Accessibility links

چۆمان هەردی: لە عێراقدا ژنان هەمان هەلی پـیاوانیان بۆ ناڕەخسێت


چۆمان هەردی، پرۆفیسۆری ئەدەبی ئینگلیزی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی و بەڕێوبەری سەنتەری جێندەر بۆ گەشەپێدان و لێکۆڵینەوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لەو کێشە دەروونی و کۆمەڵایەتییانە کرد کە ژنان لە عێراقدا ڕووبەڕووی دەبنەوە کاتێک دەیانەوێت هاوشانی پیاوان ڕۆڵیان هەبێت لە کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا.

هەردی وتی کچان هەمان هەلی خوێندنی کوڕانیان بۆ ناڕەخسێت و تاکو قۆناغەکانی خوێندن زیاد دەکات، ڕێژەی بەشداری کچان کەم دەبێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ژنان لە کەرتە جیاوازەکانی سیاسەت و تەندرووستی و بازاڕ و هەموو ئەوانی تردا، ڕۆژانە ڕووبەڕووی فشار دەبنەوە و ڕێگرییان لێدەکرێت لەوەی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.

چۆمان هەردی باسیشی لەوە کرد کە کۆمەڵگا دەیەوێت بە ژن بڵێت کە ئەگەر خۆت هەوەڵبدەیت ئەوکات سەرکەوتوو دەبیت لە کاتێکدا ئەوە چەواشەکارییە و ڕێگرییەکانی بەردەم ژنان وایان لێدەکات هەلی کەمتریان بۆ هەڵکەوێت وەک لە پـیاوان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:07 0:00

XS
SM
MD
LG