Accessibility links

جێگرى پـێشووى پارێزگارى سەڵاحەدین: ناوچەكانى دەوروبەرى سەربازگەى سپایكەر لە ژێر كۆنترۆڵى داعشدایە


بەرپرسانى پارێزگاى سەڵاحەدین دەڵێن، داعش بیابانێكى گەورەى لەنێوان پارێزگاكانى سەڵاحەدین و موسڵ و ئەنبار لەژێر كۆنترۆڵدایە و لەو بیابانەوە ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو رەوانەى ناو شاروشارۆچكەكان دەكات.

حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین ، بە دەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"داعش لەو بیابانە گەورەوە ژمارەیەك خۆكوژى بەئۆتۆمبێلى بۆمب رێژكراوەوە رەوانەى ناو سەربازگەى سپایكەر كردووە."

وتیشى"داعش پلانى شەڕى گۆڕیووە و ژمارەیەكى زۆر ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى بۆ تەقاندنەوە بە هێزە ئەمنیەكان دا ئامادە كردووە."

لاى خۆیەوە دكتۆر ئەمین عەزیز جێگرى پێشووى پارێزگاى سەڵاحەدین، ئاماژەى بەوەكرد داعش لە رێگەى ناردنى ئۆتۆمبێلى بۆمب رێژكراوەوە بۆ ناو شارى تكریت دەیەوێت مانەوەى خۆى لەناوچەكە بسەلمێنێت ، وتى"ناوچەكانى دەوروبەرى سەربازگەى سپایكەر تائێستا لەژێر كۆنترۆڵى داعشدایە."

چەكدارەكانى داعش هەرچەندە ناو شارى تكریت ى سەنتەرى پارێزگاى سەڵاحەدین و رومادى سەنتەرى پارێزگاى ئەنباریان لەدەستداوە، بەڵام هێشتا لەژمارەیەك لەناوچەكانى ئەو دوو پارێزگایە بوونیان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:50 0:00

XS
SM
MD
LG