو وەزیری دەرەوە و تەندروستیش دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00

XS
SM
MD
LG