Accessibility links

ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی شەڕی عێراق بڵاودەکرێتەوە


بەرپرسی لێکۆلینەوەکانی شەڕی عێراق ڕادەگەیەنێت ئەو ڕاپۆرتەی کە لە مێژەوە چاوەڕوان دەکرا لەسەر شەڕەکە بڵاو بکرێتەوە، پەیمانی داوە بە سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە مانگی 6 یان 7 ی 2016 بڵاوی بکاتەوە.

بەڵێنەکەی جان چیلکۆت بە سەرۆک وەزیر دەیڤد کامیرۆن چەند مانگێک پاش فشارێکی زۆر بوو بۆ کۆتایی هێنان بەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە ساڵی 2009 وە دەستیپێکردووە.

ئەم لێکۆڵینەوەیەی کە لەسەر بڕیارەکان و هەڵەکانی بەرنامەی چوونە شەڕی بەریتانیایە بەشێک لە دوواکەوتنی پەیوەندی بەوەوە هەیە دەرفەت بڕەخسێنێت بۆ ئەوانەی کە ڕەخنەیان لێ گیراوە وەڵام بدەنەوە.

خێزانەکانی ئەو سەربازە بەریتانیانەی کە لە عێراق گیانیان بەخت کردووە هەڕەشە دەدەن بچنە دادگا و دەڵێن ئەم چاوەڕان کردنە ئازارەکانیان زیاتر دەکات.

چیلکۆت لە نامەکەی کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کراوەتەوە دەشڵێت سەرەتا ڕاپۆرتەکە دەخرێتە بەردەم دەستەیەک کە پێداچوونەوە بەسەر مەسەلە هەستیارەکانی ئاسایشی نیشتیمانیدا دەکەن.

XS
SM
MD
LG