گروپێکی بنکه له به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 وه تۆمارنامه‌ی کوژراوانی سیڤیلی عێراقی راگرتووه ده‌ڵێت ژماره‌ی کوژراوانی سیڤیلی عێراقی له‌مساڵدا که‌مترینه له‌و ده‌مه‌وه‌ی جه‌نگ له وڵاته‌دا ده‌ستیپـێکرده.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سته‌ی ئامارکردنی کوژراوان ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانیانی سیڤیلی عێراقی ئاکامی توندوتیژی له‌مساڵدا له خوار 4 هه‌زار که‌سه‌وه‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2009 دا که 4680 کوژراو بوون. ئه‌م ئاماره به‌رایـیه له راپۆرتێکی ئه‌مڕۆدا بڵاوکراوه‌ته‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه هه‌تا 25 ی ئه‌م مانگه له خۆده‌گرێت.
گروپی ئاماژه پێدراو ده‌ڵێت رێژه‌ی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ژماره‌ی کوژراوان له‌مساڵدا که‌مێک له ساڵی رابردوو که‌متره. هاوکات گروپه‌که ده‌شڵێت ئاماری کوژراوانی سیڤیلی عێراقی له‌مساڵدا ئاماژه‌ی ئاستێکی نزمی نه‌گۆڕی توندوتیژی له عێراقدا ده‌دات و هه‌روه‌ها ره‌نگه ژماره‌ی کوژراوانی سیڤیلی بۆ چه‌ند ساڵی ئاینده به‌هه‌مان رێژه بێت.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، گروپی ئامارکردنی کوژراوانی سیڤیلی عێراقی موسڵ به شارێکی ئه‌وپه‌ڕی توندوتژ ناودێر ده‌کات به به‌راورد له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی شاره‌که‌دا، ئه‌مه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت شاری به‌غدا به گشتی زۆرترین کاری توندوتیژی تێدا ده‌کرێت.
هاوکات گروپی ئامارکردنی کوژراوان ده‌شڵێت به‌هۆی ئاستێکی به‌رینی ته‌قینه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا کوژرانی پتر له 50 که‌سی لێکه‌وته‌وه ، به‌رده‌وام کاریگه‌ریـیه‌کی زۆری ده‌بێت و ده‌شڵێت له‌م ساڵدا 9 ته‌قینه‌وه‌ی کوشنده ئه‌نجامدراون و له ساڵی 2009 دا ته‌قینه‌وه‌کانی له‌و جۆره 8 ته‌قینه‌وه بوون.