به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانی مه‌ده‌نی و پولیس و سه‌ربازان له توندوتیژیه نۆیه‌کانی مانگی ڕابردوو له عێراق زیادی کردبوو، دوای نزمبونه‌وه‌ی ئاستی توند‌و تیژی بۆ چه‌نده‌ها مانگ.
ڕاپورته‌کانی حکومه‌تی عێراق که له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا بڵاوکرایه‌وه تێدا هاتوه 159 سیڤیل و 55 کارمه‌ندانی پولیس و 45 سه‌رباز له مانگی یه‌کدا گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
زۆربه‌ی ئه‌و قوربانیانه له مه‌یانه‌ی دوو هه‌فته توندوتیژی ڕۆیان دابوو که بریتی بون له هێڕشه‌کان یکه ئیمانداره شیعه‌کان و هێزه‌کانی پولیسیان کردبوه ئامانج.