Accessibility links

عادل نوری: سلیم جبوری لە 14 ی مانگی چوارەوە لە پـۆستەکەی لاداروە


دادگای فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی تایبەتی خۆی سەبارەت بە سکاڵای پەرلەمانتارانی مانگرتووی بۆ ڕۆژی یەکشەممە دواخست و بڕیاری دا 3 کەسی شارەزا لە کۆلێژی ڕاگەیاندنی زانکۆی بەغدا دەسـتنیشانبکرێن بۆ پـیاداچوونەوە بە ڤیدیۆکانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق، ئەوانەی تیایاندا ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەیان لە پـۆستەکانیان لابرد و سەرۆکی کاتیان هەڵبژارد و پاشان لە لایەن بەشێـکی پەرلەمان بە بڕیارێکی نایاسایی دانرا و کەیسەکە ڕەوانەی بەردەم دادگای فیدارلی کرا.

لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، عادل نوری ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە یەکێـکە لە پەرلەمانتارە مانگرتووەکان دەڵێت " ئێمە سکاڵامان تۆمارکرد لەسەر ئەو دانیشتنەی کە لە 26 ی مانگی چوار، ئەوەی سەلیم جبوری و هاوڕێـکانی ئەنجیامیان دابوو لە کاتێـکدا ئێمە لە 14 ی مانگی چوارەوە ئەوانمان لە پـۆستەکانیان لادا."

دەشڵێت "بەڵام ئەوان هاتن بە هێز و سەرباز و کۆماندۆس لەگەڵ حەیدەر عەبادی پەلاماری پەرلەمانیان دا و دەرگای پەرلەمانیان کردەوە و چوونە هۆڵەکەوە و بە زۆری چەک و بە سەگی پـۆلیسیـیەوە هاتنە ژورەوە و فشارێـکی زۆریان بەسەر ئێمەدا سەپاند لە ناو هۆڵی پەرلەماندا."

هەروەها ڕەخنەی لە سەرۆک وەزیری عێراق گرت و گوتی "حەیدەر عەبادی لە ناو هۆڵی پەرلەمان بە کۆماندۆسەکانی وت پـڕۆن ئەو ئەندام پەرلەمانانە بگرن، ئەمەش ڕسوایـیەکی زۆر گەورەیە و کفرێـکە، چونکە سیستەمی وڵاتەکە پەرلەمانیـیە.

پاشان گوتی لە دانیشتنێـکی نا شەرعی نا یاسایی کە ڕێژەی یاسایی تیایدا بەدەسـتنەهاتبوو 5 وەزیریان لە پـۆستەکانیان لادا و حکومەتیان بە ئیفلیجی هێشتەوە.

درێژەی وتووێژەکەی عادل نوری لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:48 0:00

XS
SM
MD
LG