Accessibility links

پەرلەمانی عێراق پـێنج وەزیری نوێ بۆ حکومەتەکەی عەبادی پەسەند دەکات


پەرلەمانی عێراق پـێنج وەزیری نوێی بۆ حکومەتەکەی حەیدرە عەبادی سەرۆک وەزیر پەسەندکرد، پاش چەند مانگێـک لەو کۆسپ و بەربەستانەی هاتبوونە بەردەمیان بۆ ئەم مەبەستە.

ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی 241 پەرلەمانتار دانیشتنەکە بەڕێوەچوو و پـێنج لەو شەش کەسەی پـێشنیارکرابوون بۆ وەزارەتەکان پەسەندکران.

عەبدولرەزاق عەبدولجەلیل ئەلعیسا وەزیری خوێندنی باڵا، حەسەن هادی ئەلجەنابی وەزیری سەرچاوە ئاویـیەکان، جەبار عەلی حسێن لعێبی وەزیری نەوت، کازم فنجان ئەلحەمامی وەزیری گواستنەوە، وان نافع ئوسی وەزیری نیشتەجێ و ئاوەدانکردنەوە.

بەڵام پـێشنیارکردنی یوسف عەلی ئەلئەسەدی بۆ وەزارەتی بازرگانی ڕەتکرایەوە. هاوکات دەنگدان لەسەر وەزیرانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پـیشەسازی بۆ کاتێـکی نادیار دواخرا.

لە لایەکی دیکە پەرلەمانتارە تورکمانەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر نەبوونی کەسێـکی تورکمان لە نێو وەزیرەکاندا.

حەیدەر عەبادی وتارێـکی پـێشـکەشکرد و تیایدا سوپاسی پەرلەمانی کرد و گوتی ئەمە بەشێـکە لەو چاکسـازیـیەی ساڵی ڕابردوو خوازیاری جێبەجێکردنی بوو.

XS
SM
MD
LG