له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت یه‌ک له سه‌ربازه‌کانی له باشوری عێراق کوژراوه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکدا له‌شکری ئه‌مه‌ریکا گوتی سه‌ربازه‌که له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێـکدا ڕۆژی چوراشه‌ممه کوژاروه، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌کرد چۆن و له کوێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار په‌لاماری خاڵێـکی پـشـکنینیان داوه له باکوری به‌غدا و یه‌ک له کارمه‌ندانی ئاسایشیـیان کوشـتووه.
ئه‌م هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراوه له هه‌مان ناوچه‌دا ته‌قیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 2 که‌س و برینداربوونی 17 که‌سی دیکه. کاربه‌ده‌سـتان گوتیان ته‌قینه‌وه‌که له به‌رده‌م چێشـتخانهیهکدا له تاجی ڕوویداوه و ئامانجی هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکری عێراق بووه. هیچ سه‌ربازێـک له نێو ئه‌وه‌نه‌دا نه‌بووه که به‌رکه‌وتوون.