Accessibility links

کارمه‌ندێکی که‌ناڵی ئه‌لحڕه‌ له‌ عێراق ده‌کوژرێت


کارمه‌ندێکی که‌ناڵی ئه‌لحڕه‌ له‌ عێراق ده‌کوژرێت
کارمه‌ندێکی که‌ناڵی ئه‌لحڕه‌ له‌ عێراق ده‌کوژرێت

ڕێکخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی چاودێری میدیا ده‌ڵێت تا ئێستا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2009 دا ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی له‌ عێراقدا کوژراون زیاترن.

طاهر کازضم جواد وێنه‌‌گر بۆ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لحڕه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا دارای بۆ دابین ده‌کات، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ کوژراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆمبێکی موگناتیسی له‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ی به‌سترابوو له‌ شارۆچکه‌ی گه‌رمه‌. ئه‌نیستتوتی ڕۆژنامه‌وانانی نێونه‌ته‌وه‌یی بنکه‌ له‌ ڤیاننا ده‌ڵێت جواد به‌ ئۆتۆمبێله‌که‌ی ده‌چوو بۆ به‌غدا تا فلیمێک ببات بۆ ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی کاتێ بۆمبه‌که‌ ته‌قییه‌وه‌. جواد بوو به‌ پێنجه‌مین ڕۆژنامه‌وانی که‌ له‌مساڵدا له‌ عێراق بکوژرێت. ئه‌م ڕێکخراوه‌ ده‌ڵێت ئێستا عێراق به‌ پله‌ی چواره‌م دێت له‌و ڕیزبه‌ندیه‌ی بۆ وڵاتان کردوویه‌تی که‌ ڕۆژنامه‌وانانی تیادا ده‌کوژرێن و که‌وتۆته‌ پاش مه‌کسیکۆ و هندۆراس و پاکستانه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG