Accessibility links

لە هێرشێـکدا لە نزیک بازاڕێـکی بەغدا بە لایەنی کەم 11 کەس دەکوژرێن


تەقینەوەیەکی بەغدا (وێنەی ئەرشیف)
تەقینەوەیەکی بەغدا (وێنەی ئەرشیف)

کاربەدەسـتانی عێراق دەڵێن لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێـکی چێنراو و تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک بازاڕێـک لە باکوری ڕۆژهەڵاتی بەغدا 11 کەس کوژراون 37 کەسی دیکە برینداربوون.

عەمید سەعەد مەعەن گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیانـنامەیەکدا گوتی هێرشەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک "بازاڕی 4000 " لە ناوچەی شەعەب ڕوویداوە. سەرەتا بۆمبێـکی چێنراو تەقیوەتەوە و پاشان ژنێـکی خۆکوژ خۆی تەقاندووەتەوە و ئەو ژمارە کوژراو و بریندارەی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تەقینەوەکان هێندە بەهێزبوون کە بۆی هەیە ژمارەی قوربانیـیەکان بەرزببنەوە.

هاوکات ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی دەڵێت کاربەدەسـتان گوتویانە ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 25 کەس و بە لایەنی کەم 71 کەسی دیکە برینداربوون.

XS
SM
MD
LG