کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ندین بۆمب حه‌وت که‌س کوژراون، له نێویاندا چوار ملیتانی شێعه که وه‌ڵامی بانگه‌وازی حکومه‌تیان دایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری ملیتانه‌کانی سونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام بن.
کاربه‌ده‌ستانی پولیس ده‌ڵێن بۆمبێکی سه‌رجاده له ژێر کاروانێکی ملیتانه‌کان له ڕۆژی هه‌ینی دا ته‌قیه‌وه، چوار شه‌ڕه‌وانی کوشت و حه‌وت که‌سیشی له ناوچه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه، واتا هه‌ر له باشووری به‌غدا دا، بریندار کرد.
سه‌ربازانی عێڕاق و ملیتانه‌کانی شیعه تێکه‌ڵ به هێزه‌کان بوون بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێڕاق و شام بکه‌ن، که ناوچه‌کانی زۆریان له باکوور و ڕۆژئاوای عێڕاق گرتوون.
پولیس هه‌روه‌ها ده‌ڵێت بۆمبێک له بازاڕێک له گه‌ڕه‌کی عوبه‌یدی شیعه‌نشینی به‌غدا دا ته‌قیه‌وه، سێ کڕیاری کوشت و 12شی بریندار کردن.
کاربه‌ده‌ستانی پزشکی پشت ڕاستی کوژراو و بریندارانیان کرد. هه‌موو کاربه‌ده‌ستان ناوی خۆیان نه‌هێنا له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگایان پێنه‌درابوو بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بدوێن.